نیودلهی – لەسەرئاستی جیهان هیندستان ژمارەی تووشبوونی نوێی لەیەک ڕۆژدا بەکۆڤید-19 تۆمارکرد و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستبەجێ یارمەتی بۆ ئەو ووڵاتە دەنێرێت.
ژمارەی تووشبوونەکان لە 24 کاتژمێردا گەشتە 349،691 کەس، بۆ هەفتەیەکە ژمارەی تووشبوونی بەرز لەهیندستان تۆمار دەکرێت، دوای تەواوبوونی ئۆکسجین نەخۆشخانەکانی نیودلهی و سەرانسەری هیندستان نەخۆشەکان بۆ ماڵی خۆیان دەنێردرێنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکین لەتویتەر بڵاویکردەوە و ووتی " لەم بڵاوبوونەوە ترسناکەی کۆڤید-19دا دڵمان لای گەلی هیندستانە ، بەزووترین کات یارمەتی دەگەێنینە گەڵی هیندستان و کارمەندانی تەندروستیی ماندونەناسی هیندستان".
بەهۆی بڕیارەکانی ڕاگرتنی هەناردەکەردنی ڤاکسین و پێداویستی تەندروستی ئەوەی یاسای بەرهەمی بەرگری و قەدەغەکردنی هاناردەی ئەمریکا لەمانگی 2دا پەسەندی کرد، لە هیندستان وڵاتەیەکگرتوەکان ڕوبوڕوی ڕەخنە بوویەوە.
پەیمانگای ڤاکسین لە هیندستان کە گەورە بەرهەمهێنەری ڤاکسینە لەجیهاندا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کرد، ئابڵوقەی دانراو لەسەر هەناردەی پێدوایستی تەندروستی لەوڵاتەیەکگرتوەکان ئەوەی پێویستە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی (ئسترازینیکا) هەڵگرێت.
هەروەها کەسانی کە وەک ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا راجا کریشنا مۆرسی، داوای لە بەریوبەرایەتی بایدن کرد بەزووترین کات ئەو ڤاکسینانەی لەئەمباردا هەڵگیراون ڕەوانەی هیندستان بکرێت.
ووتی "کاتێک خەڵکی لەهیندستان یان لەهەر جێگایەکی جیهان پێویستیان بە ڤاکسین دەبێت ناکرێت ڤاکسین لە ئەمباردا دابنرێت، دەبێت بەزووترین کات بنێردرێت بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان".
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەردەخات ژمارەی تووشبوونی گشتی لە هیندستان گەشتۆتە 16.96 ملێۆن. تائیستا گیان لەدەستدان گەشتۆتە 192،311 .
لەمانگی ڕابردوودا تووشبوونی ڕۆژانە بە ڕێژەی 8% بەرزبۆتەوە و
ڕێژەی مردن 10%،بەڵام شارەزایانی تەندروستی دەڵێن لەوانیە ژمارەی گیان لەدەستدان لەوەزیاتر بێت و بنکە تەندروستیەکان لێی ئاگەدار نەکرابن.
پەیامنێرانی ڕۆیتەر دەڵێن خەڵکی خۆیان پوتڵی ئۆکسجین و قەرەوێڵەیان دەگواستە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و داوایەکی زۆر هەیە لەنەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش.
ڕۆژنامەی ئندیان ئیکسپرس ئامارێکی حکومەتی بڵاوکردەوە دەڵێت پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون لەمانگی 5دا هەڵکشێت و رۆژانە بگاتە نیوملیۆن تووشبوون.
کۆمپانیای سپەیس ئێکس کەپسولی دوبارە بەکارهاتووی ناردەوە بۆ بنکەی ئاسمانی
4 ئاسمان گەڕ لە 3 وڵاتەوە کەپسولێکی دوبارە بەکارهاتویان گەیاندەوە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
هەڵدانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو یەکەم کەڕەت بوو مووشەکێک و کەپسولێکی بەکارهاتوو لەگەڵ تیمێکی ئاسمانگەڕان بگەڕێتەوە بۆ ئاسمان و بنکەی نێودەوڵەتی، بەپێی گرێبەستێک بەبڕی ملیارەها دۆلار لەگەڵ ئاژانسی ناسا ئەمە سیهەم کەڕەتە سپەیس ئێکس مرۆڤ بنێرێت بۆ بنکەی ئاسمانی.
ناسا ڕایگەیاند، دوای هەڵدانی لەڕۆژی هەینیدا لەناوەندی ئاسمانی کەنەدی لە فلۆریدا کەپسولەکە ڕۆژی شەممە لەبنکەی ئاسمانی لەخولگە جێگیرکرا.
دوبارە بەکارهێنانەوەی مووشەک تێچوونی بەرنامەی واڵای کەم دەکاتەوە.
سپەیس ئێکس کۆمپانیایەکە لەدامەرزاندنی کاردار و بازرگان ئیلۆن ماسک.
چین هەنگاو بەرەو سیستەمی بەرگری هەسارەکان دەنێت
گەورە بەرپرسی ئاژانسی وڵاتی چین شانگ کیجیان ووتی "چین گفتووگۆ دەکات لەسەر بنیاتنانی سیستەمی بەرگری دژ بە هەسارەۆکەکانی لە زەویەوە نزیکن، لەکاتێکدا وڵاتەکە خواستە ئاسمانیەکانی بۆ داهاتوویەکی دوور چڕدەکاتەوە.
لەووتەکەیدا لەئاهەنگێکدا بەبۆنەی ڕۆژی واڵای چین لە شاری نانجینگ لەڕۆژهەڵات، کیجیان سەرۆکی بەرێوبەرایەتی واڵایی نیشتمانی چین وەردەکاری زیاتری ئاشکرانەکرد.
چین بەمەبەستی دامەزراندنی بەرنامەیەک بتوانێت ساڵانە هەزاران کەشتی واڵای بکات و دەیان هەزار تەن لەکەلوپەل و مرۆڤ بگوازێتەوە بەهاتنی ساڵی 2045، لەمساڵانەی دوایدا گرنگی بە زانستی واڵایی داوە.
ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ساڵی پار گرێبەستی بە بڕی 156 ملێۆن دۆلار لەگەڵ چین مۆرکرد، بۆ بنیاتنانی کەشتیەکی وڵایی بۆ پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئاژانسی ناسا بۆ توێژینەوە لەسەر چۆنێتی لادانی هاسارۆکەیەک بەئاراستەی دوور لەزەوی.
ئاژانسی هەواڵی نوێی چین (شینخوا) لەزاری (یەی بەیژیان) لەئەکادیمیای زانستی چین بڵاویکردەوە کە چین لەهەنگاودایە بەرەو ئەرکی ناردن و نیشتنەوەی کەشتیەک لەسەر هاسارۆکەیەک نزیک لەزەویەوە بۆ کۆکردنەوەی نموونەی خاک و پێکهاتەکەی، پاشان گەڕانەوەیان بە کەبسولێک بۆ زەوی.
یی ووتیشی ئەرکەکە تا تەواوبوونی نزیکەی 10 ساڵی پێدەچێت. مانگی ڕابردوو چین و ڕوسیا ڕێکەوتنێکی تێگەیشتنیان مۆرکرد بۆ دامەزراندنی بنکەی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لەخوولگەی مانگدا.