توێژینەوەیەکی گەورە دەڵێت هەزاران نەخۆشی دڵ بەشداربوون کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە خۆیان تۆمار کردووە بڕێ کەم یان ئاسایی ئەسپرینیان بە ڕێکی وەرگرتوە و ئاماریان کۆکراوەتەوە، دەرکەوتووە بێ زیان بووە و کاریگەری باشی بۆ دڵ هەبووە لە نەهیشتنی کێشەکانی و هەروەها سەکتەی مێشک.
بەڵام هەندێک شارەزا بەدەر لەم توێژینەوەیە ئاگەداریەکی گەورە دەدەن و دەڵێن ئەو کەسانەی بەباشتریان زانیوە بڕێکی کەم وەرگرن، ڕوون نەبوە و نەسەلمێندراوە دەرئەنجامی هاوسەنگی هەبووبێت. نیوەی ئەوانەی داوایان لێکراوە بڕی ئاسایی وەرگرن، کەمکەیان وەرگرتوە یاخودا بەتەواوەتی دەستبەردای بوون.
دکتۆر سەلیم ڤیرانی پزیشکی دڵ لەکۆلێجی پزیشکیی بایلەر لە هیوستن و بەشدارنەبوو لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "نەخۆشەکان خۆیان بڕیاریان داوە چی بکەن، خۆیان کڕیویانەوە بە ئارەزوی خۆیان وەریانگرتووە."
لەگەڵ ئەوەشدا دەرئەنجامەکان دەری دەخەن هیچ هۆکارێک نەبووە بڕی ئاسایی وەرگرن کە 325 ملیگرامە. کە زۆر پزیشک لەو باوەڕەدان باشتر کاردەکات لە 81 ملیگرام ، وەک دەڵێن بە "ئەسپرینی منداڵان" ناسراوە.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە لە کۆڤاری (نیوئینگلاند)ی پزیشکیدا بڵاوکراوە تەوە و لە کۆنگرەی کۆلێجی نەخۆشیەکانی دڵ لە ئەمریکا تاوتوێ کراوە.
ئەسپرین ڕێگرە لەخوێن مەیین، بەڵام بەباش نازانرێت بۆ ئە وکەسانەی تەندروستیان باشە و تووشی هیچ نەخۆشیەکی دڵ نەبوون، چوونکە ئەگەری خوێن بەربوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودەکانی لەبەرچاوە بۆ ئەوکەسانەی جەڵتەی دڵیان هەبوە یاخودا دەماری خوێنیان گیراوە یان نەشتەگەریان بۆ کراوە.
بەڵام تائێستا نەزانراوە چ بڕێک باشە وەرگیرێت، توێژینەوەکە لە پەیمانگای توێژینەوە لەسەر نەخۆشەکان پشتیوانی دەکرێت و دارایی بۆ دابین کراوە، پەپێی یاسای پارێزگاری چاودێری ساڵی 2010 دامەزرا، بەئومێدە لەژینگەیەکی دروستدا ئامارەکان وەربگرێت و بەراوەردی کات.
نزیکەی 15 هەزار کەس لەڕێگای ئیمێڵی ئەلیکترۆنی و تەلەفوونەوە داوایان لێکرا بەشداربن و لەماڵپەریک خۆیان تۆمارکەن. تۆڕی ناوەندە تەندروستیەکان ئاسانکاری پێشکەش کردنی زانیاری بەشداربوانی خستە بەردەست.
دکتۆر ڤیرانی دەڵێت "بەر لەدەسپێکی توێژینەوەکە 85%ی بەشداربوان ئەسپرینی 81 ملیگرامیان وەرگرتوە، بۆیە سەخت بوە داویان لێبکەیت و لەسەر وەرگرتنی 325 ملیگرامی هاوڕابن.
