شازادە حەمزە کە گوناهبارکراوە بە پیلانگێڕان دژی شا عەبدوڵای زڕ برای لە شانشینی ئوردون، بە زمانێکی توندەوە لێدوان دەدات و جەختیش دەکاتەوە لەوەی وابەستەی هیچ بڕیارێک نابێت کە جموجۆڵەکانی کۆتوبەند بکات.
حکومەت، شازادە حەمزەی گوناهبارکردووە بە دەستهەبوون لە هاندانی پیلانگێڕیدا بۆ "تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری شانشینی ئوردون" و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەری کردووە و هەروەها بەلانیکەم 16 کەسیش لەم دۆسێیەدا دەستگیرکراون.
حەمزەی تەمەن 41 ساڵ کە دەڵێت فرمانی دراوە بە سەردا تا لە کۆشکەکەی خۆی لە عەمان بمێنێتەوە، جەخت دەکاتەوە لەوەی بەرەنگاری هەموو ئەو بڕیارێکی سنوردارکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەبێتەوە.
لە تۆمارێکی دەنگیدا "لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاوی کردۆتەوە،" حەمزە دەڵێت "نامەوێت لە ئێستادا هەنگاوێکی وەها بنێم ڕەوشەکە زیاتر ئاڵۆز بکات، بەڵام بێگومان وابەستەی ئەو بڕیارانە نابم کە دەڵێت نابێت بچیتە دەرەوە، یان لە تویتەر پۆست بکەیت، پەیوەندی بە خەڵکەوە بکەیت و تەنها ڕێگە بە دیدەنی ئەندامانی خێزان دەدەن."
پێشتر حەمزە شازادەی تاج بووە لە شانشینی ئوردون، بەڵام لە ساڵی 2004دا شا عەبدوڵا ئەو نازناوەی لێسەندەوە و لەو کاتەشەوە وەک دەنگێکی ڕەخنەگر لە خێزانی پادشایەتی دەرکەوت و بە گەندەڵی و خزم خزمێنە و فەرمانڕەوایەتییەکی سەرکوتکارانە ناودێری دەکرد.
لە فیلمێکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی شەممە نێردرابوو بۆ کەناڵی بی بی سی، شازادە حەمزە نکوڵی دەکرد لەوەی دەستی هەبووبێت لە پیلانگێڕان و دەشڵێت "لەلایەن ژەنەراڵ یوسف حونەیتی، کەسایەتی باڵای لەشکریی لە ئوردون، فرمانی دەستبەسەرکردن دراوە بەسەرمدا لە ماڵەکەی خۆمدا."
ئەم پشێوی و ئاڵۆزیانەی ناو کۆشکی شاهانەی ئوردون کەلێنێکی دروستکردووە لەو وڵاتەدا کە وەک بارێکی باو بە سەقامگیری ناسراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
واشنتۆن و وڵاتانی سەرەکی کەنداو، بە خێرایی پشتیوانی خۆیان بۆ شا عەبدوڵا، پادشای ئوردون دەربڕی بۆ ئەو هەموو هەنگاوانەی بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەقامگیری ناونی لە نێوەندیهەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ئەم پیلانگێڕییە شکستخواردووەی کودەتاکردن.