Accessibility links

هەدەپە: دیلەک خەتیبئۆغڵو لە زیندان ڕووبەڕووی ڕووتکردنەوە و ئەشکەنجەدان بووەتەوە


جێگری هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئوموت دەدە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی جولەمەرگ دیلەک خەتیپئۆغڵو لە بەشی تی لە زیندانی وان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و ڕووتکردنەوە بووەتەوە.

دیلەک خەتیپئۆغڵو، لە ساڵی 2014 لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) وەکو هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمەرگ (هەکاری) هەڵبژێردرا. پاش شازدە مانگ بە تاوانی "ئەندامێتی ڕێکخستن" سزای 16 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن درا.

لەبەر ئەوەی هێشتا دۆسێکەی لە جولەمەرگ بەردەوام بوو لە 12 ی مانگی 2 دا لە زیندانی سینجانی ئانکەرەوە بۆ بەشی تی زیندانی وان گوازرایەوە.

جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە ئوموت دەدە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتی ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە.

ئەو گوتی " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ من لە زیندان چاوم بە دیلەک خەتیپئۆغڵو کەوت، جێگەی ئەشکەنجەدان بە دەموچاوی و لەشییەوە دیارە. لەو کاتەی کە هێناویانەتە زیناندانەکە، پاسەوانەکان پێیان وتووە خۆی ڕووت بکاتەوە پشکنینی بۆ بکرێت. ئەوەیش ئەو بێحورمەتیی قبوڵ نەکردووە. پاشان لەلایەن سێ پاسەوانەوە لە شوێنێکی بێ کامێراو لە دوور چاوی خەڵکی ئەشکەنجە دراوەو بە دار زۆری لێ دراوە و ڕووتیش کراوەتەوە" .

دەدە دژی هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی زیندانەکە بوو و گوتی ئەمە دژی ویژدان و یاسای بنچینەیی تورکیایە.

ئەو گوتیشی "ئێمە هەمیشە ئەوە دەڵێین کە پشکنینی ڕووتکردنەوە دژی ئەخلاق و ویژدانە و ناڕەوایە. ئەمە لە دژی جەستە و عەقڵییەتی مرۆڤە ئەگەر ئەوەش لە رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکەدا بێت، ئەوە بەو مانایە نییە کە راست بێت ژیانی مافی هەموو دانیشتوانی بەشەرەف پارێزراوە، چونکە لەسەرەتای دەستوری تورکیادا هاتووە".

دەدە داوای لە وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گول کرد تیشک بخاتە سەر ئەم بابەتە و لێکۆڵینەوە لە دژی کاربەدەستانی زیندانییەکە دەستپێبکات.

لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی بەشی تی گرتووخانەی وان، ئەوە ئیدیعایانەی دەدەی ڕتکردۆتەوە و دەڵێت گوایە دیلەک لەو سێ پاسەوانەی داوە. بۆ ئەم مەبەستەش سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی عارف ئەسڵان ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00


XS
SM
MD
LG