Accessibility links

کەمبوونەوەی لەبەرچاوی گیاندارانی مەترسی نەمنیان لەسەرە لەکەمبۆدیا


راپۆرتی هەردوو پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ئاون جینگ پوور و مالیس تووم دوای سەردانەکەیان بۆ کەمبۆدیا ئامادەیان کردوە.

کەمبۆدیا – لەوقوڵایی دارستانەکانی کەناری ڕوباری سریبۆک، لە بنکەی (میرێوچ) بۆ پارێزگاری لەدارستانەکانی سەربە وەزارەتی ژینگەی لەکەمبۆدیا بۆن ترۆبین ڕۆژانە لەگەڵ پاسەوانەکان بە دارستانەکاندا دەگەرێن.

بنکەکە مێژوویەکی دێرینی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی (دێن بێن فوو) لە ساڵی 1954دا سەروەختی چەنگی ڤێتنام. پێگەکەی لەناوەڕاستی ڕێگای (هوو شی من)دایە، ئەو ڕێگایەی کۆمەنسیتەکانی باکور کۆنترۆڵیان دەکرد لەڤێتنام و بەکاردەهات بۆ ناردنی چەک و تەقەمەنی و چەکدار و خۆراک بۆ لاینگرانیان لە باشوری ڤێتنام.

لەساڵی 1951دا زانای گیانداران ئەمریکایی (چارلز وارتن) فیلمێکی بەرهەم هێناوە گرتەکانی ڕانە مانگای پانتنگی و ئاژەڵی گەورەی شیردەری (دووسمی) بەژمارەی زۆر لەدیمەنەکانیدا دەرەکەوێت.

لەئێستادا (میرێوچ) بۆتە بنکەی پاراستنی گەورەترین پارێزگاریی سروشتی بۆ گیاندارەکانی لەکەمبۆدیا ماوەنتەوە.

لەناوەڕاستی مانگی یەکدا 2 ڕۆژنامەوانی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ گروپێک زیاتر لە 30 پەیامنێر توانیان بگەنە بنکەکە. پاسەوانەکانی ناوچەکە ئاگەداریان کردنەوە بۆ سەلامەتی خۆیان لە تقینەوەی پاشماوەی بۆمبی هێشوویی و گوولە تۆپی نەتەقیو باشترە بەناوچەکدا بێ شارەزا نەگەڕین.

بەڵام بۆن ترۆین تەمەن 27 ساڵ یاریدەدەر لەتوێژینەوەی جۆرە باێۆلۆجیەکان لەسنووقی جیهانی ژیانی کێویی WWF ڕێگای تایبەت شارەزایە لەناوچە قەدەغەکراوەکە لە (مۆندۆڵگرێ)، ئەو زیاتر لە 200 پێگە کامیرای داناوە بۆ وێنەگرتن وەک بەشێک لەهەوڵەکانی سندوقەکە بۆ پارێزگاریی بۆ گرتنی وێنە وەک بەڵگە لەسەر بوونی ئەو گیاندارانە لە دارستانەکاندا. بۆ پاراستنی خۆی و ژیانی کەسوکاری لەتۆڵەی ڕاوچییەکانی لەیاسا یاخین، بۆن ترۆین ناوی دروستی خۆی و خانەوادەکەی نادرکێنێت.

بۆن تیمی ڕۆژنامەوانانی بەناو گیا بەرزەکاندا تێپەڕاند بۆ بینی کامیراکانی لەناوچەکە دایناون.

لە 15 مانگی یەکدا سنوقی جیهانی سروشت لەکەمبۆدیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتوە "لە10 ساڵی ڕابردودا ژمارەی ئاژەڵە سمدارەکان لە (مەلادین و سریبۆک و بنۆم بیش ) زۆر کەمبۆتەوە".

ڕاپۆتەکە دەشڵێت "پێشتر لەساڵی 2010دا ژمارەیان بە 72% دادەنرا، نزیکەی 3013 سەربوون، لەساڵی 2020دا بۆ 856 کەم بوونەتەوە، ئەمە لەهەردوو ناوچەی پارێزراو کە پانتایەکەیان دەگاتە 5955 کیلۆمەتر چوارگۆشە.

لەناوچەی منوتجاکسی سوور ، ئەوەی ناسراوە بە بۆڕەی ئاسکەکان ژمارەیان کەمبۆتەوە بۆ نزیکەی 3350 لەساڵی 2020دا ، ئەمەش نیوەی ئەو ژمارەیەیە لەساڵی 2010 هەبوون.

ڕاپۆرتەکە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەەوە بۆ ڕاوچیەکان و دەڵێت "مەترسی ڕاوکردن زیاتر بوە، بەتایبەتی بەنانەوەی تەڵە لەهەردوو ناوچەی پارێزراودا، ئەمەش دەردەخات هەوڵەکانی لەئێستادا بۆ پاراستنی گیان داران دەدرێت لەئاستی پێویستدا نیە بۆ ڕێگریکردن لەو ڕاوچیانە".

ڕاپۆرتەکە لە 86 پڕە پێکهاتوە ئاماری ساڵانی 2010 تا 2020ی لەخۆگرتوە و وەزارەتی ژینگە پەسەندی کردوە.

سنوقی جیهانی سروشت دەڵێت لەکۆتایی ساڵانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، ژمارەی مانگای کێوی بانتنگ لەکەمبۆدیا بە رێژەی 95% کەمی کرد.

لە ناوچەی پارێزراوی کێۆسیما بۆ ژیانی کێوی کۆمەڵەی پارێزگاری لە ژیانی کێوی WCS کە کروپێکی‌دیکە بۆ پارێزگاری لەسروشت دەڵێت لە ناوچەی پارێزراوی کێۆسیما بۆ ژیانی کیوی لە 10 ساڵی رابردوودا ژمارەی ئاژەڵي سمداراکان زۆر کەمبۆتەوە.

WCS لە ڕاپۆرتێکیدا لە مانگی 9ی 2020دا دەرچوە دەڵێت "5 لە 6 جۆر لە گیاندارە سمدارەکان ژمارەیان لە ناوچەی کێۆسیما زۆر کەمبۆتەوە".

سینگ تیک بەرێوەبەری سنوقی جیهانی سروشت لەکەمبۆدیا ووتی "دەرئەنجامەکان جیگای نیگەرانیە" ئاماژەی بەوەشدا مەترسی بەردەوامە بەکەمبوونەوەی یارمەتی و ڕاوکردن و نانەوەی تەڵە".

سینگ بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "ئەگەر تەڵەکان بەم ڕەوتە بەردەوام بێت ئەوا دەرفەتی نەمانی گیانداری زیندوو لەدارستانکاندا زۆر زۆرە".

چاکسازیی ڕێکخراوەیی دانرا دوای ئەوەی لەساڵی 2016دا هەڵسەنگاندن کراو بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی دارستانەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی کەمبۆدیا لەگەڵ وەزارەتی ژینگە.

بەرێوبەرایەتی دارستانەکان سەرپەرشتیی دەستنیشانکردنی زەوەیەکانی کرد بۆ ئابووری بەکار دێن. وەزارەتی ژینگە پارێزگاری لە ناوچەی فراوانی جۆرە بایۆلۆجیەکان و پارێزراوەکان بۆ ژیانی کێوی دەکات ، تیمەی پاسەوانی چەکداری بە پۆشاکی فەرمیەوە هەیە. لەهەردوو ناوچەی پاراێزگاری 51 پاسەوانی چەکدار هەن و لەسەرانسەری کەمبۆدیا ژمارەیان 1200 پاسەوانە. بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجی لەئاکامی کەوتنەوەی پەتای کۆرۆنا و تەرخانکردنی دارایی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە، پێناچێت ژمارەی پاسەوانەکان زیاتر بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەی شاخەکان فڕۆکەخانەی نوێ و جێگای حەوانەوەی گەشتیارانی لێ درووست دەکرێت.

ئاژانسی لێکۆڵینەوە لە ژینگە بنکە لەلەندەن لەڕاپۆرتێکیدا لەساڵی 2018دا کراوە، دەڵێت " بەهێزکردنی ئابوری و بەرژەوەندی بۆتە پاساوی بڕینەوەی دارستانەکان، لەناوچەی پارێزراوی بنۆم بریتش دار دەبڕڕێتەوە و وەک تەختە بەڕێگایەکی نایاسایی بۆ ڤێتنام هاناردە دەکرێت".

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت "لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ژینگە لە مانگی 9ی ساڵی 2017 بۆ مانگی 3ی 2018 کراوە، دەردەخات بڕینەوەی نایاسایی بۆ درەختەکان لەناوچە پارێزراوەکان بەوێنەیەکە پێشتر ڕووینەداوە، سەرباری گەندەڵی فراوان و تێوگلانی ئەندام و کارمەندانی جیاواز لە حکومەتی کەمبۆدیا لەو بوارەدا".

لەساڵی 2019دا گەورە بازرگانی بڕینەوەی درەختەکان سونگ سام لەگەڵ 5 گەورە بەرپرسی ژینگە دەستگیرکران، تیمێکی تایبەت لەسەر ئاستی نیشتمانی بەرپرسانی دارستنەکانی ڕاپێجی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەو کرد، لەنیوانیان کێۆ دۆفیک سەرۆکی بەرێوبەرایەتی ژینگە لە ناوچەکە و بایت ڤێکترا بەرێوبەری پارێزراوی سریبوۆک بۆ ژیانی کێوی.

دواتر ئە و5 بەرپرسە بێتاوان دەرچون و ئازاد کران.

لە گەشتی ڕۆژنامنووسەکاندا پاێت فیاکترا بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند و ووتی"جێبەجێکردنی یاسا بەتووندیی باشترین ڕێگاچارەیە بۆ پاراستنی ژیانی کێوی کە مەترسی نەمانیان لەسەرە".

لەکاتێکدا ڤیاکترا تەڵەکانی نیشانی پەیامنێرانی دەنگی ئەمریکا دەدا ووتی "جێبەجێکردنی یاسا ڕێگایەکی کاریگەرە، خەڵکی ڕێزی لێدەگرن ئەگەر بەباشی جێبەجێ بکرێت".

ووتیشی "ژمارەیکەی زۆر ی تەڵە لەدارستانکاندا هەیە". لۆمەی دانیشتوانی ناوچەکەی کرد لەکەمبۆدیەکان و ڤێتنامەکانی ئەودیوی سنور تەریب بەناوچە پارێزراوەکە دەژین و بەهۆکاری سەرەکی دانان لە کەمبوونەوەی ژیانی گیانداراندا.

ووتی "ئەگەر هەموان پابەندی یاسابن، ئەوا کات بەسەر نەچوە بۆ بوژانەوەی گیانداران، ئەگەر 10 تا 15 ساڵی داهاتوو هیچ بۆ پاراستنی دارستانەکان نەکرێت، ژینگەکە بەتەواوەتی وەک خۆی نامێنێت".

سنوقی جیهانی سروشت لەکەمبۆدیا وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاژاڵە سمدارەکان و جۆرەکانی‌دیکەی مەترسی نەمانیان لەسەرە لەهەردوو پارێزراوەکە و بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار ژمارەیەک بەرنامە بۆ هاریکاری دانیشتوان و پاسەوانەکان و کۆمەڵگای دەوروبەری ژینگەکان پێشەکەش کردوە.

گرفتی سەرەکی بۆ جیبەچێ‌کردنی بەرنامەکان ڕانەوەستانی دانیشتوانە لەڕاوکردنی گیانداران بۆ خۆراکی خۆیان.

فان فۆن تەمەن 49 ساڵ دایکی 7 منداڵ ساڵی 1994 بۆ ناوچەکە هاتوە، پێشتر لە تۆبۆنگ کمۆن ژیاوە دەڵێت "ئەوکاتەی من هاتم بۆ ناوچەکە گیانداری زۆر لێ بوو بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە".

دەشڵێت "لەترسی نەخۆشی و بۆ دابینکردنی بژێوی و خۆراکی خۆمان بەخێوکردنی بەراز و مریشک پەلەوەڕمان هەڵبژارد".

ووتیشی "ناتوانین بچینە ناوچەک بەردەوام چاودێری هاتوچۆی خەڵکی دەکەن".

سینگ تیک سەرۆکی سنوقی جیهانی سروشت لەکەمبۆدیا ووتی "ڕادەی لەدەستدانی ئاژەڵە سمدارەکان لە 3 ساڵی ڕابردوودا کەمی کردوە، ئەمەش بەهۆی هەوڵی پارێزگاری لێیان و ڕێگریی لەتاوانی ناو دارستانەکان و ژیانی کێوی و ڕاوکردن".

ووتیشی "ژیانی سروشت پێویستی بە ژینگەیەکی ئارامە بێ بوونی تەڵە و تەپکە و تفەنگ تاپڕ و مشار، گیانداران پێویستیان بە ناوچەیەکی ئاسایشە بۆ زاوزێکردنیان".

بۆ گەڕانەوە بۆ میرێۆچ ، بۆن ترۆبین کۆتایی ئەرکی کۆکرنەوەی بەڵگە بۆ پاراستنی ئاژەڵە سمدارەکان بەم زوانە نابینێت ".

بۆن دەڵێت "ئەمە ئەرکێکە کۆتایی نیە بەردەام دەبێت و بابەتی نوێ سەرهەڵدەدات، جوری نوێ پەرەی پێدەدرێت و ئەمەش چاودێری بەردەوامی دەوێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:45 0:00


XS
SM
MD
LG