لەوڕۆژەی سەرۆک جۆبایدن لەپۆستەکەی دەستبەکاربوو، درووستکردنی دیواری سنوری مەکسیکی ڕاگرت کە پایەیەکی گرنگ بوو لەسیاسەتی دژ کۆچ و پەنا بردن بۆ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کە سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترامپ پەیڕەویکرد.
لەکاتێکدا مەبەست لەدیوارەکە لەنێوان سنوری ئەمریکاو مەکسیکدا دورخستنەوەی کەسانی تاوانکارن و ڕێگرتن لە کۆچی ڕێکنەخراو بوو، زاناکانی ژینگە دەڵێن دەرئەنجامەکەی بۆتە هۆی ڕێگری و تێکدانی ژیانی گیاندارانی کێوی و دورکەوتنەوەیان لەناوچەکە.
لیکن جۆرداڵ لەناوەندی جۆرە بایۆلۆجیەکانی وڵایەتی ئەریزۆنا ووتی" لەسەردەمی بەرێوبەرایەتی سەرۆک کلینتندا شیوی جیاواز لەناوچەی جیاواز لەودیوارە دروستکرا، بەڵا سیستەمی دروستکردنی سەروەختی بەڕێوبەرایەتی ترامپ کە ڕێگاکانی پێیدا تێدەپەڕێت و ڕووناکردنەوەی بەشێوەیەکی تایبەت بۆی دانراوە، زیانی بۆ هاتووچۆی گیانداران هەبوو.
جۆردال ووتیشی "لەسەر شاخە بەرزە سەختەکانەوە ڕێگریان داناوە، تادەگاتە خاکە تەختایەکان و لەسەر ڕوبارو ئاوەکان. بێچگە لەگۆڕانکاری لەدیمەنی سرووشتدا، زاناکان نیگەرانن دەربارەی کاریگەری گەورەی بەربەستەکان لەژیانی سروشتی دەوروبەری ئاوەکان، ڕێگری لە هاتووچۆ و جووڵەی گیانداران کردوە بۆ پەڕینەوە و گەڕان بەدوای خواردندا.
زانای توێژینەوەکان لە زانکۆی ئەریزۆنا ئارۆن فلێش بەراوردی هەندێک ناوچەی گیاندارانی کرد کە لەهەندێک جێگا گڵۆپی ڕوناکردنەوەی بەهێزی لێدانراوە بەزۆری، بەڵام لەهەندێک جێگا ڕوناکردنەوەی کز و کەم. هەندێک گیاندار ئەگەر ڕێگریی لێبکرێت بەسروشتی هاتووچۆ بکات بۆ خۆاردن و زاوزێ مەترسی نەمانی لەسەرە.
فلیش دەشلێت 'ئاماری گەورەمان لەسەر جۆرەکانی گیانداران لەبەردەستدانیە، زانیاریمان کەمە لەسەر ئاستی گاریگەری بەربەستەکان لەسەر گیاندارانی لەسنورەکانەوە هاتووچۆیان کردوە.
ئیمیلی بێرنز بەڕێوەبەری بەرنامەی هاوپەیمانی سکای ئایلاند بۆ ژینگە، بنکە لەئەریزۆنا دەڵێت" کارەکە دەکەن بەڵام ئاوڕ لەکاریگەریەکانی لەسەر ژینگە نادەنەوە ".
یاسای پێناسەی دروست بۆ ساڵی 2005 ڕێگا بەحکومەت دەدات بۆ بنیاتنانی بەربرست لەسەر سنوور پاراستنی ژینگە بەیڕەونەکات، هەروەها ڕێگا دەدات بەدروستکردنی هەندێک بەشی دیواری سنور بەبڕیاری ترامپ بەخێرایی.
باڕێزەرانی ژینگە نیانشاردۆتەوە بەئاشکرا دەڵین نیگەرانن سەبارەت بە تەواونەکردنی هەندێک بەنیوەناچڵی بێ لەبەرچاوگرتنی زیانەکان.
ئیملی دەڵێت "زۆر لە ناوچەکان تووشی بڕینەوەی درەخت و لابردنی گیابەرزەکان بوون و بەڕووتەڵەیی ماوەنتەوە، ئەگەر ئەم پڕۆژانە بەوشێوەیە جێبهێڵرێت کاریگەری گەورە و تێکدەری دەبێت".
