Accessibility links

ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان لەئەمریکا دەڵێت ئەوانەی ڤاکسینی تەواویان وەرگرتوە دەتوان گەشت بکەن


ناوەندی کۆنترۆڵ و خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا (CDC) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئەو کەسانەی ڤاکسینی تەواویان وەرگرتوە دەتوانن بەئاسانی لەناوخۆی ئەمریکادا گەشت و هاتووچۆ بکەن بێئەوەی پشکنین بکرین بەر لەگەشتەکە یاخود دواتر.

بەڕیوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵ و خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان خاتوو ڕۆشێڵ وڵانسکی ڕێنمایە نوێکانی ڕاگەیاند و دەڵێت ئەوکەسانەی بەتەواوەتی نەکوتراون هاتوچۆیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت پەسەند ناکرێت و ڕێگای پێنادرێت.

هەروەها ناوەندەکە داوا لەگەشتیاران دەکات ئەوانەی بەتەواوەتی کووتراون، لە دەموو لووتکردنی ماسک و دوور وەستان لەیەکتری و دەستشتن بەردەوامبن.

بەرێوەبەری ناوەندەکە ووتیشی ڕێژەی تووشبوونی ڕۆژانە بە کۆڤید-19 لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام بوە و نزیکەی 62 هەزار کەس ڕۆژانە تووشبوون.

ووتیشی ڕۆژی هەینی 64 هەزار کەس تووشبوە ئەمەش بەرزبوونەوەیە بەڕێژەی 8% ڕۆژانە.

زیاتر ووتی تائێستا 20%ی کەسانی بەتەمن لەوڵاتەیەکگرتوکاندا بەتەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتوە، نیگەرانی خۆیشی دەربڕی کەهێشتا زۆر کار ماوە بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە لەئەمریکادا.

لەکاتی ڕاگەیاندنەکەدا پرسیار لە گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک بۆ پەتای کۆڤید-19 ئەنتنی فاوچی کرا دەربارەی کاردانەوەی چۆنبوە کاتێک خەڵکی و هەندێک کەس هێرشیان کەردۆتە سەرکەسایەتی ئەو؟

فاوچی ووتی ئەرکی ئەو زۆر گرنگە، ئەو جۆرە گازندانە نابێتە هۆی دورخستنەوەی گرنگیدانی بە پەتاکە.

ڕۆژی 5شەممەی رابردوو ئەندامی کۆنگرس– کۆماری لەوڵایەتی جۆرجیا مارجری تایلەر لەسەر تویتەر داوای دەرکردنی فاوچی کردبوو بێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی.

هەلیکۆپتەرە بچووکەکەی ناسا لەهەسارەی بارام لە ئۆتۆمۆبێلەکە جیا دەبێتەوە

ئاژانسی واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ناسا ووتی هەلیکۆپتەرە بچووکەکەی جۆری ئنجنویتی ناسا لەسەر هەسارەی بارام لەئۆتۆمۆبێلەکە جیابۆتەوە و بۆ یەکەم گەشت و فڕینی ئامادیە.

ئەو فڕۆکە بچووکە کێش سووکە، بەژیرەوەی ئۆتۆمۆبێلی پرسڤێرنس جێگیکرابوو، ئەوەی لە 18ی مانگی 2دا لەسەر هەسارەکە دابەزی.

ڕۆژی شەممە تاقیگەی مووشەکی ناسا لەتویتەر ئاشکرایکرد کە هەلیکۆبتەرەکە جیابۆتەوە. وێنەی هاوپێجی جریوەکەی تویتەر دەردەخات هەلیکۆپتەرەکە جیابۆتەوە و لەسەر خاکی بارام جێگیربوە.

پرسڤێرنس سیستەمی وزەی تایبەتی هەیە بۆ گەرم ڕاگرتنی باتریەکانی و باتری هەلیکۆپتەرەکە، بەڵام دوای ئەوی هەلیکۆپەترەکە جیابۆتەوە دەبێت سیستەمی باتری هەلیکۆپتەرەکە خۆی گەرم ڕاگرێت لە سەرماو بەستن و پلەی زۆر ساردی شەوانی هەسارەی بارام.

باب بالارام ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی تاقیکردنەوەکانی موشەک لەناسا ڕۆژی هەینی ووتی "ئەو گەرم ڕاگرە لەکاتی سەرمای شەودا لە هەسارەی بارام، پلەی گەرمای ناوەوە لەئاستی 7 پلەی سەدیدا دەهێڵێتەوە، کە هەندێک جار هەیە پلەی سەرما بۆ 90ی سەدی ژێر سفر دادەبەزێت".

زیاتر ووتی "ئەمەش پیکهاتە سەرەکیەکانی وەک باتری و ئامێرە ئەلیکترۆنەیە هەستایارەکانی لەتێکچوون و زیان بەهۆی سەرمای زۆرەوە دەپارێزیت".

بالارام ووتیشی "لە2 ڕۆژی داهاتوودا تیمی ئنجنویتی پشکنین بۆ پلێتی سۆلار دەکات ئەوەی بۆ هەلیکۆپتەرەکە دانراوە بۆ دروستکردنی وزە، بۆ دلنیابوون لەوەی بەباشی کاردەکات و خۆی نەوژەن دەکاتەوە، هەروەها تاقیکردنەوەی ماشێنی فڕین و ئامێرە هەستیارەکانی بەر لە یەکەم فڕینی".

تاقیگەی مووشک لە ناسا ڕایگەیاندا پێشبینی دەکرێت ئنجنویتی تا ڕۆژی 11ی ئەم مانگە یەکەم فڕینی ئەنجامدات.

هەوڵ دەدرێت هەلیکۆپەترەکە لەو ئاسمانەدا بفریت کە چڕیی بەرگی هەوای 1%ی چڕیی هەوای زەیە، ئەمەش بەرزکردنەوەی سەخت دەکات، بەڵام لەلایەکی کەوە بەهۆی جیاوازی ڕاکیشانی کێش کە 3/1 ی ڕاکێشانی زەویە فرینی ئاسایی دەبێت.

یەکەم گەشتی بەرزبوونەوە دەبێت بۆ 1 مەتر لەچرکەیەکدا بۆ بەرزیی 3 مەتر و فڕین بۆ ماوەی 30 چرکە و دواتر دابەزین و نیشتنەوە لەهەمان جێگادا.

کامیرەی هەلیکۆپتەرەکە کۆلیتی بەرزە، پلان دادەنرێت لە مانگێکدا 5 گەشتی جیاوز لەمەودا و بەرزیدا ئەنجامدات.

تەنها ئەو هەلیکۆپتەرە کە کێشی 1.8 کیلۆگرام بۆ پەرەپێدانی و کارکردنی لەسەر ژینگەی بارام 85 ملێۆن دۆلاری تێچوە، پێشبینی دەکرێت دۆزینەوەی گەورە ئاشکراکات.

دایناسۆری گۆشتخۆری لمۆز کوورت, کاز و قەپی بەهێز و دڕندە بوە

زاناکانی ئەرجەنتین ئێسکی کەللەسەری دایناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە گۆشتخۆربوە، بەباشی ماوەتەوە، درێژی کەللەسەرەکە 50 سانتیمەترە و مێشکی بەباشی تێیدا بەبەردبویی ماوەتەوە، لەناوچەی باکوری پاتاگۆنیا بەر لە 85 ملێۆن ساڵ ژیاوە، لمۆزی کورت بوە وتوانای بیستنی بەهێزبوە و ماسولکەی چەناگەی گەورەو بەهێزبوە، بەم تایبەتمەندیانەوە دڕندە دەرکەوتوە.

زاناکان دەڵێن ناوی دایناسۆرەکە (لوکاڵکن ئالیوکرینیەینس) Llukalkan aliocranianus بەرزیی باڵای 5 مەتر بوە، جۆرێک بوە لەگۆشتخۆرەکانی بە (ئەبیلیۆسۆرات) ناسراون، لەباشوری ئەمریکا گەشەیان کردوە لەسەروەختی (کریتاسیۆسـ)ـدا.

کۆکاڵکن کە بەزمانی مابۆچی ئەو ناوچەیەی ئەرجەنتین بەواتای "مەترسیدار" دێت ڕکەبەری ئامۆزاکەی بوە کە بەهێزو کەمێک گەورەتر بوە. لەدوری نزیکەی 700 مەتر کەللەسەری کۆکاڵکن دۆزراوەتەوە پێشتر زاناکان بەبەردبووی دایناسۆری جۆرێکی گۆشتخۆریان دۆزیوەتەوە بەناوی (ڤیاڤینەیتەر ئەکسانی) Viavenator exxoni.

هەردوکیان لەجۆری ئەبلیسۆراتن، گروپێکی گۆشتخۆر و دڕندەبوون، کەللەسەریان بچووک بوە، دانیان تیژ و مشاری، باڵیان کورت پەنجەیان بچووک، شاخ و قۆچی بچوکیان هەبوە، بەگشتی قەبارەیان مامناوەند بوە بەراورد بە دایناسۆرە گەورە گۆشتخۆرەکان وەک (تیرانۆسۆرس رکس) Tyrannosaurus rex.

ئەوەی لەئەمریکای باکور دوای کۆکاڵکن بە 15ملیۆن ساڵ ژیاون یاخود (گیگاونۆسۆر) ئەوەی بەر لە کۆکاڵکن بە 15 ملێۆن ساڵ هەبوون.

زانای بەبەردبوەکان فیدیریکۆ جیانشینی لە ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆجیای نیشتمانی ئەرجەنتین و زانکۆی سان لویسی نیشتمانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی بەبەردبوی ئێسکدارەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "کۆکاڵکن کەمێک لە ڤیاڤینەیتەر بچووکتر بوە، هەرجەندە پێکەوە ژیاون، بەدڵنیایی‌یەوە لەهەمان ژینگە ڕاویان کردوە و خۆراکیان هەمان شێوە بوە، بۆیە ڕەکەبەری یەکتربوون، ڕەنگە گەشتبێتە ئەوەی یەکتربخۆن. وەک ئەوەی لەئەمرۆدا هەیە، چەند جۆرێک لەهەمان خێزان لەهەمان ژینگەدا دەژین و لەڕاوکردن و بەدەستهێنای خواردن ڕکەبەری دەکەن، وەک شێر و پەڵنگ و چیتا.

جیانشینی دەشڵێت "کەللەی ئەو دانیاسۆرە جێگای هەیە لەناوچەی بیستندا دایناسۆرەکانی‌کە نیانە، لەوانەیە توانایەکی باڵای بیستنی جیاوزا و فراوانی هەبووبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00


XS
SM
MD
LG