ژمارەیەك لە هونەرمەندان و ڕوشنبیران بۆ هاندانی خەڵك سەردانی بنكەیەكی تەندروستی هەولێریان كرد بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و داوا لە خەڵك دەكەن ڕوو لە وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
لە نێو ئەو بنكە تەندروستیەدا فەرهەنگ غەفوری بەڕێوەبەری گشتی ڕوشنبیری و هونەری هەولێر دەڵێت" هونەرمەندان هەمیشە پێشەنگ بوونە لە برەودان و پێشڤەچوونی تاكەكانی كۆمەڵگەدا. ئەمرۆ لەگەڵ یەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بە هەماهەنگی سەندیكای هونەرمەدانی كوردستان لقی هەولێر بەشێك لە هونەرمەندان لەبەرچاوی ڕاگەیاندنەكان خۆیان دەكوتن بۆ ئەوەی بتوانین بەختەوەری و چالاكی و ڤیستیڤاڵەكان و هەموو ئەو چالاكی و جموجوڵە هونەریانەی كە لەسەردەمی پەتای كۆرۆنا وەستان بتوانین وەكو جاران چالاكی و جموجوڵە هونەریەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و جوانترلە جاران بەڕێوەبچێتەوە".
لە لایەكی ترەوە سەید ئەحمەد ڕەواندوزی موزیكژەن بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت" وەكو هونەرمەندان هاتووین پاڵپشتی لەو پرۆسەیە بكەین، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین زۆر پێویستە بۆ هەموو هاوڵاتیەك و ئەم ڤاكسینە دەبێتە هۆی ئەوەی كە مرۆڤ بەرگەی پەتای كۆرۆنا بگرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكەم پێشوازی لەو پرۆسەیە بكرێت و خەڵك بێن و ڤاكسین وەربگرن".
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە: