بڕیاربوو، ڕۆژی دووشەمە، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کۆببێتەوە، بەڵام پێناچێت دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، بەهۆی توشبوونی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەکۆرۆنا.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: دکتۆر هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی توشی کۆرۆنا بووە، بۆیە پێناچێت دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەمە ئەنجام بدرێت.
پرۆژە یاسای بودجە، کە بڕیاربوو، ڕۆژی دووشەمە پەسەند بکرێت، هێشتا لە نێوان لایەنەکاندا، ڕێککەوتنی تەواوی لەسەر نەکراوە .