Accessibility links

پاپا فرانسیس: ئایا ڕق و کینە و تۆڵە کردنەوە بە کوێمان دەگەیەنێت؟


پاپا فرانسیس داوای ئاشتی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بورما و ئاگاهیش دەدات لە "گێژاوی مردن و وێرانکاری" لەو پێکدادانانەی لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکاندا ڕوودەدەن.

پاپا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانەکانیدا لە کڵێسای پوترس لە ڤاتیکان، باسی لە پێکدادنەکانی نێوان فەلەستینی ئیسرائیلییەکان کرد و جەختی کردەوە لەوەی کوشتنی خەڵکی بێتاوانی سیڤیل وەک دەڵێت " کارەساتە و جێی قایل بوون نییە."

پاپا دەڵێت "دەبێت چارەسەرییەک بە یارمەتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بدۆزرێتەوە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان و ڕق و کینە کە دەبنە مایەی برینێکی قوڵ و چارەسەرکردنیشی سەخت دەبێت ئەگەر بێتوو بۆ دیالۆگ کراوە نەبین."

پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا دەپرسێت "ئایا ڕق و کینە و تۆڵە کردنەوە بە کوێمان دەگەیەنێت؟ ئایا هەر بەڕاستی بڕوا بەوە دەکرێت لەڕێی وێرانکردنی یەکترەوە، ئاشتی بێنینە ئاراوە؟"

وەک بارێکی باو، پاپا لە وتارەکانی ڕۆژانی یەکشەممەیدا باس لە دۆسێ هەنوکەییەکان دەکات و داوای ئارامی دەکات لە ڕۆژهە:لاتی ناوەڕاستدا و دەڵێت "ڕوو لە خاوەن بڕیارەکان دەکەم تا چەکەکان بێدەنگ بکەن و ڕێی ئاشتی بگرنەبەر لەڕێی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە."
پاپا، سەرلەنوێ داوای کۆتاییهێنانی کرد بەو توندوتیژی و سەرکوتکردنە خوێناویەی ئەنجومەنی لەشکریی بورما بەرامبەر خەڵکی سیڤیل دەیکات لەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG