Accessibility links

داوایەکی جیهانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان


زیاتر لە 20 سەرۆکی وڵات و دەزگا نێونەتەوەییەکان داوای پەیماننامەیەکی جیهانی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان و دەڵێن ئاوەها پەیماننامەیەک نەوەکانی داهاتوو دەپارێزێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتا وردەکاریی زانیارییەکان دیارنین سەبارەت بەوەی ئەم پەیماننامەیە چۆن دەتوانێت وڵاتان ناچار بکات بە شێوەیەکی زیاتر هاوکاری بکەن لە کاری پێکەوەییدا.

تێدرۆس ئێدهانۆم بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕیبەرانیش لەوانە؛ بۆریس جۆنسن، سەرەک وەزیری بەریتانیا و ماریۆ دراگی، سەرەک وەزیری ئیتالیا و پۆڵ کاگامی، سەرۆکی ڕواندا داوای "وابەستەییەکی نوێی بەکۆمەڵ" دەکەن بۆ برەودان بۆ سیستەمەکانی بەرەنگاربوونەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی پەتاکاندا و داواش دەکەن ئەو وابەستەییە بکرێتە بەشێک لە پەیڕەوی دەزگای تەندروستی جیهانی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ڕێبەران لە وتارێکی هاوبەشیاندا دەنوسن "ئێمە بڕوامان بەوەیە وەک ڕێبەرانی وڵاتان و بەرپرسانی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، بەرپرسیارێتیمان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی جیهان وانەی خۆی وەرگرتووە لە پەتای کۆرۆنا."

ئەم وتارە درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژنامەی لۆمۆند لە فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و ئەمڕۆ سێشەممەش لە زۆربەی ڕۆژنامەکانی جیهاندا جارێکی تر بڵاوکراوەتەوە.

تێدرۆس لە هەفتەی ڕابردوودا داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەند کرد دەستبەجێ و خۆبەخشانە 10 ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆڤید 19 دابین بکەن تا دەرفەت بڕەخسێت و هەڵمەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا دەستپێبکات.

XS
SM
MD
LG