زاناکان نیگەرانن لەبوونی زۆری ڕوناکی کە ڕێگرە لەهاتووچۆی وەرزیی باڵندەکان کە ڕێڕەوی تایبەت بەکاردێنن، بوونی ڕوناکیەکان لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا لەوانەیە ڕێگربێت لەهاتووچۆ و ئاراستەی بەڵندەکان لە نێوان باکورو باشوردا.
بۆ گیاندارەکانی لەسەر زەویەوە هاتووچۆ دەکەن وەک بڵنگ کە لەکاتی زاوزێدا لەوڵاتەیەکگرتوەکانەوە دەچێت بۆ مەکسیک، بۆ نموونە بۆ نێرێک گرفت دروست دەبێت بۆ دۆزینەوەی مێیەک و بەمەش هیوای زاوزێیان نامێنێت.
ئیملی ئاماژەی بەوەدا لەچەند ناوچەیەک ئاوی ژێرزەوی دەردەهێنرێت و بەکاردێت بۆ درەستکردنی کۆنکریت و باکردنەوەی تۆزی جادەکان و بۆمەبەستیدیکە، دەرئەنجامی ئەمە کانیەکان و سەرچاوەی ئاوەکان زووتر ووشکدەبن و ئاوی خواردنەو بۆ گیانداران نامێنێت.
لەوتای مانگی 3ی ساڵی 2020ـەوە هاوپەیمانی سکای ئایلاند توێژینەوە لەسەر ژیانی کێوی دەکات و لەناوچە سنوریەکان زانیاری و ئامار لەسەر گیاندارانی لەنیوان وڵاتیەکەگرتوەکان و مەکسیکدا دەژین و هاتووچۆ دەکەن کۆدەکاتەوە.
لەدیوی وڵاتەیەکگرتوەکانەوە 48 کامیرای جێگیریان داناوە و کاری پێدەکرێت، هەورەها 20 کامیرا لەدیوی مەکسیک، سەرباری ئەمەش کامیرای کاتیی. تائێستا زیاتر لە 12 هەزار وێنە بۆ 104 جۆری جیاواز گیاندارا گیراوە.
ئیملی دەڵێت توێژینەوەکە بۆ 2 ساڵ دەبێت، وێنەکان دەبێت توێژینەوەی لەسەر بکرێت تا بزانرێت ئەگەری نەمانی گیانداران تاچەندە، هاتوچۆیان چۆن بوە، لەنزیک ناوچەی دروستکردنی دیوارەکان چی ڕوویداوە.
بەڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بەباری نائاسایی لە سنوری باشور لەلایەن بەرێوبەرایەتی بایدنەوە و ڕاگرتنی کارکردن لەدیوارەکەدا، سەرۆکی زۆر لە ئاژانسەکانی سەربەولایەتەکان پلانیان دانا بۆ بەکارهێنانی دارایی ئەو دیوارە لەبواریدیکەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپی هیچ ئاماژەیەکی بە ژینگە و بووژانەوەی ژیانی ژینگەکانی لەخۆنەگرت. دەربارەی پیاداچوونەوە دوای 60 ڕۆژ، هێشتا داواکاری کۆچبردن و پانابردن بۆ وڵاتەیەکگرتوەکان لەبەرزبوونەوەدایە و هوڵەکانی سنوربەزاندن وقاچاغچێتی گواستنەوەی کەسان و تلیاک بەردەوامە.
پرۆژەی یاسی کۆچبردن ئەوەی سەرۆک بایدن پێشنیاریکرد بۆ تەواوکردنی ئەوی بنیات نراوە بە تەکنەلۆجیا و ژێرخانی ئابوری، لەوانە باشکردنی ژێرخان لە بەندەرەکان و ناوچەکانی هاتنەوە ناو وڵاتەیەکگرتوەکانەوە.
ئیملی بەهیوایە بەشێکی دارایی تایبەت بکرێت بە سنورەکان، لەمبارەیەوە ووتی "ئەکرێت شێوەی دیوارەکە بگۆڕێت، بەربەستەکان لابدرێت و تێکچوەکانی بەشێوەیەکی باشتر چاکبکرێتەوە".
