Accessibility links

ڕەوشی ژیانی یارسانەکان لە ئێراندا 


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 12 ی مانگی پێنج ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر دۆخی ئازادی ئایین لە جیهاندا لە ماوەی ساڵی 2020 دا ڕاگەیاند.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە کرد کە ڕێز لە مافی کەمایەتیە ئاینییەکان ناگرن و وەک نموونەی یەکەمیش ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد وەک حکومەتێک کە ڕێز لە مافی کەمینەکان ناگرێت و گوتی ئێران بەردەوامە لە سنووردارکردن و پێشێلکاری مافی کەمایەتییە ئایینییەکانی ئەو وڵاتە.

وڵاتی ئێران وڵاتێکی فرە ڕەنگە لە رووی کولتور و ئایینەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سێ لەو کەمایەتییە گەورە ئایینیانە کە لە ناو ئێراندا دەژین و موسوڵمان نییەن بریتین لە بەهاییەکان، کرستیانەکان و یارسانەکان.

بە پێی ڕاپۆرتەکە بە هەموو شێوەیەک مافی کەمایەتییە ئایینەکانی ناو ئێران پێشێل دەکرێت.

ئایا ڕاپۆرتی لەم شێوەیە دەتوانێت کێشەی ئەو کەمایەتییانە کەمتر بکات و هەنگاوی ئەرینی بێت؟

هۆکاری ئەوەی ئێران بەو شێوە بەرچاوە مافی ئەو کەمایەتییانە پێشێل دەکات چییە؟

بەربەستەکانی بەردەمی یارسانەکان وەک کەمایەتییەکی گەورەی ئایینی ناو ئێران چییە؟

ئایا یارسانەکان مافی چالاکی سیاسی و مەدەنی و ئایینیان لەو وڵاتی ئێراندا هەیە؟

بۆ زانیاری لەسەر وردەکاری ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی ڕەوشی ئازادی ئایین لە جیهاندا و هەروەها بۆ زانیاری زۆرتر لەسەر ڕەوشی ژیانی یارسانەکان وەک کەمایەتییەکی گەورەی ئایینی کە بە زۆری لە ڕاپۆرتەکەشدا ئاماژەی پێکراوە، بەفراو نووری لەدەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە گفتوگۆی کردووە لەگەڵ سیاوەش حەیاتی ئەندام و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان لە کرماشانەوە.

بەڕێز حەیاتی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک هەنگاوێکی ئەرینی هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام ئەو دەڵێت ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە کاتێک دەتوانن کاریگەر بن و دۆخی کەمایەتییەکان باش بکەن کە بۆ ئامڕازی سیاسی دەوڵەتەکان خۆیان نەبێت. ئەو دەشڵێت گەر وەک ئامڕازێکی سیاسی بەکاربێت ئەوا ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێت و دەبێتە بەربەست و کێشەی زۆرتر بۆ کەمایەتییە ئایینیەکان و دەبنە قوربانی لەو نێوەدا، چوونکە گەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی ڕاستەقینەی ئەو کەمایەتییانە نەبێت ئەوا حکومەتی ئێران بە تۆمەتی لایەنگری ئیسرائیل و دەوڵەتانی رۆژئاوا زیاتر دەیانچەوسێنێتەوە.

بەڕێز حەیاتی هەروەها دەشڵێت کە لە ئێران یارسانەکان بە بێ ئەوەی شوناسی راستەقینەی خۆیان بشارنەوە، ناتوانن تەنانەت بڕوەنە زانکۆ بۆ خوێندنی باڵا، ئەو ئاماژە بە دۆسیەی خۆی دەکات کە وەک یارسانێک لە قۆناغی ماستەردا خوێندنەکەی بە بێ هۆکار ڕاگیراوە و ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی کە خۆی وەک یارسانێک ناساندوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:56 0:00


XS
SM
MD
LG