Accessibility links

لیژنه‌ی باڵای ساڵیادی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌: ساڵیاده‌كه‌ به‌ شكۆوه‌ به‌رز ڕاده‌گرین


لیژنه‌ی باڵای ساڵیادی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵیاده‌كه‌ به‌ شكۆوه‌ به‌رز ڕاده‌گرین

لیژنه‌ی باڵای 33 هه‌مین ساڵیادی كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌، دواین زانیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیاده‌كه‌ی ئه‌مساڵیان ئاشكرا كرد، كه‌ بڕیاره‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان و ڕێكخراوه‌كانی جینۆساید ساڵیاده‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ ، هاوكات پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان كرد، پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌كانی پارێزگاكه‌دا بكرێت و ئه‌وه‌ی كراوه‌ به‌راوردی بكه‌ن به‌ قوربانی و مێژووی شاره‌كه.‌

ئەندامانی لیژنه‌ی باڵای 33 هه‌مین ساڵیادی كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام داو له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ماڵی عومه‌ری خاوه‌ر یه‌كێك له‌ سیمبولەکانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیاریاندا به‌ شكۆوه‌ ساڵیاده‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و هه‌مووان به‌ ڕێپێوان له‌به‌رده‌م فولكه‌ی عومه‌ری خاوه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان له‌ سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشمه‌ 16-3- 2021 به‌ڕێبكه‌ون تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیه‌كان دابنێن.

وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی
وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا و به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند 33 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ڕژێمی فاشستی به‌عس گه‌وره‌ترین و دڕه‌نده‌ترین تاوانی ئه‌نجام دا ، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر خۆڕاگره‌ و زیندووه‌، ئێمه‌ بانگه‌واز بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین ، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌مووی پێشوازی ده‌كات له‌ هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات.

وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی
وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت هیوادارین چۆن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته‌ پارێزگا كه‌ جێگه‌ی سوپاسه‌ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیاوازی له‌ ڕێگاوبان و ئاو و بینا و قوتابخانه‌ و سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامی داون ، هیوادارین لای جدیتر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ برینه‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌، ده‌خوازین له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌ دانیشتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ ، كه‌ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش میوانه‌، پشتیوانی گه‌وره‌ی مادی مه‌عنه‌وی به‌دوایی خۆیدا به‌ پارێزگاكه‌ بهێنێت.

وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی
وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی


به‌پێی به‌رنامه‌كانی ساڵیاده‌كه‌ ، به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆز و کونسڵی وڵاتان و چه‌ندین شاندی حكومی و حیزبی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم، بڕیاره‌ به‌شداری ساڵیادی كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌بكه‌ن ، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 6 ملیۆن دیناری بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی ساڵیاده‌كه‌ ته‌رخان كردووه‌ ، بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردووەوە كه‌ بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ ساڵیاده‌كه‌ دابین ده‌كرا.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:14 0:00


XS
SM
MD
LG