فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بۆردومانکردنی غەززەیان دەستپێکردەوەو چەکدارانی حەماسیش بە هەڵدانی موشەک بۆ ناو ئیسرائیل وەڵامیان دایەوە لە کاتێکدا پێنج شەوە شەڕەکەیان بەردەوامە و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دیپلۆماتانی عەرەبیش هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەم توندوتیژییانە دەدەن.
کاربەدەستانی تەندروستی فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند بەلایەنی کەم چوار کەس کوژراون لە یەکێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی کرایە سەر باکوری کەرتی غەززە. دانیشتواندەڵێنکەشتییەکانی هێزی دەریای ئیسرائیلی لە دەریایی ناوەڕاستەوە ناوچەکە بۆردومان دەکەن، هەرچەندە لەوانەیە هیچ لە بۆمبەکانیان بەر کەرتی غەززە نەکەوتبێت.
وەزارەتی کاروباری ئاینی فەلەستینییەکان دەڵێت فڕۆکەکانی ئیسرائیل مزگەوتێکیان وێران کردووە. گوتەبێژێکی شکریش دەڵێت لەشکر لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دەکات.
زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە دووشاری گەورەی ئیسرائیل هۆشداری هێرشی موشەک لە غەززەوە دەدات. حەماس بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ ناو ئیسرائیل گرتۆتە ئەستۆ.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە نییە کە ڕاپۆرتی زیانە گیانییەکان هەتا دێت زیاتر دەبێت و فەلەستینییەکان ڕادەگەیەنن لە 11 کەس لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیلی کوژراون.
کاربەدەستانی تەندروستی فەلەستینییەکان دەڵێن لە ڕۆژی دووشەممەوە کە ئەم شەڕە دەستیپێکردووە بەلایەنی کەم 132 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون لە ناویاندا 32 منداڵ و 21 ژنیش و 950 کەس بریندار بوون.
.