ئامارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هیندستان لەهەڵکشاندایە، ڕۆژی یەکشەممە بەرزترین ژمارەی مردن لەو وڵاتە تۆمار کرا، نزیکەی 3700 کەس لە 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 390 هەزار تووشبوونی نوێ لەیەک ڕۆژدا ڕوویداوە.
لەگەڵ ئەوەشدا هیندستان بەردەوامە لە ژماردنی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی ولایەتەکان دراون، هەرچەندە دادگای باڵا بەتووندی هێرشی کردە سەر کۆمسێۆنی هەڵبژاردن ، کە نەیتوانیوە کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسیەکان ڕاگرێت و پێشێلی ڕێنمایەکانی کۆڤید-19یان کردوە.
سەرۆکی دادگای باڵا سانجیب بایرجی کۆمسێۆنەکەی بە "تانها بەرپرس" تاوانبار کرد لەبەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆڤید-19، ئەو نەخۆشیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاریەتی.
لەکاتێکیشدا پەیمانگای ڤاکسینەکانی هیندستان بەرهەمهێنەری زۆرترین ژمارەی ڤاکسینە لەجیهاندا، بەڵام ئامارەکان دەڵێن لەکۆی 1.3 ملیار سەرنشینی هیندستان تەنها ٪٢ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کوتراون .
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەوڵەت تەمەنی ئەوکەسانەی دیاریکرد کەدەتوانن ڤاکسین وەرگرن و ڕایگەیاند لە 18 ساڵ بەروژوو بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بەڵام زۆر لەپێگەکان بڵاویانکردەوە کە ڤاکسینی پێویست ئامادە نیە. زۆر لە هندیەکان ئادار پووناوالا سەرۆکی جێبەجێکاری پەیمانگای (سیرۆمـ)یان توومەتبارکرد بە کەوتنەوەی ئەو کەلێنە.
بەڵام لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا پووناوالا ووتی "ئاستی ڕق و شەڕەنگێزی وینەی نیە، من لەخزمەتکردن بەردەوام دەبم ودەبێت ئەم دۆخە بگۆڕێت، هەمووشتێک کەوتۆتە سەر شانی من بەڵام بەتەنها ناتوانم ئەنجامی بدەم، کەس پێشبینی نەدەکرد دۆخەکە بەم شێوەیە بێت".
دوای ڕەخنە تووندەکان ڕۆژی شەممە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ملیاردێر پووناوالا تەمەن 40 ساڵ ڕایگەیاند ئەو بەرەو هیندستان دەگەڕێتەوە و ووتی "کۆبونەوەی سەرکەوتووم لەگەڵ کۆمپانیاکان و خاوەن بەرژەوەندیەکان لە بریتانیا ئەنجامداوە، ڤاکسینی (ئاسترازێنیکا) لەهیندستان لەبێۆن دروست دەکرێت و لەهاتنەوەمدا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا خۆم سەرپەرشتی دەکەم".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە حکومەتی هیندستان هەڕەشەکانی بەهەند وەرگرتوە و لەکاتی گەڕانەوەی سەرۆکی پەیمانگای ڤاکسینەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەپارێزرێت.
پووناوالا ووتی وەک نیازپاکیەک پەیمانگای سیرۆم نرخی ڤاکسینەکان دادەشکێنێت، ووتیشی دەبێت ڤاکسین ژیانی زۆر بپارێزێت.
لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرۆکی کارمەندانی بەرێوبەرایەتی سەرۆک جۆ بایدن ، ڕۆلان کلاین بۆ تۆڕی (CBC) لە بەرنامەی Face the Nationدا ووتی ئێمە یارمەتی خێرا بەهیندستان دەگەێنین. بەڵام ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لەڕۆژی 3 شەممەوە وڵاتەیەکگرتوەکان گەشتی هاتن لە هیندستانەوە ڕادەگرێت بۆ ڕێگری لە بلاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.
ولاتەیەکگرتوەکان 2 فرۆکەی بارهەڵگری سەربازی یارمەتی گەیاندە هیندستان ، بریتیە لە پێداویستی تەندروستی، لەوانە بوتڵی ئۆکسجین و دەمامکی جۆری N-95 و پشکنینی خێرا بۆ ڤایرۆسەکە.
تایوان ڕایگەیاند یارمەتی گەیاندۆتە هیندستان لەوانە ئۆکسجین کە زۆر پێویستە.
لەبەرازیل بەهەزاران کەس ڕێنمایەکانی پابەندبون بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێلکرد لەکاتێکدا شەپۆلی کۆرۆنا لەو ولاتە بڵاوە و بەشداری ڕێپێوانی بەکۆمەڵ بوون بۆ پشتیوانی سەرۆک جاییر بۆلسۆنارۆ.
ئەو وڵاتەی لە باشوری ئامریکادایە زیاتر لە 406 هەزار گیان لەدەستدانی تۆمارکردوە، لەڕۆژی شەمەدا زیاتر لە 2600 مردن ڕووی داوە، لەدوای وڵاتەیەکگرتوەکانەوە بە پلەی 2هەم دادەنرێت لەگیان لەدەستداندا بەهۆی کۆڤید-19ـەوە. بەپێی ناوەندی جان هابکنس بۆ ئامارەکان، لەوڵاتیەکگرتوەکان گیان لەدەستدان گەیشتۆتە زیاتر لە 576700 کەس.