فلیش ووتی "تەنها مرۆڤەکان دەتوانن بەسەر دیوارەکاندا هاتوچۆبکەن، تەکنەلۆجیای سەدەی یەک چارەسەر نیە بۆ کیشەی سەدەی 21".
توێژینەوەیەکی زانستی: ئەگەری هاتووچۆ بەخێرایی تیشک هەیە
توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر بنەمای بیردۆز لەلایەن زانایەکی فیزیای ئەمریکاوە بەنەخشەوە بڵاوکرایەوە دەڵیت "ئەگەری هاتووچۆ بەخێرایی زیاتر لە خێرایی تیشک بە تەکنەلۆجیای باو هەیە، لەبری ئەو بیردۆزەی دەڵێت بەبوونی تەنی گریمانە و شێوەی مادە بەتایبەتمەندی فیزیای نامۆ.
توێژینەوەکە لەگۆڤاری Classical and Quantum Gravity بڵاوکراوەتەوە، پرسی هاتووچۆی خێرا باس دەکات دوور لەتوێژینەوەی بیردۆز و هەنگاو بەرەوە ئاستەنگە ئاندازیاریەکان دەنێت.
زانای فیزیا ئیریک لینتز ئەم توێژینەوەیەی کاتێک کردوە لەزانکۆی گۆتنگن بوە لەئەڵمانیا.
لینتز دەڵێت هێشتا ئاستەنگی گەورە لەدۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو وزەیەی پێویستە بۆ کارپێکردنی هەیە، "ماشێنەکانی چەمانەوە" لەتوێژینەوەکدا دانراوە بەکاربێت وەک بیردۆزە بەر لەوەی بەدروستی بەکەوێتە کار.
لینتز دەڵێت تەکنەلۆجیای "ماشێنی چەمانەوە" دروستکراوە بۆ بەخێرایی تێپەڕین و هاتووچۆ لەوڵاییدا، دەکرێت لەئێستدا بەکاربێت بۆ هاتووچۆ لەنێوان ئەستێرەکاندا بە کمکردنەوەی کاتەکەی.
نزیکترین ئەستێرە لە کۆمەلەی خۆرەوە ناسرەوە بە Proxima Centauri پراکسما سێنتۆری لەدوریی 4.25 ساڵی تیشکە، واتە تێپەربوون بەخێرایی تیشک بۆ 4 ساڵ و 2 مانگ و نیو، هەروەها تێپەربوون بە خێرایی 300 هەزار کیلۆمەتر لەچرکەیەکدا، یاخودا 9.5 ترڵین کیلۆمەتر لە ساڵێکدا.
بەبەکارهێنانی سوتەمەنی باو بۆ موشەک، کاتی گەیشتن بۆ پراکسما سێنتۆری نزیکەی 50 بۆ 70 هەزار ساڵی دەوێت، بەڵام وزەی ناوەکی 100 ساڵی دوێت.
نەخشەکەی لێنتز تێپەڕبوون وێنا دەکات بەخێراتر لە خێرایی تیشك و بۆ یەک سەر بێ گەڕانەوە.
هەروەها دەربارەی بڵقی چەمانەوە دەڵێت لەدەوری مووشەک ومۆبێلەکە دروست دەبێت و پرشنگدار دەبێت، لەبەردەمیەوە بۆشایی دروست دەکات و مۆبێلەکە بەرەوڕویی دەڕوات بەم شیوەیە بەخێرایییەکی زۆر تێدەپەڕێت.
لینتز دەڵیت ئەگەر وێنای ئەو وزەیەکەین لەئیستادا بەکاردێت و دەمانوێت بۆ بەکارهێنای مووشەکێک بەخێرایی تیشک بەدرێژیی 200 مەتر بێت، دەکاتە ئەوەندەی هەسارەی (ناهی= جوپتێر) لەگەورەییدا.
هەوروەها دەڵێت ئەرکەک سەختە بۆ درەستکردنی ئەو وزەیە بەڵام بەهیوام ئەو جۆرە ماشێنە لە 10 ساڵی داهاتوودا دروستکرابێت.