Accessibility links

داوای یەکسانی جێندەری دەکرێت لە بەڕێوەبردن و بەرهەمەکانی دەزگاکانی راگەیاندندا


فۆتۆی فەرحان هەورامانی
فۆتۆی فەرحان هەورامانی

جیاکاری جێندەری و ڕەنگدانەوەی لە میدیای کوردیدا، ماوەیەکی زۆرە وەک بابەتێکی سەرەکی بووەتە جێگەی باسی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندن ،ئەوان دەڵێن ژن لە ناو مێدیای کوردیدا چەندین ڕۆڵی نەرێنی پێدراوە هەر لە بە کاڵاکردن و کەم کردنەوەی ڕۆڵەکانی تادەگاتەجیاوازی گەورە لە ڕووی ئیداری و بەڕێوەبردنی دەزگاکان کە هاوسەنگی جێندەری چ لە بەرهەمەکانی دەزگاکان و چ لە هەیکەلی ئیداری دەزگاکان ڕەچاوناکرێت.

فۆتۆی فەرحان هەورامانی
فۆتۆی فەرحان هەورامانی

دکتۆر هه‌تاو حه‌مه‌سه‌عید، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"وەک ئەکادیمیەکان هەستمان کردووە کە میدیای کوردی ژنی بە کاڵا کردووە و پێگە و ڕۆڵی کەم کردووەتەوە ، لە دراما تەلەفزیۆنە کوردیەکان کە وەرگێڕانیان بۆ کراوە بە تایبەت دراما تورکیەکان، بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە لە تێزی دکتۆراکەی پێیگەشتووە، کاریگەری نەرێنیان لەسەر ژنی کورد دروستکردوە ، جێگیری خێزانی کوردیشی تێکداوه.‌"

دکتۆر ژیا عه‌باس، مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند"هۆکارەکانی راگەیاندن بە دوو شێواز دەبنە هۆی دروستبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە شێوزای ڕاستەوخۆدا هۆکارەکانی ڕاگەیاند لە ڕێگەی ڕیکلام و فیلم و دراماکانەوە، کاریگەی گەورە دەبینن بۆ زیادکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە شێوازی ناڕاستەوخۆشدا هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بارودۆخێک دەخولقێنن کە یاریدەرە بۆ زیاد بوونی توندوتیژی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگادا.

فۆتۆی فەرحان هەورامانی
فۆتۆی فەرحان هەورامانی

دکتۆر شوان ئاده‌م، مامۆستا لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" لە ڕووی باڵانسی جێندەری لەسەر ئاستی ئیدارە و نوسین و بەرهەمەکانەوە باڵانسی جێندەری لە ناو میدیای کوردی لە خراپترین دۆخدایە، هاوکات لەداڕشتنی پەیامە میدیایەکاندا و لە هەموو ژانرە جیاوازەکان باڵانسی جێندەری لە بەرچاونەگیراوە و کەمترین هەلی چوونیەک و یەکسان هەیە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەنێوان هەردوو ڕەگەز ، بە تایبەتی لە سیستەمی بڕیارداندا."

فۆتۆی فەرحان هەورامانی
فۆتۆی فەرحان هەورامانی

لە ماوەی ڕابردوودا هەیەریەک لە زانکۆی هەڵەبجە و بەشی چالاکیەکانی ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان چەندین پانێڵی هاوبەش و ڕەخنەییان لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام داوە، کە ئەوان دەخوازن ژینگەیەکی باشتر و هاوسەنگ بۆ هەردوو ڕەگەز لەسەر بنەمای لێهاتوویی و هاوسەنگی جێندەری بێتە ئاراوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

XS
SM
MD
LG