بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵبجە هۆشداری دەدات لەزیادبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کوڕۆنا و ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هاووڵاتیه‌ک به ڤایرۆسه‌که گیانی له ده‌ستدا و دوخی سێ تووشبووی دیکه‌ش ناجێگیره، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕۆک بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین له شوێنه گشتیه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه،داوا ده‌کرێت له هاووڵاتیان ڤاکسین وه‌ربگرن و له‌کاتی بوونی ههرنیشانهیهکدا ڕوو له سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا بکه‌ن.
جیهاد عومه‌ر به‌رێوبه‌ری کارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند له ڕێگه‌ی دوو تیمه‌وه ڤاکسین ده‌درێت به هاووڵاتیان و دوخی به‌شێک له‌و نه‌خۆشانه‌ی که له نه‌خۆشخانه‌ی وهفادان ناجێگیره تاوه‌کو ئێستا % 16 ی هاووڵاتیان ڤاکسینیان وه‌رگرتوە.
بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌که، به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌ته‌کانی پشکنینی فراوانترکردن، له‌ڕێگه‌ی پێکهێنانی تیمی گه‌ڕۆکه‌وه فه‌رمانگه و شوێنه گشتیه‌کان به‌سه‌ر ده‌کرێنه‌وه و پشکنین ده‌کرێت بۆ هاوولاتیان هاوکار ئیبراهیم بەرێوبەری تاقیگه‌ی شه‌هید عه‌لی شیعه له ناحیه‌ی خورماڵ له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاند به بێ به‌رامبه‌ر پشکنین بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌رکه‌سێک نیشانه‌ی هه‌بێت دهنبێدرێت بۆ نه‌خۆشخانه.
فرحان مه‌جید هاووڵاتیه و سه‌ردانی ناوه‌ندی پێدانی ڤاکسینی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه کردووه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند:ڤاکسینه‌که ڕێگایه‌که بۆ خۆپارێزی خۆمان و دهرووبهرهکهمان، پێویستی به دڵه‌ڕاوکێ نیه هه‌زاران هاووڵاتی له ووڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌ریانگرتووه، ڕێگایه‌کی گرنگی خۆپارێزیه.
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 120 هاووڵاتی ڤاکسینی کۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له‌دواین کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا، شه‌ش بڕیاری تایبه‌ت به خۆپارێزی ده‌رکران، که‌دیارترینیان ڕاسپاردنی هێزه ئه‌مینیه‌کان بوو، بۆجێبه‌جێکردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی شوێنه گشتیه‌کان له کاتژمَێر 8 شه‌و بۆ 6 به‌یانی به‌ڵام ته‌نها یه‌ک شه‌و ڕێنماییه‌کان جێ بهجێکران ، دواتر دۆخهکهئاسایی بوویه‌وه.