Accessibility links

گردبوونەوەی پەنابەرانی سیاسی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر


لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بەدەیان پەنابەری ئێرانی گردبوونەوە بۆ پشتیوانی کردن لە داوا و مافەکانی ئەو گەنجەی کە لەبەردەم ئەو بارەگایە خۆی سوتاند و هەروەها داوای جێبەجێکردنی سەرجەم داواکاریەکانی پەنابەران دەکەن. بەشێکی زۆر لە ژنان و ئافرەتانیش لەو گردبوونەوەیەدا ئامادەبوون بۆ داواکردنی مافی خۆیان.

ڕێکخەرانی ئەو گردبوونەوەیە و پەنابەران بەگشتی کۆمەڵێک داواکاریان خستەڕووکە بەیتی بوون لە یەکلاییکردنەوەی کەیسی پەناخوازانی سیاسی و بەڕێکردنیان بۆ وڵاتی سێهەم، لە یەک جیاکردنەوەی کەیسی پەناخوازان و پەنابەرانی سیاسی لەگەڵ پەناخوازانی کۆمەڵایەتی و هەروەها دروستکردنی کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران تا ئەوکاتەی کە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێهەم.

خۆپیشاندانی پەنابەران لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان- هەولێر
خۆپیشاندانی پەنابەران لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان- هەولێر

لە داواکاریەکانی پەنابەراندا هاتووە، پێداچوونەوە بە میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بکرێت و ڕێکخستنی سیستەمێکی دادپەروەرانە بەبێ جیاوازی، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی فۆڕمی خۆراک بۆ ئەو پەنابەرانەی کە ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەیە بەڵام لە لایەن حکومەتی عێراقەوە خۆراکیان ڕاگیراوە.

دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا یەکێک لە کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بدوێنێت لەمەڕ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پەنابەران و داواکانیان بەڵام بەردەست نەبوون.

ئەو پەنابەرانەی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەتەوە دەڵێن " چارەسەری کێشەی پەنابەرانی نەخۆش و کەمئەندام بکرێت بەتایبەتی ئەوانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە و توانای مادییان نییە، کێشەکانی ئیداری پەنابەران لە فەرمانگەی نشینگە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە بەپاسپۆرت هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و توانای دابینکردنی رسومات و مەرجەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتەیان نییە چارەسەربکرێت، کێشەی خوێندنی قوتابیان و خوێندکاران چارەسەربکرێت و هەلی کار بۆ ئەو پەنابەرانە برەخسێت کە هیچ پیشەیەکییان نییە و توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نییە".

جێی باسە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیەکانی سەربەخۆ و هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران ئێران لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە داوای چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەرانیان دەکرد و ڕووی داواکاریەکانیان لەکاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00




XS
SM
MD
LG