که‌سوکاری قوربانیانی جینۆساید له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گردبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌م بانکی هه‌ڵه‌بجه ڕێکخست و ڕایانگه‌یاند، قوربانیانی جینۆساید له‌کاتی هاتنی مووچه‌کانیاندا له کاتژمێر 3 ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه دێنه به‌رده‌م بانکه‌که‌و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مووچه له بانکه‌که وه‌رده‌گرن، ڕووبه‌رووی چه‌ندین گرفتی جۆرا و جۆر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تر مه‌ترسیه‌کانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و خراپی دۆخی ته‌ندروستی به‌شێک له قوربانیان ، داواکار بوون بانکێکی تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه .
لوقمان عه‌بدالقادر سه‌رۆکی کومه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌ند، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بینایه‌کی دیکه هه‌یه و گونجاوه بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و قوربانیانی جینۆساید، داوا ده‌که‌ین له حکومه‌ت و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر ڕووبه‌ڕووی گرفت نه‌بینه‌وه مووچه‌کانمان له بانکێکی دیکه پێبدرێت .
شامراد کاکه‌یی، یه‌کێک له بریندارانی چه‌کی کیمیاوی و خاوه‌ن قوربانی جینۆساید ، له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاند له کاتژمێر3 ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه هاتووه‌ته بانکی هه‌ڵه‌بجه بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌که‌ی ، مانگانه له‌کاتی وه‌رگرتنی مووچه‌دا ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بنه‌وه ، به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که مه‌ترسیه‌کانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له ئارادایه.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هیچ بانکێکی ئه‌هلی تێدانیه و ته‌نها یه‌ک بانکی حکومیی تێدایه، جیاواز له مانگه‌کانی دیکه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م مانگه‌دا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کانی له ماوه‌ی 4 ڕۆژدا دابه‌شده‌کات، ئه‌مه‌ش وای کردووه بانکی هه‌ڵه‌بجه، قهرهباڵقی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت و که‌متر ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کانی تێدا جێ به‌جێ بکرێت .