Accessibility links

کاریگەری کۆڤید-19 بۆ سەر مێشک


توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانەی کە توشی کۆڤید-19 بوون مەترسی توشبوونیان بەکێشەی مێشک یان دەروونی هەیە.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری پزیشکی لانسێت بڵاوکراوەتەوە %34 ی ڕزگاربووانی کۆڤید-19 لە ماوەی شەش مانگدا توشی گرفتی مێشک یان دەروونی بوون.

گۆڤارەکە دەڵێت لێکۆڵینەوەیەک لەسەر زیاتر لە 230 هەزار نەخۆش کراوە و دەرەنجام دەرکەوتووە %17 یان توشی دڵەڕاوکێ بوون و %14ش خەمۆکی.

لێکۆلەران ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە ڕزگاربووانی کۆڤید-19 %44 مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی مێشک و دەروونی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی هەڵامەت ئەگرن و چاک ئەبنەوە. هەروەها %16 یش مەترسیان زیاترە بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە توشی هەوبوونی کۆئەندامی هەناسەدان دەبن.

.

XS
SM
MD
LG