Accessibility links

تاڤگە سابیر: تائێستا بەڵگەکان نەخراونەتە ڕوو، دەبوو چەک و تەقەمەنی لەدادگا وەک بەڵگە لەبەر چاوی دادوەر هەبوایە


دادگای هەولێر سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند، ڕەخنەو گازندەیەکی زۆر هەیە لەوەی سەرۆکی حکومەت بەر لەدادگایی‌کردنی ئەو کەسانە توومەتی سیخوڕی خستە پاڵیان، کە ئەوە بەدەر لە بڕیاری دادگا دەبینن و دەڵین ئەوە کاریگەری لەسەر دادگاهەبوە، ئایا ئەو ڕەخنانە لە جێگای خۆیدان؟

لەسەر ئەم پرسە نوسەرو چالاکوان تاڤگە سابیر لەوڵاتی سویدەوە بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " ئەو تۆمەتانەی پێش دادگاییەکە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێمان دەڵێت ئەو لەسەرو دادگای هەرێمی کوردستانەوەیە و پێش وەخت بڕیاریداوە".

هەروەها دەڵێت "ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیران بۆ کۆمپانیاکانی جیهان بوو کە لەهەرێم بەرژەوەندیان هەیە و پێیان دەڵێت تەماشاکەن ئێمە ئارامی ئیوە چۆن دەپارێزین".

خاتوو تاڤگە دەشڵێت "تائێستا ئەو بەڵگانەی باسی لەبارەوە دەکەن نەخراونەتە ڕوو، وەک سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێکردوە، دەبوو چەک و تەقەمەنی هەبوایە و ئاشکرابکرایە و لەدەدگا وەک بەڵگە لەبەر چاوی دادوەر هەبوایە".

چالاکوان تاڤگە سابیر لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "ئەو دەنگانەی لەڕێگای ماسنجەرەوە تۆمار کراون دەبێت بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە و بزانرێت ئایا دەنگی ئەو کەسایەتیە لەوێ بڵاوبۆتەوە یان نا، چونکە لەسۆشیال میدیا هەزاران ئەکاونت دروست دەکرێت و مەرج نیە خودی ئەو کەسەبێت تومەتبار کراوە".

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:14 0:00

XS
SM
MD
LG