Accessibility links

کامەران ئیسحاق پەری: سەردانی پاپا بۆ عێراق خاڵێکی گەورە و بەهێزە بۆ سیاسەتی ڤاتیکان بۆ ناوچەکەو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


لەکاتێکدا لە عێراق ئاسایش مەترسی لەسەرە، پاشماوەی داعش چالاکی وجموجۆڵیان هەیە، لەهەفتەی ڕابردوودا لەباشوری عێراق گرژی و خۆپیشاندان کوژراوی لێکەوتەوە، هێرشی مووشەک بۆ بنکەو شارەکان دەکرێت، بۆنموونە بۆ سەر شاری هەولێر. داوا لە پاپا کرا لەمکاتەدا سەردان نەکات. بۆچی پاپا ئەم مەترسیانەی بەهەند وەرنەگرت و لەسەردانەکی بۆ عێراق بەردەوام بوو؟.

نوسەر و ڕۆژنامەوان کامەران ئیسحاق پەری لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا لەوڵاتی سویدەوە دەڵێت "لەڕاستیدا پاپا هەموو ئەمانی بەهەند وەرگرتوە و ڤاتیکان زۆر لەوە بەئاگایە سەردانی شوێنێک دەکات مەسیحی تێیدا لەزێدی باوباپیرانیدا بوونەوەرێکی قبووڵكراونیە".

هەروەها دڵێت "ئەمە وەک پەیامێکە پاپا دەیەوێت لەسەردانەکەی بۆ عێراق بەشوێن پێی مەسیحدا بڕوات و چەخت لەسەر ئەوپەیامەی مەسیح دەکاتەوە کە مەسیح بۆ ڕزگارکردنی جەستە ماندوەکان هاتوە".

لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵی نووسەر کامەران دەشڵێت "بەشێک لە سەردانەکەی پاپا لەوەوە سەرچاوەی گرتوە پاپا ئەگەر لەکاتێکی ئاسایی‌دا سەردانی وڵاتێکی وەک عێراق بکات هیچ گرنگیەکی نابێت کە خودی مەسیح هەڵگری بوە و خۆی بۆ بەقوربانی داوە و بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی هاتوە".

سەبارەت بە گرنگی سەردانەکەی بۆشاری ئوور بەرێز کامەران دەڵێت " لە ئاینی کرستیاندا سەردانی ئور بەبەشێک لە فەریزەتی حەج دادەنرێت بۆیە گرنگی و بایەخی تایبەتی هەیە، ئەوی بیەوێت هەر 3 پایەکانی حەج تەواو بکات پێویستە سەردانی ڤاتیکان و ئوورشەلیم و ئووری کردبێت، شاری ئوور یەکێکە لەوشارانەی لەڕوی کەلتورو مێژوەوە فەرامۆش کراوە، سەردانەکەی پاپا هاندانێکە ئەو شوینەوارانە مێسۆپۆتامیا هەمووی خاوەنیەتی، عێراق دەبێت بەبەشێکی خۆی بزانێت، وەک ئوور و دەشتی نەینەوا و بابل، بەتەنها لایەنێک خاونی نیە ".

سەبارەت بە گرنگی سەردانەکەی پاپا، کامەران پەری دەڵێت " پاپای پێشوو حەزی کردوە ئەوە حەجە بەجێ‌بگەێنێت، ئەمرۆ پاپا فرەنسیس ئەو ئامانج و ئەو خەونە دەهێنێتە دی خاڵێکی گەورە و بەهێزە بۆ سیاسەتی ڤاتیکان بۆ ناوچەکەو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:02 0:00


XS
SM
MD
LG