دوای 2 ساڵ نزیکەی 7% بەهۆی جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشکەوە گیان لەدەستداوە یاخود بۆ نەخۆشخانە براون، دەرئەنجامی سەلامەتیش هاوشێوەبوە، 1% تووشی خوێنبەربوون بوون و بۆ نەخۆشخانە براون وخوێنیان تێکراوە.
کۆلین بایجبت زانای تەندروستی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بریتانیا ووتی 41% داوایان لێکرابوو دۆسی 325 ملیگرامی وەرگرن، بەڵام بەئارەزوی خۆیان گۆڕیبوویان بۆ 81 ملیگرامی، ئەم گۆڕانکاریە بەم ڕێژەیە لەوانیە گۆڕانکاری گەورە لەسەلامەتی و کاریگەریدا دروستکات.
یەکێک لە بەرشەداربوانی توێژینەوکە دکتۆر سولیر ڤانز لە زانکۆی دیوک ووتی "هیشتا توێژینەوەکە ئامۆژگاری بەسوود دەخاتە بەردەست، ئەگەر بەشداربوان دۆسی کەم وەرگرن باشترە لەسەری بەردەوام بن وەک لەوەی گۆڕانکاری تێدا بکەن و بەرزتر وەرگرن".
جانز ووتیشی "سەبارەت بە نوخۆشی نوێ بەگشتی داوایان لێدەکەین بە دۆسی کەم دەست پێبکەن".
ڤیرانی ووتی "باشتر وایە خەڵکی لەوە تێبگات هەرچەندە بێ ڕەچەتە دەفرۆشرێت ، بەڵام ئەسپرین دەرمانە و بەبێ ئامۆژگاری پزیشک پڕیاری گۆڕین و وەرگرتنی نەدەن، لەکاتێکیشدا وەک چارەسەر دانرا، نابێت بەبێ پرسیار لە پزیشک بەبڕیاری خۆت ڕایگریت ".
بەبەردبووی جۆرێکی نوێی دایانسۆر لەمەکسیک ئاشکرا دەکرێت
پەیمانگای ئینسرۆپۆلۆجیا و مێژووی نیشتمانی مەکسیک ڕایگەیاند، دوای دۆزینەوەی بەبەردبووی جۆرێک دایانسۆر 10 ساڵ لەموبەر ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو تیمێکی زاناکانی بەبەردبوو لەمەکسیک ووتیان جۆرێکە نوێیە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێکی دایناسۆر بەر لە 72 ملێۆن ساڵ ژیاون.
جۆرە نوێکە بەناوی Tlatolophus galorum (تلاتۆلۆفەس گالۆرووم)، دوای کۆکردنەوەی 80% بەبەردبووی کەللە سەری دەرکەوتوە لەجۆرەی تاج لەسەرەکانە، بەمەش زاناکان توانیویانە بەراوەردیکەن لەگەڵ دایناسۆرەکانی لەم جۆرە دۆزراونەتەوە.
دوای لێکۆڵینەوە ، کە شارەزایانی تایبەت لە زانکۆی نیشتمانی سەربەخۆی مەکسیک بەشداربوون تێیدا، لەساڵی 2013دا لە ولایەتی (کواهوێلا) لەباکوری ناوەڕاستی مەکسیک کلکی دۆزراوەتەوە و دواتر بەربەردبوی زیاتر دۆزراوەتەوە.
ئالیهاندرۆ ڕامێرز زانای بەشدار لە دۆزینەوەکەدا ووتی "هەر کە کلکەکەیمان دۆزیەوە بەردەوامبووین و بەشی زیاتری لەژێرەوە بوو، ئەوی جێگای سەرسورمان بوو ئێسکی ڕان و شان و بەشی پێشەوەی دایناسۆرەکەمان دۆزیەوە.
پەیمانگاکە ووتی زاناکان بەشی سەرەوەی دایناسۆرەکەیان هەیە بە درێژیی 1.32مەتر، سەرباری ئەمەش بەشی زۆر لە کەللەسەر، وەک چەناگەوە دانی سەرەوەو خوارەوە تا دەگاتە بەشی ناوەڕاستی مێشکی .
