Accessibility links

دانا شەهید جەزا: هەندێک پارتی سیاسی دەیانەوێت لەڕێگای نەوتەوە هەرێم بخەنە ژێر فشارێکی ئابوریەوە و بەرەو لاوازکردنی بەرن


دانا شەهید جەزا
دانا شەهید جەزا

بۆ چەندین ساڵە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی دارایی و نەوت گفتووگۆ و ڕێککەوتن دەکەن و ناگەنە دەرئەنجام و تائێستا ئەو کێشەیە بەردەوامە. بۆ چارەسەری ئەم گرفتە شاندی هەرێم لەئاستی باڵاو بەڕێوەبەرایەتیدا سەردانی بەغدایان کردوە و هەردوولا بۆ ڕێککەوتنی نوێ مەرجیان هەیە.

لەمبارەیەوە ئەندام پەرلەمانی عێراق دانا شەهید جەزا دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەکاندا ڕاستەوخۆ و لە میدیاکانەوە بە بەغدایان ڕاگەیاندووە، هەرێم ئامادەیە لەسەر ئەوەی دەستور ڕێگای پێداوە هەموو مامەڵەیەک لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکات و پرسی نەوتیش لەدەستوردا زۆر ڕوون باسی لێوە کراوەکە، داهاتی نەوت دەچێتەوە خەزێنەی حکومەت و دواتر بەپێی سەرژمێری دانیشتوان دابەش دەکرێتەوە".

لەگفتووگۆکەی بەرێز دانا بۆ دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ وریا کاڵێ ووتی "ئەگەر بەغدا بەتێکرا داوای دۆسێی نەوت و کێڵگە نەوتیەکان بکات و حکومەتی عێراق بیبات بەڕێوە، ئەوا حکومەتی هەرێم ئەو کارە ناکات، لەبەر ئەوەی نەوت کاڵایەکی ستراتیجی گرنگە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد هەستێک دروست بووە ئەگەری هەیە کارتی سیاسی دەرەکیش هەبێت، هەندێک پارتی سیاسی دەیانەوێت لەڕێگای نەوتەوە هەرێمی کوردستان بخەنە ژێر فشارێکی ئابورییەوە و لەوڕێگایەوە هەنگاو بەهەنگاو هەوڵ بدەن هەرێمی کوردستان لەقاڵب بدن و بەرەو لاوازکردنی بەرن.

زیاتر دەڵێت "دۆسێی نەوت یەکێکە لە دەرهاویشتەکان و ئەگەری هەیە هەنگاوی داهاتوویان لاوازکردن یان نەهێشتنی هێزی پێشمەرگەبێت و هەنگاوی کەیان کەمکردنی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی هەرێم و لەقاڵبدانی بێت".

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:47 0:00


XS
SM
MD
LG