پاش شکستی داعش لە دووا بنکەی سەرەکی لە موسڵ هاوپەیانان باسیان لەوە دەکرد کە داعش کۆتایی پێهاتووە و تەنیا چەند گروپێکی بچووک و شانە نوستووەکانی لێرەو لەوێ ماوەنەتەوە، بەڵام بەردەوام دەبن لە بە تەوەتی لەناوبردنی داعش.
هەندێک لایەن و کاربەدەستی حکومەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە بیریان دەکردەوە کە داعش کۆتایی پێهاتووە. بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییانە دەریدەخەن کە داعش نەک هەر خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە بەڵکو بەباشی هەمئاهەنگی هەیە لە نێوان گروپەکانی سەر بە داعش و لە یەک شەودا هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی عێڕاق و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان.
داعش لە سەرەتای مانگی پێنجەوە هێرشەکانی لە ناوچە جێناکۆکەکان و سنووری هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە لە کاتێکدا کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان هۆکاری پەلامارەکانی داعش بۆ بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە کە لە نێوان هێزی پێشمەرگە، سوپاو گروپەکانی سەر بە عێراق هەیە. ئەوان جەخت دەکەنەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بە هەمئاهەنگی و هێزی فرەلایەنە هەیە.
ئایە هۆکاری ڕاستەقینەی هێرشەکانی داعش چین؟ ئایا عێراق ئامادەیە ئەو بۆشاییە ئەمنییە بە هێزی هاوبەش لە پێشمەرگەو سوپای عێراقی پڕ بکاتەوە؟ ئایا هاوپەیمانان ئەمجارە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ بەتەواوەتی لەناوبردنی داعش؟
ئیدریس عادل جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە کەوکوک لە بەرنامەی هەولەو واشنتندا وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر دەداتەوە.