Accessibility links

دکتۆر بژار موسا : جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە


بەپێی کاربەدەستانی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و خەڵکێکی زۆر لە ئێستادا تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون و داوای پابەندبوونی رێنماییە تەندروستیەکان لە خەڵکی بەگشتی دەکرێت. کاربەدەستانی ناوچەکەش قەدەغەی هاتوچۆیان لە هەشتی شەو تا شەشی بەیانی ڕاگەیاندووە تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن ڕێژەی تووشبوون بەو ڤایرۆسە کەم بکەنەوە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتور بژار موسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بؤ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت" بەهۆی سستی پەباند بوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکان دووبارە ڕێژەی تووشبوون بەرزبووەوە و وایکرد کە دۆخەکە بەم شێوەیە بێت و جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو جۆرە نوێیەیە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە سروشتەکەی وایە".

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو ڤاکسینەی کە خەڵکی لەئێستادا بەکاری دەهێنن هیچ زیانێکی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟ دکتۆر بژار موسا گووتی" تاوەکو ئێستا کە نزیکەی 32% وەریانگرتووە ئێمە هیچ کەسێکمان نەبینیوە تاوەکو ئێستا کێشەی هەبێت".

سەبارەت بە رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو فرۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان ناوبراو دەڵێت" هەر هاوڵاتیەک کە سەرەدانی هەرێمی کوردستان بکات پشکنین ئەنجام دەدرێت و رێکارەکان بەردەوامن ئەو رێکارانەی کە پێویستن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و گرنگترینیان بەستنی دەمامکە بۆ سەلامەتی هەموو لایەک".

ئایا ڕێژەی ئەو ڤاکسینەی کە لەبەردەست هەیە چەندە و بەشی چەند خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئایا حکومەتی عێراق لە ڕووی پێدانی بەشە ڤاکسینی هەرێمی کوردستان تا چەند هاوکارە و چون مامەڵە دەکات ؟

ئەو گوتەبێژەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەوبارەیەوە زیاتر دەڵێت" ئەو بەشەی کە ئێستا هاتووە قۆناغ بە قۆناغە لە ماوەکانی داهاتوو هەر بڕێک بگاتە عێراق ئێمە پەیوەندیمان باشە لەگەڵ حکومەتی عێراق کە ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەکرێت و ئێمەش وەکو هەولێر وەری دەگرین و دابەشی بە سەر هاووڵاتیان دەکەین و هیوادارین لە داهاتووش هاووڵاتیان بەدەم داواکاری وەزارەتی تەندروستیەوە بێن کە دوێنی دووبارە ڕاگەیاند پێویستە سەرەدانی بنکەکان بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکانیان".

جێی باسە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 130529 کەس لەو ژمارەیەش 3765 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13529 کەسی تریش لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00


XS
SM
MD
LG