لەلایەکی کەوە لە شاری ووهان کەناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لەچین هەزاران کەس ئامادی ئاهەنگی مۆزیکی شلیک بوون کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوامبوو.
بەپێی ئامرەکانی ناوەندی جان هابکنس لەسەر ئاستی جیهان تائێستا 152 ملێۆن تووشبوون بەکۆڤید 19-تۆمارکراوە، لەوڵاتیەکگرتوەکان 32.3 ملێۆن و لە هیندستان 19.5 ملێۆن و لەبەرازیل 14.7 ملێۆن.
سەرباری کێشیەک ناسا خۆشحاڵی بەکاری هەلیکۆپتەرەکەی لەسەر بارام دەربڕی
زاناکانی ناسا ووتیان هەلیکۆپتەرەکەی بۆ هەسارەی بارام ناردویانە پێشبینیەکانی تێپەڕاندوە، هەرچەندە کیشەیەک بۆتە هۆی دوبارە دارشتنەوەی پرۆگرامی 4هەمی.
زاناکانی ناسا لە تاقیگەی مووشەکەکانی واڵایی دەربارەی فڕینی چوارهەم ووتیان هەرسێ فڕینی پێشووی هەلیکۆپتەرەکە دەریخست دەتوانێت بۆ ماوی 30 ڕۆژی تر تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، بەمەش ئەو کاتەی بۆی دانرابوو درێژدەکرێتەوە .
ناسا پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەم هەلیکۆپتەر تەنها بۆتاقیکردنەوەیە بۆ تێگەیشتن لەئەگەری توانینی فڕینی فرۆکە لەهەوای تەنکی هەسارەی بارامدا، سەرۆکی پرۆژەکە میمی ئۆنگ ووتی کارێکی سەرکەوتوی ئەنجامدا بەشێوەیەک لە قۆناغی تاقیکردنەوە دەچێتە قۆناغی بەکارهێنان و دوای ئەمە هەوڵ دەدەین زیاتر تواناکانی تاقیبکەینەوە.
ئۆنگ بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند بریابوو ڕۆژی 5شەممە تاقیکردنەوەی چوارهەم ئەنجامدرێت بەڵام کێشیەک بوە هۆی ئامادەنەبوونی بۆ فڕین، دواتر لەڕۆژی هەینیدا کەوتە فرین. تیمی ناسا بەهیوان هەلیکۆپتەرەکە بۆ دوریی 133 مەتر فڕین لە پێگەی نیشتنەوەی دورکەوێتەوە ، واتە 2 ئەوەندەی ئەو دوریەی دواچار بۆی فڕیوە، بەمەبەستی وێنەگرتنی بەرزایەکانی خاکی هەسارەکە نزیک لەوناوچەی نیشتنەوەی.
ئۆنگ ووتیشی وێنەکان بەکاردێن بۆ دروستکردنی وینەی 3دوری بۆ دیمەنی سڕوشتی ناوچەکە، و دوای ئەوە ئاندازیاران پێگەیەکی نوێ بۆ نیشتنەوە دەستنیشان دەکەن، ئەمەش یەک هەفتەی پێدەچیت، پێگەی داهاتوو پێنجهەم پێگە دەبێت هەلیکۆپتەرەکە بۆی بفڕێت.
هەروەها زاناکان ووتیان ئۆتۆمۆبێلی (یسڤیرانس) هاریکاری کارکردنی هەلیکۆپتەرەکە بوە و داتاکانی گواستۆتەوە و وێنە و ڤیدێۆی فڕینی تۆمارکردوە. دەشڵێن پەیوەندی نێوان هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمۆبێلکە زۆر لەوەباشتر کاردەکات پێشبینی دەکرا، لەواباوەڕەدان دەتوانرێت لەدوریی 1 کیلۆمەتر پەیوەندی بەهێزیان هەبێت.
تیمەکەی ناسا دەڵێن هەلیکۆپەتەکە ئامار و زانیاری چۆنێتی داهێنای هەلیکۆپتەر و فڕۆکە و تەکنەلۆجیای پێشکەوتو بۆ ناسا دەرەخسێنێت ،هەروەها نێردراوەکانی چۆن بتوانن دەستنیشانی ئەو جێگایانە بکەن لەداهاتوودا دەیانوێت زانیاری لەبارەیەوە بزانن و بۆی بچن.
هەلیکۆپتەرەکە کێشی تەنها 1.8کیلۆگرامە لەژێر ئۆتۆمۆبێلی )پریسڤیرانس( بەسترابوو دوای نیشتنەوەی جیابۆتەوە و تەنها باتری و ئامێری پەیوەندی لەخۆدەگرێت و هیچ ئامێرێکی بەدەستهێنانی زانستی هەڵناگرێت و تەنها تاقیکردنەوەی فڕینی لەسەر دەکرێت.