Accessibility links

لیوا جەودەت: ژمارەیەک سەرکردەی داعش لەکەرکوک زیندانن، داعش هەڕەشە دەکەن


شەوی ڕابردوو، هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک لەپڕ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆیان ڕاگەیاند، هۆکاری بڕیارەکەشیان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گێڕایەوە، بەڵام دواتر نوسراوێکی نهێنی دەزگای هەواڵگیری عێراق بڵاوبوویەوە، بەپێی نوسراوەکە داعش پلانی پەلاماردانی دادگا و گرتووخانەکانی هەبووە، کە ژمارەیەک چەکداریان، زیندانن تێیدا.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، لیوا جەودەت جیهاد شارەزای بواری ئەمنی و سەربازی لەکەرکوک، پێیوایە داعش دەیەوێت هەڕەشەکانی ئاراستەی دەزگا ئەمنیەکان بکات و دەڵێت"شاری کەرکوک دەورە دراوە بە ناوچەکراوەکان و ئەو ناوچانە هاوکارن بۆ جوڵەی داعش، بەتایبەت بە ئاراستەی حەویجە و ڕیاز و زنجیرە چیای حەمرین کە ناوچەیەکی گرنگە و سەربازگەی داعشی تێدایە، بیریشمان نەچێت، تاکتیکی نوێی داعش گرتنی زەوی نیە، بەڵکو ئەنجامدانی کردەی سەربازی بچوکە، ئامانجیان زیان گەیاندن و لێدانە لە هەندێک شوێنی دیاریکراو، دواتر کشانەوەیە بەشێوەی کەڕ و فەڕ، پاشان بوونی شانەی نوستوی داعش لەنێو کەرکوک کەهێشتا پەیوەندیان هەیە، ئەمانەش گرفتن."

دزەکردنی نوسراوەکەی دەزگای هەواڵگیری عێراق کە تایبەت بوو بەپلانی داعش بۆ هێرشکردنە سەر گرتووخانەی کەرکوک، لەکاتێکدایە ژمارەیەک چەکداری داعش لەنێو گرتووخانەکانی کەرکوک زیندانن، لەو بارەیەوە لیوا جەودەت دەڵێت"ژمارەیەک دەستگیرکراوی داعش لە زیندانەکانن، دەزگا ئەمنیەکان ژمارەیەک سەرکردەی دیاریکراویان لە ناوچەکانی دەرەوەی کەرکوک لێ دەستگیرکردوون و ئێستا زیندانن، هەوڵەکانی داعش زیاتر بۆ هەڕەشەکردنن، چونکە هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەکان چاوکراوەن، قەدەغەی هاتووچۆی شەوی ڕابردوو پلانی دەزگا ئەمنیەکانە بۆ بەرگرتن لەو مەترسیانەی لەدەرەوە و ناو کەرکوک هەن."

دەربارەی ژمارەی چەکدارانی داعش لەدەوروبەری کەرکوک، لیوا جەودەت جیهاد دەڵێت"پێموانیە ژمارەی داعش زۆربێت، بەڵکو گروپی بچوک بچوکی مەیدانین، ناتوانن کردەی گەورە ئەنجام بدەن، ساڵی 2014 دووبارە نابێتەوە و جارێکی تر داعش هیچ شار و زەویەکی عێراق ناگرێت، ئەوان پشت بە تاکتیکی تازە دەبەستن کە هەستانە بە ئەنجامدانی کردەی بچوک و بەژمارە چەکداری کەم، دەیانەوێ زیان بگەیەنن و خەڵک بترسێنن، ئەمە تاکتیکی ئەم دواییانەی داعشە."

ژمارەیەک چەکداری داعش بە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالەو سەڵاحەدین بڵاوبوونەتەوە، ناوبەناو زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر ناوچە و دەزگا ئەمنیەکان ئەنجام دەدەن، ناو بەناویش چەکدارەکان بێ دەنگ دەبن و لەناوچە دوورە دەستەکان دەمێننەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00


XS
SM
MD
LG