Accessibility links

ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر شایستە داراییەکانی نێوانیان کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوه 


هەڵەبجە
هەڵەبجە

هەنگاوەکانى پەسەند کردنى پڕۆژە بودجەى عێراق و دەنگدان بە مادەى 11ى پڕۆژە یاساکە، تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتەکانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان ، کاردانەوەى جیاوازى لە شاقام لێکەوتەوە. بەشێک لە هاووڵاتیان بە هیواوە دەڕواننە ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و بە هەنگاوێکى چارەنووسازى دەزانن، بەشێکى دیکەیان پێیان وایە، حکومەتى هەرێم و بەغدا لەماوەى ڕابردوودا سەرەڕاى چەندین ڕێککەوتن دواتر پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکانەوە و جارێکى دیکە ناکۆکى لە نێوانیاندا ڕووى داوە.

قوباد تاڵەبانى سەرۆکى شاندی دانوستانکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى ڕۆژنامەوانیدا کە بڵاوی کردەوە دەڵێت "ڕێککەوتنەکە دەرئەنجامى گفتوگۆى دوورودرێژى وەفدى دانوستانکارى کورد و هەموو فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتى کۆمار و حکومەتى هەرێم بوو، هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە ببێتە هۆى باشتر کردنى پەیوەندیەکانى هەرێم و بەغدا و دەستپێکى کارێکى پێکەوەیی بێت."

کامەران مستەفا چاودێرى سیاسى لە لێدوانێکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند "گەیشتن بە ڕێککەوتن هەنگاوێکى باشە، هەردوولا توانیویانە دەستکەوتیان لە ڕێککەوتنەکە هەبێت، ئەم ڕێککەوتنە دڵنیاییەکى باشى دارایی بە هاووڵاتیان دەدات، پێویستە هەردوو حکومەتەکە پابەندى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکەبن، هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەندیش دەیانەوێت بگەن بە ئارامى سیاسى و دارایی، ئەوەش بێگومان لە ژێر فشارى شەقام و هاووڵاتیاندایه."

هیوا ئیسماعیل هاووڵاتیەکى دیکەى هەڵەبجەیە لە لێدوانێکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕایگەیاند لە ماوەى ڕابردوودا هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەند چەندین جار ڕێککەوتنیان ئەنجام داوە بەڵام پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکانەوە، "دەخوازین ئەم جارە هەردوولا، بەرژەوەندى هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرن ، ئەم دۆخە خراپە ئابوریەش تێبپەڕێنن."

ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لە مادەى 11 پڕۆژەیاساکە پێکهاتووە لە چوار خاڵ و چەند بڕگەیەک کە سەرەکیترینیان ئەوەیە، نابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە بەرهەمهێنانى نەوتى لە 460 هەزار بەمیل کەمتر بێت و لەو بڕەش 250 هەزار بەرمیل بە نرخى فرۆشتنى سۆمۆ بداتە حکومەتى فیدراڵ ، هاوکات بەڕێکردنەوەى شایستە داراییەکانى هەرێم و ناوەند لە ساڵانى 2004-2020 و بە چاودێرى هەردوو چاودێرى دارایی هەرێم و بەغدا و حکومەتى هەرێم داهاتى نانەوتى ڕادەستى حکومەتى فیدڕاڵ بکات و دواین داتاکانى فەرمانبەرانى شارستانى و سەربازى هەرێم بدرێنە حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێم پابەندى قەرەبوو کردنەوەى فەرمانبەران بێت لەو بڕە پارەیەى لە بودجەى هەرێمدا وەک قەرەبوو ناوى هاتووە و پیدانى مووچە ى فەرمانبەران لە پێش هەموو خەرجیەکانى ترەوە بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00


XS
SM
MD
LG