هەروەها دامەزراوەکەی ئەنسرۆپۆلۆجیای مەکسیک ڕوونی کردەوە، ناوی (تلاتۆلۆفەس گالۆرووم)، دوو بەشە، یەکەمی بەزمانی مەکسیک واتە بەشی لووتکە و بەشی دوهەمی ناوی ئەوکەسانەیە دۆزیویانەتەوە.
ئۆتۆمۆبێلێکی واڵایی چین لەسەر هەسارەی بارام دادەبەزێت
ئاژانسی هەواڵی چین شینخوا ڕاگەیاند ئۆتۆمۆبێلێکی واڵایی چین ڕۆژی شەممە لەسەر هەسارەی بارم نیشتۆتەوە، بەمەش چین دووهەم وڵاتە داوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئۆتۆمۆبێلی لەسەر ئەو هەسارەیە دادەبەزێت.
شینخوا ووتیشی ئۆتۆمۆبێلی وڵایی (تیانوین1) لەپێگەیەکدا نیشتۆتەوە پانتایییەکی فراوانە ناسراوە بە (یۆتۆبیا پلانتیتا) و لەوێ پەنجەمۆری چینی بۆ یەکەم کەڕيت تۆمارکردوە.
سەرۆکی چین شی چینگ بینگ نامەی پێرۆزبایی بۆ هەموو بەشداربوانی ئەو ئەرکە نارد.
تێیدا هاتوە "بە ڕوبەڕوبوونەوەی بەرنگاری و دانانی وڵاتەکەمان لە پلەی پێشکەوتوودا بۆ کۆکرنەوەی زانیاری لەسەر هەسارەکان ئازایەتیتان نواند، بەدەستهێنانەکانتان هەتاهەتایە لە بیرەوەری نیشتمانی دایک و گەلدا دەمێنێتەوە".
ئۆتۆمۆبێلەکە لەخولگەی هەسارەکە، ڕۆژی شەممە دابەزیوەتە سەر خاک ، ڕۆژنامەی فەرمی (چاینا سپەیس نیوز) ووتی دوای هاتنەخوارەوە بە 3 کاتژمێر یەکەی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکە جیابۆتەوە و چۆتە بەرگی هەوای هەسارەکەوە.
سەرباری ئەمەش ووتی دابەزین 9 دەقیقەی مەترسیداری پێچوە، لەسەرەتادا بە پەڕەشووت خاوبۆتەوە دواتر لەسەر خۆ دابەزیوە. داوی دابەزین کرانەوەی پلێتی وزەی خۆر و ئەنتێنای ناردنی زانیاری بۆ ناوەندی کۆنترۆڵی زەوی لەدوریی 320 ملێۆن کیلۆمەتر17 دەقیقەی پێچوە.
ئۆتۆمۆبێلەکە بەناوی (ژوورۆنگ) بە زمانی چینی بەواتای خواوەندی ئاگری ئەفسانەی چین دێت، بەر لە جێهیشتنی سەکۆی لەسەری دانرابوو ڕووپێوی ناوچەی نیشتنەوە دەکات.
ئۆتۆمۆبێلەکە 6 ئامیری زانستی لەخۆدەگرێت، لەوانە کامیرایەکی تۆبۆگرافی بە پیکڵسی ڕوون و کواڵتی ورد.
ئۆتۆمۆبێلەکە توێژینەوە لەسەر خاک و بەرگی هەوای هەسارەکە دەکات، هەروەها بەدوای ئاوی ژێر خاک و بەستەڵەک و نیشانەی بوونی ژیاندا ئەگەر پێشتر هەبووبێت دەگەڕێت.
ئۆتۆمۆبێلەکە کیشی 5 تەنە لە دورگەی هاینان لەباشوری چین لەمانگی 7ی ساڵی رابردوودا بە مووشکی (لۆنگ مارش5) بۆ واڵایی نێردرا.