فرانس پرێس - توێژینەوەیەکی نوێ ڕۆژی 5شەممە لەگۆڤاری Science
دا بڵاوکرایەوە دەڵێت مێشکی مرۆڤ بچووکتربوە لەوەی پێشتر زانراوە، لەوانیە بەر لە 1.5 ملێۆن ساڵ سەرەتای پەرەسەندنی بووبێت، ئەوسەروەختە مرۆڤی سەرتایی کەوتۆتە سەر 2 پێ و بەئەفریکادا بڵاوبوونەتەوە.
باب وباپیرانی مرۆڤی سەرەتایی لەوەتای 2.5 ملێۆن ساڵ لەئەفریکا دەرکەوتوون، مێشکیان سەرەتایی بوە هاوشێوەی مەیمون، نیوەی قەبارەی مێشکی ئیستای مڕۆڤ بوە.
زاناکان لەهەوڵدابوون ئەو مەتەڵە ئاشکراکەن، بەوپێیەی دروستبوونی مرۆڤ زانراوە، بەڵام پرسیار ئەوەبوو کەی و لەکوێ بەتەواوەتی مێشک بۆ ئەو ئاستەی کە ئیستا مرۆڤ هەیەتی پەرەی سەندەوە؟.
زانای ئەنترۆپۆلۆجیای کۆن کریستۆفەر زۆلیکۆفر سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ووتوە "لەوباوەڕەدام ئەو مێشکانەی هاوشێوەی مرۆڤ بوون لەسەرەتای دەرکەوتنی مرۆڤی نوێدا پەرەی سەندوە بەر لە 2.5 ملێۆن ساڵ".
زۆلیکۆفر لەگەڵ هاوکاری مارسیا بۆنسی دیلێۆن پشکنینی بۆماوەی بەردینی ئیسکەکان کردوە ئەوانەی لە ئەفریکاو جۆرجیاو دورگەی جاوە لەئەندۆنیسیا دۆزراوەنەتەوە، بۆیان دەرکەوتوە پەرەسەندنی گەورە زۆر دوای ئەوە ڕووی داوە بەتایبەتی لەنیوان 1.7 بۆ 1.5 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر.
بەهۆی ئەوی مێشک وەک ئێسک نامێنێتەوە، تەنها ڕێگاش بۆ چاودێری پەرەسەندنی، توێژینەوەیە لەسەر کاریگەریەکانی لەئێسکی ناوەوەی کەللەسەر بەچێیدەهێڵێت.
بەرلەماوەیەکی زۆر زاناکان وێنای گریمانەیان داهێنا ، ناسراوە بە endocasts بۆ پڕکردنەوەی ناوەوەی مێشک.
زۆلیکۆفر لەزانکۆی زیۆرخ دەڵێت "بەشی برۆکا لەمرۆڤدا، ئەوبەشەی ناوچەوان پەیوەندیدار بە توانای قسەکردن، زۆر گەورەترە لەهەمان بەش لای میمونە باڵاکان.
پەرەسەندنی ئەوبەشە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری هەموو شتێک لەپشتەوەی.
زۆلیکۆفر دەشڵێت "دەتوانین ئەو گۆڕانکاریە بەدیکەین بەرەو دواوەی کەللەسەر چۆن ڕوویداوە، کاتێک بەوردیی پشکنین بۆ کەلێنەکانی ئێسک دەکەین ئەوەی خانەکانی مێشک پڕیکردۆنەتەوە".
هەروەها ئەوەی سەرنج ڕاکێشە لەتوێژینەوەکەدا لەسەر ئێسکەکانی ئەفریکا، زاناکان توانیویانە تەمەنیان دیاریکەن، دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 1.7 ملێۆن ساڵ، بەشی مێشکیان لەناوچەواندا هاوشێوەی میموونە باڵاکان بوە.
زۆلیکۆفر دەڵێت "ئەم دەرئەنجامە بۆ ئێمە سەرسوڕهێنەربوو، ئەمە هێمای ئەوەیە ڕەگەزی مرۆڤ ئەو کاتە هەستاوەتە سەر 2 پێ و توانیویەتی بڕوات، بەڵام پەرەسەندنی دوای ئەوە پەیوەندی بەڕۆشتنیەوە نەبوە".
ئەم زانای بەبەردبوانە دەشڵێت" ئێمە دەزانین لەمێژوی پەرەسەندنی مرۆڤدا، سەرتایەکان هۆمۆ بوون، لەسەر 2 پێ بە مێشکی هاوشێوەی مەیموون".
لەگەڵ ئەوەشدا، بچووکترین بەبەردبووی دۆزراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ 1.5 ملێۆن ساڵ، دەردەخات تایبەتمەندی مێشکی مرۆڤی نوێی تێدایە.
ئەمەش ئەوە دەگەێنێت پەرەسەندنی مێشک لەنێوان ئەو دوو مێژوەدا لە ئەفریکا ڕوویداوە.
دەرئەنجامەکە بە سەرهەڵدانی ئەو ئامێرە ئاڵۆزانە پشتیوانی دەکرێت لەو سەروەختەدا دروستکراون، کەناویان لێنراوە Acheulean ئامێرەکانی "ئەچووڵیەن".
زۆلیکۆفر دەڵێت "ئەمە ڕێکەوت نیە، ئێمە دەزانین ناوچەی مێشک ئەوەی لەو سەروەختە پەرەدەسەنێت ئەو ناوچەیەبوە کە بیرکردنەوە لەکاری ئاڵۆز دەکات، وەک دروستکردنی ئامێر".
هەروەها دەرئەنجامی دووهەمی سەرسوڕهێنەر لەتوێژینەوەکەدا سەرنجدانەکان بوو لە 5 کەللەسەری بەبەردبوو لەجۆرجیا بەمدوایانە دۆزرانەوە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ نێوان 1.8 بۆ 1.7 ملێۆن ساڵ.
ئەو بەشانەی بە باشی ماونەتەوە دەردەخات مێشکیان سەرەتایی بوە.
زۆلیکۆفر لەمبارەیەوە دەڵێت" تێگەیشتنێک هەبوو، بۆ دەرچەوون و بڵابوونەوە لەدەرەوەی ئەفریکا، پێویستیی بە مێشکی نوێ و گەورە هەبوە، بەڵام کاتێک تەماشا دەکەین مێشکی ئەو کەللەسەرانە گەورەنین، هاوشێوی نوێش نین و لەوسەروەختەدا مرۆڤ توانیویەتی لەئەفریکا دەرچێت".
لەهەمانکاتدا بەبەردبوەکانی ناوچەی "جافا" لەئەندوۆنیسیا بەتایبەتی ئەوەی کەمترین تەمەنی هەیە، دەردەخات تایبەتمەندی مێشکی نوێی هەیە، بۆیە بڕوایەک لای توێژەرەوان دروستبوە کە کۆچی دووهەم لەئەفریکاوە بۆ دەرەوە کراوە.
زۆلیکۆفر دەڵێت ئەمە گریمانەیەکی نوێ نیە، بەڵگەی ڕوون پێشتر نەبوە ، بەڵام لەئێستادا بۆیەکەم کەڕەتە بەڵگەی بەبەردبووی دروست هەیە".
ژمارەی نەهەنگی قەمبوری ئوسترالیا لەهەڵکشاندایە و زاناکان ئاگاهی لە مەترسی گۆڕانکاری کەشو هەوا دەدەن
سیدنی – زاناکانی دەریا مەزەندنەی دەکەن و دەڵین نزیکەی 40 هەزار نەهەنگی قومبوور ساڵانە بەئاوەکانی ئوستالیادا کۆچ دەکەن. ئەم بەرزبوونەوەی ژمارە لەبەرچاوە بەراوەرد بە 50 ساڵی ڕابردوو کە بە 1500 مەزەندە دەکران گۆڕانکاریەکی گەورەیە.
کۆچی نەهەنگی ناسراو بەقەمبوور ساڵانە لە جەمسەری باشورەوە بۆ ئاوەکانی ناوچەی نزیک لە کەمەرەی زەوی بەدرێژایی کەناری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئوسترالیا بە گەورەترین کۆچ لە سروشتدا دادەنرێت.
مەودای کۆچەکە دەگاتە 10 هەزار کیلۆمەتر، لەنێوان مانگی 4 و 11دا ڕوودەدات. زاناکان بوونی نەهەنگی قەمبوور بۆ زاوزێ لە ئاوەکانی ئوسترالیادا بە 40 هەزار مەزەندە دەکەن. دەڵێن ئەمە بووژانەوەیەکە مایەی خۆشحاڵیە، بەراورد بەساڵانی شەستەکان کە ئەوجۆرە نەهەنگە بۆ بازرگانی ڕاودەکران و ژماریەن بە 1500 مەزەندە دەکران. ڕواکردنیان بۆ ڕۆن و ئیسقانی بوو کەناسراوە بە "بلین".
وەزارەتی ژینگەی ئوسترالیا دەڵێت لەوەتای بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوکردن و بازرگانی نەهەنگ لەساڵی 1978دا لە ئوسترالیا هیچ جۆرە نەهەنگێک وەک جۆری قەمبوو لەژمارەدا نەبووژاوەنەتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەیان لەئێستادا ئوسترالیا توێژینەوە دەکات بۆ ئەگەری لابردنی نەهەنگی قەمبوور لە لیستی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە.
نەهەنگی قەمبوور لەوانەیە تا 16 مەتر درێژیی گەورەبێت، لەئوسترالیا پارێزراو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزەرانی ژینگە دەڵێن دەبێت ژمارەیان بەرزتر بێتەوە، نەک کەمتر، دەبێت ژینگەیان چاودێری بکرێت بۆ زانینی کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا لەسەر (کریل) کە جۆرێکی ڕۆبیانی بچووکە و خۆراکی سەرەکی نەهەنگی قموبوورە، بەرزبوونەوەی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن کاریگەری لەسەر (کریل)و کەمبوونەوەی هەیە.
ئۆلاف مینکی توێژەرەوە لە زانستی دەریاکان لەزانکۆی کریفیت لەکوینزنلاند دەڵێت "بەئاگابوون پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بووژانەوەی ژمارەی نەهەنگەکان، بەگشتی چیرۆکی سەرکەوتنێکی گەورەیە ئەو جۆرە نەهەنگە بووژاونەتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە پێویستمان بە پرسیارکردنە دەربارەی چۆنێتی بەردەوامیان لەداهاتوودا، هەڕەشەکانی لەئێستادا هەیە لەسەریان چیە و چۆن دەتوانین گۆڕانکاری بۆ داهاتوو بکەین".
زاناکان دەڵێن نەهەنگی قەمبوور کۆمەڵێک مەترسی لەسەرە لەوانە زۆر ڕاوکردنی کریل و پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی سەرچاوەی خۆراک و کەوتنە تۆڕی ماسیگرتنەوە، بەچکەکانیشیان ڕووبەڕوی هێرشی کوشندەی نەهەنگی گەورەتر و قرش دەبنەوە".
بەرزبوونەوەی ژماری نەهەنگەکان پیشەی تەماشاکردنی نەهەنگەکانی لەکەنارەکانی ئۆسترالیا هێنایە کایەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی نەهەنگەکان لە هەموو ئۆقیانووسەکانی جیهاندا زۆر نهینی هەیە دەربارەیان ئاشکرانیە ، لەوانە جێگای زاوزێیان و بچکەبوونیان لەناو دەریادا لەکەنارە شیلانەکانی ژێرئاودا لە کەناری فراوانی ئۆسترالیا.
لەشاری نیویۆرک بەخێۆکردنی هەنگ لەپەرەسەندندایە
شاری نیویۆرک بەوقەرەباڵغیە لەوەناچێت جێگایەکبێت بۆ بەخێوکردنی هەنگ، بەڵام سەربانی باڵەخەنە بەرزەکانی بۆتە جێگای بەخێوکردنی هەنگ و تا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی هەنگ لەوشارە بەخێودەکەن لەبەرەزبوونەودایە.
یەکێک لەو کەسانە خاتوو یۆکۆ ئۆنۆ یە لەساڵی 1973ەوە لەوە شارە دەژی و لەو 2.4 ملێۆن هەنگی ئیتالی هەنگوین گەشتۆتە نیویۆرک، چاوەڕوانە بۆی دانرێت.
ئەندرۆ کۆتی سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگوانانی شاری نیویۆرک کە هەنگەکانی هێناوە دەڵێت ئەمە یەکەم ساڵە شانەی هەنگ لەدەروەی ولایەتی داکۆتا دادەنێین بەتایبەتی لەشاری نیویۆرک.
کۆتی کۆمپانیای هەنگوینی ئەندرۆی دامەزراندوە لەجۆرجیا بۆ پاراستنی هەنگ، بارەکەی هێناویەتی 200 سنوقی هەنگی تێدایە، هەر یەکەو 12000 هەنگ لەخۆدەگرێت. نرخی 1.3 کیلۆ هەنگ بەشانەوە 159 دۆلارە و ئەگەر درەنگ داواکرابێت نرخی دەگاتە 205 دۆلار، نرخی داوا لەسەر هەنگ بەپێی وەرز دەگۆرێت.
کۆتی دەڵێت "هەنگ وەک پەنیر بە کیش دەفرۆشرێت، هەورەها ژمارەی ئەوانەی هەنگ بەخێودەکەن لەبەرزبوونەوەدایە، زۆر لە سەربانی بەڵەخانە بەرزەکانی نیویۆرک شانەی سنوقی هەنگی لێدانروە. هەنگ لەمشارە بۆیە گەشە دەکات دوورە لە بەکارهێنانی کەرەستەی کیمیاوی ئەوەی لەکێڵگەکەنی بەرووبوومدا بەکاردین و زیانی بۆ هەنگ هەیە".
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت شاری نیویۆرک لەساڵی 2010دا ڕێگای بەبەخێۆکردنی هەنگدا، سەدان شانەی تێدا تۆمارکراوە.
ژمارەی هەنگ لەجیهاندا لەکەمبوونەوەدایە هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی لەناوبەردنی مێروو و کەمبوونەوەی کێڵگەکانی بەربوومی جیاواز.
ئالان مارکویتز کە هەنگ بەخێو دەکات دەڵێت شاری نیویۆرک کێشەی بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاوی نیە بۆیە جێگایەکی تەندروستی بەخێوکردنی هەنگە.