هەزاران پەنابەری عەفرینی کە لە پەناگەی شەهبا ئاوارە بوون، بە جۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە ئاهەنگەکەدا گروپی میوزیک و گۆرانی بەشداربوون و جۆش و حەماسی خەڵکیان بەرزکردەوە.
بەشداربوانی نەورۆز هیوای گەڕانەوەی عەفرینیان دەربڕی و هیوایان خواست ساڵی داهاتوو لە شوێنی خۆیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە.