(ڕۆیتەرز) – ڕۆژنامەی نیکای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، ژاپۆن ئامادەکاری بۆ بەخشینی پاسپۆرتی دجتاڵ بە هاوڵاتیانی دەکات ، ئەوانەی دژ بە کۆڤید-19 کووتراون، بەمەش دەجێتە پاڵ چین و یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکیکە هاوشیوەی ئەو هەنگاوەیان ناوە بە ئامانجی ڕێگەدان بەهاتووچۆ بۆ دەرەوەی وڵاتان.
بۆ پابەندبوون بەڕێنمایە نێودەوڵەتیەکانەوە، دەتوانرێت لەڕێگای ئاپسی تەلەفوونەوە وەرگرتنی ڤاکسین بسەلمێنرێت، وەک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە بەمەش کەسە کووتراوەکە بەڵگە بخاتە ڕوو لەکاتی هاتووچۆ بە فڕۆکە و تۆماکرکردن لەهۆتێل.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ئاپسەکە سەنگی دەخاتە سەر بیانیەکانی دانیشتوی ژاپۆنن و هاتووچۆی وڵاتانی خۆیان دەکەن.
بڕیارە تاقیکردنەوەی هەلیکۆپتەرەکەی هەسارەی بارام هەفتەی یەکەمی مانگی 4 دەستپێبکات
لوس ئەنجلس (ڕۆیتەرز) – ئەندازیارانی ناسا بەنیازن ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی کێشی 1.8 کیلۆگرامە بۆ هەسارەی بارام نێردراوە، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تاقیبکرێتەوە و گەشتێک بەسەر خاکی هەسارەکەدا بکات. ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتووبێت ئەوە یەکەم گەشت بە وزەی خۆر و کۆنترۆڵی فڕۆکەیەک دەبێت لەسەر هەسارەیەک دوور لەزەوی.
ئاژانسی ناسا ئەم یەکەم فڕینە لەسەر هەسارەی بارام بە هاوشێوەی یەکەم فڕین دادەنێت هەردوبرا نەوەی (ڕایت) لەنزیک کیتی هۆک لە ولایەتی نۆرس کارۆلاینا لە ساڵی 1903دا ئەنجامیاندا.
بۆ بەرز نرخاندنی ئەم کارە بێوێنەیە لەدوریی نزیکەی 241 ملێۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە ، پارچەیەکی بچووکی فڕۆکەی هەردوو برا لەژێر پلێتی دروستکردنی وزەی خۆری هەلیکۆپتەرەکەدا دانراوە.
ئەندازیارانی ناسا لەتاقیگەی ماشێنەکانی مووشک لەنزیک لوسئەنجلس کە هەلیکۆپتەرەی 2 چین پەروانەی هەیەو کۆمپانیای Ingenuity دروستی کردوە، ئامانجیانە ڕۆژی 8ی مانگی 4 یەکەم فڕینی ئەنجامدات.
هەلیکۆپتەرەکە مانگی ڕابردوو بۆ هەسارەی بارام گوزرایەوە، بەژێر ئۆتۆمۆبێلی (پیرسڤیرانس) بەسترابوە و لە 18ی مانگی 2دا نیشتەوە لە ناوچەیەکدا فراوان بەناوی Jezero Crater دوای گەشتێک بۆ نزیکەی 7 مانگ لە واڵاییدا.
(پیرسڤیرانس) کە تاقیگەیەکە لە سەر 4 تایە بەمەبەستی گەڕان بەدوای ژیانی مایکرۆبی بەردینی ڕابردووی هەسارەی بارام دروستکراوە، هەروەها کۆکردنەوەی نموونەی بەرد و خاک و لەداهاتوودا هێنانەوەی بۆ زەوی.
یەکەم ئەرک گواستنەوەی هەلیکۆپتەرەکەیە بۆ ئەو ناوچەیەی فڕینەکەی لێ ئەنجام دەدرێت، کە ناوچەیەکی تەختە لەنزیک جێگای نیشتنەوەی پیرسڤیرانس، لەوێ لەڕێگای کۆنترۆڵی دوورەوە هەلیکۆپتەرەکە دەخرێتە دیوی سەرەوە بەر لەوەی دەست بەفڕین بکات.
ناسا 30 ڕۆژی داناوە بۆ ئەم پرۆسەیە، بەڵام هەلیکۆپتەرەکە بەهێمنی و ستوونی بۆ 3 مەتر بەرزدەبێتەوە و بۆ ماوەی 30 چرکە دەسوڕێتەوە و دواتر لەسەر خۆ دەگەڕێتەوە بۆ نیشتنەوە لەجێگای خۆی.
هەروەها تاقیگەی ماشێنی مووشک سەر بەناسا هەموو ئەمە بە ڤیدێۆ تۆماردەکەن بەو کامیرانەی لەسەر پیرسڤیرانس دانراون و دوای چاند کاتژمێرێک بۆ زەوی دەنێردرێت. ئۆتۆمۆبێلەکە 2 کامیرەی کۆنترۆڵی هاتووچۆی هەیە.
وەک دانراوە دواتر هەلیکۆپتەرەکە گەشتی زیاتر بۆ بەرزیی 5 مەتر دەکات. لەکاتی سەرکەوتنی ئەم دوو فڕینە، ناسا ئەرکی تەکنەلۆجیای هەلیکۆپتەرەکەی جیا داناوە لەئەرکی ئۆتۆمۆبێلەکە، بەسەرکەوتنی رێگا خۆش دەکات بۆ چاودێری لەئاسمانەوە.
بۆبی براون بەرێوەبەری زانستی هەسارەکان لە تاقیگەی ماشێنی مووشەک ووتی "ئامانج بەدەستهێنانی هەمان ساتەوەختە هەردو برا (ڕایت) بەدەستیانهێناوە و کۆنترۆڵکردنی فڕینە لەدوورەوە، سەرباری ئەمەش گواستنەوەی توانای فڕین و بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی فڕینە".
لەکاتێکدا هەسارەی برام ڕاکێشانی 3/1ی ڕاکێشانی زەویە بەڵام چڕی بەرگی هەوای 1% یە، ئەمەش ئاستەنگێکە بۆ توانای ئایرۆداینامیک و فڕینی هەلیکۆپتەرەکە، بۆیە ئەندازیارانی ناسا پەروانەی گەورەتریان بۆ هەلیکۆپتەرەکە داناوە و درێژی هەر یەکەیان 122 سانتیمەترە و سوڕانەوەی خێراترە بەراورد بەسوڕانەوەی پەروانەی فرۆکەیەک بەو قەبارەیەلەسەر زەوی.
فڕۆکەکە لەسەر زەوی لەژورێکی تایبەتدا هاوشێوەی چڕیی هەوای بارام تاقیکراوەتەوە، سەرکەوتووبوە، بەڵام ماوەتەوە سەرئەوەی ئایا لەسەر ئەو هەسارە سوورە سەرکەوتوو دەبێت یان نا؟.
هەروەها دەبێت هەلیکۆپتەرەکە بەرگەی سەرمای زۆری هەسارەکە بگرێت، کە لەوێ شەوانە پلەی گەرما دەگاتە 90 ژێر سفری سەدی و پلێتی وزەی خۆر باتریەکانی نەوژەنکاتەوە و وەک پێویست بەگەرمی ڕاینگرێت.
توێژینەوەکان لەسەر ئەختەبووت چۆرەکانی خەوتنی دەردەخات
ئەختەبووت گیاندارێکی بێوێنەیە، نەک تەنها لەبەر ئەوەی 8 پەل و 3 دڵی هەیەوە و خوێنی شینە و ڕەنگ بڵاودەکاتەوە، هەروەها توانای گۆڕینی ڕەنگی هەیە بۆ شێوەی ژینگەکەی دەوری خۆی و مردنی دوای زاوزێ.
توێژینەوە نوێکانی زاناکانی بەرازیل ئەنجامیانداوە و ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە دەڵێت ئم گیاندارە بەزیرەکترین بێ ئێسک دادەنرێت، 2 ئاستی خەوتنی هەیە بەدوای یەکدا هاوشێوەی مرۆڤ و ئەگەری هەیە خەو ببینێت.
توێژەرەوان دەڵێن دەرئەنجامەکان بەڵگەی نوێ دەخەنە بەردەست کە ئەختەبووت زانستێکی بایۆلۆجی هەستەدەماری ئاڵۆز و پەرەسەندوی هەیە، ئەمە لەدوای ڕەفتارێکی پەرەسەندو دێت، هەروەها ڕوانگەیەکی فراوان دەخاتە بەردەم پەرەسەندنی خەوتن کە ئەرکێکی باێۆلۆجی گرنگە بۆ گیانداران.
پێشتر زانراوە ئەختەبووت دەخەوێت و ڕەنگی لەکاتی خەوتندا دەگۆڕێت، لەتوێژینەوە نوێکەدا سەرنجدراوە لەژینگەی تاقیگەدا ئەختەبووتی جۆری insularis لەکاتی خەودا 2 جۆر ڕەنگ دەگۆڕیت پەیوەندیدار بە 2 جۆرەی خەو ناسراو بە "خەوی ئارام" و "خەوی چاڵاک".
لەکاتی "خەوی ئارام"دا ئەختەبووت بێجووڵە دەبێت و پێستی کاڵ و گلێنەی چاوی وەک کەلێنێک گرژ دەبێت ، بەڵام لەکاتی "خەوی چالاک"دا ڕەنگی پێستی داینامیکی دەگۆڕێت وهەردوو چاوی دەجووڵێن و جەستەی و بچووک دەبێتەوە و ماسولکەکانی گرژ دەبن.
لەلایەکی کەوە سەرنجدراوە لەکاتی خەودا دوبارەبوونەوە ڕودەدات، "خەوی ئارام"بۆ 7 دەقیقە و "خەوی چاڵاک" بۆ یەک دەقیقە.
توێژەرەوان دەڵێن لەم گۆڕانکاریانەدا جووڵەی چاوی هاوشێوەی جوڵەی خێرایی چاوی مرۆڤە بوە لەکاتی خەودا یاخود باڵندەکان و خشۆکەکان.
خەوی ڕوون لەوکاتەدا دەبینرێت کە چاو بەخێرایی دەچوڵێتەوە، هەناسەدان ناڕێک و لێدانی دڵ خێراتر دەبێت، ماسولکەکان تووشی ئفلیجی دبەن بۆئەوەی وەڵامیان بۆ جووڵکانی خەوکە نەبێت ولەوکاتەدا خەو قوول و قورس دەبێت.
سیلڤا میدۆرۆس سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "دەرئەنجامەکان ئاماژایە کە لەوانیە ئەختەبووت خەوببینێت، یاخود بەهەمان دۆخدا تێدەپەڕێت".