Accessibility links

بەکارهێنانی سەگ بۆ دۆزینەوەی مێرولەی زەرد


سیدنی – هەوڵێکی زۆر لە ئوسترالیا دەدرێت بۆ لەناوبردنی مێرولەی زەرد ئەوەی بە دڕندە ناسراون.

ئەم جۆرە مێرولەیە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئوسترالیا دۆزراوەتەوە، بۆ خۆپاراستن و هێرش ترشی فۆرمیک فڕێدەدەن، بۆیە بۆتە هۆی لەناوچوونی زۆری بۆق و مارمێلکە و باڵندەکانی لەسەر زەوی دەژین و هێلانە دەکەن.

تیمی لەناوبردنیان کەتایبەت بۆ ئەم ئەرکەی 10 ساڵ دەخاێنێت دەستنیشانکراون دەڵێن نیوەی پرۆژەکەیان ئەنجامداوە و تائێستا لەکوینزلاند نزیکەی 85%ی ئەو جۆرە مێرولەیان لەناوبردوە، بە دانانی خۆراکی ژەهروای و دەرمان ڕشتن لەئاسمانەوە، بەڵام ، زۆریان ماوە و هەندێک هێلانە سەرهەڵدەدەنەوە.

درێژی مێرولەی زەردی دڕندە نزیکەی 4 ملیمەترە، جەستەیەکی زەردباوی ئاڵتوونی هەیە، هەندێکجار قاوەیی کاڵ دەردەکەوێت، 84 ڕۆژ دەژی، پێشتر لەئوستالیادا نەبوون، بڕوایەک هەیە لەڕێگای بارو کەلوپەل گواستنەوە گەشتبنە ئوسترالیا.

لەباکوری ولایەتی کوینزلاند بە مەترسی دادەنرێن، دەتوانن هێلانەی گەورە و بڵاو دروستکەن هەزاران (شامێرو)ی تێدایە، مەزەندە دەکرێت 20 ملێۆن مێرولە لە پانتایی هیکتارێک زەویدا بژین.

زاناکان دەڵین لە دورگەی کریسماس کە ناوچەیەکی ئوسترالیایە لە ئۆقیانۆسی هیندی مێرولەی زەرد بەرپرسیارە لە فەوتانی نزیکەی 20 ملێۆن قرژانی سوور، کە جۆرێکە بێوێنەیە لەوناوچەیەدا دەژین.

ئەندرۆ کاکس لە ئەنجومەنی مێرو وگیاندارە گازیەکان، کە کروپێکی پارێزگاریە، دەڵێت "مێرولەی زەرد هەڕەشەی مەترسیدارن بۆ هەمەجۆرەی باێۆلۆجی".

دەشڵێت " ئەمجۆرە مێرولەیە شەڕينگێزن ترشی فۆلیک دەرژن وەک هۆکارێک بۆ ئیفلیج کردنی نێچیرەکەی پەلاماری دەدەن و دەبێتە خواردنیان، مشەخۆرێکی سروشتی هەیە تێیان دەدات و دەیانکوژێت، بەڵام ئەم جۆرە گەشتوونەتە ئوسترالیا بێ ئەو مشەخۆرەی لەسەریان دەژی، هەروەها ئەوجۆرە گیاندارانە لەئوسترالیان نین کە دەیانخوات، ناوچەیەکی بەرفراوانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا دەگرنەوە، کاتێک ناوچەیەک داگیر دەکەن، هیچ شتێک بە زیندویی بەجێ ناهێڵن، هەموو جۆرە مێروەکان و مارمێلکەوە باڵندە و خشۆکەکان دەخۆن، زۆر مەترسیدارن بۆ ژینگە".

سکات بوکانان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەریوبەرایەتی ناوچە شێدارەکان کە سەرپەرشتی هەڵمەتی نەهێشتنی مێرولەی زەرد دەکات دەڵێت "تیمەکە سەگ بەکاردێنن بۆ دۆزینەوەی هیلانەکانیان و جێگای بڵاوبوونەوەیان، سەگەکان بەجۆرێک مەشقیان پێکراوە بۆنی جۆری زەرد دەناسنەوە".

دەشڵێت" بۆ ڕاهێنای سەگ بۆنی مێرولەکە لەتاقیگە دروستیدەکات و لەسەر ناوچەکەی دەیرێژێت کۆدەکەینەوە و دەیکەینە سەر پارچەیەک و دەیشارینە دور لە سەگەکە تا بیدۆزێتەوە، فێریش کراون کە لوتیان نەخەنە هێلانەکانەوە، کاتێک دیدۆزنەوە دادەنیشن، ئەمەش ئاماژەیە لەوجێگایە مێرولە بوونیان هەیە".

مێرولە جۆرێکە لە لیستی ئەو مێرو و گیاندارانەی گاز دەرێژن. بوونەتە هۆی لەناوچوونی ژینگە وەک بۆق و ڕێوی و بەراز و حوشتر لەسەرانسەری ئوسترالیادا.

لەلایەکی کەوە ئامارەکان دەردەخات پشیلەی کێوی ڕۆژانە نزیکەی 1 ملێۆن باڵندە ڕاودەکەن، بوونەتە هۆی نەمانی چەند جۆرێکی باڵندە، ئەوانەی لەسەر زەوی هێلانە دەکەن، هەرەها شیردەرە بچووکەکان و مامناوەند.

وەرزی سەرهەڵدانەوەی زیکزیکە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا

ئەلکساندریا، ڤیرجینیا- لە6 هەفتەی ڕابردوودا لە 12 ولایەتی ئەمریکا بەملیارەها و زیاتر زیکزیکە لە ژێرخاکەوە هاتنەدەرەوە، واشنتنی پایتەخت هەروەها باکوری ڤیرجینیا ناوچەیەکی بڵاوبوونەوەی زۆری زیکزیکەیە، بەڵام تەمنیان کورتە، هەندیک کەس بە جوانیان دەبینێت و هەندێک لێیان نیگەرانە.

زانای مێروەکان فلۆید شکۆلی لە ناوچەی ئەلکساندەریا لەڤیرجینیا کە بەزۆری بڵاوە، بۆ ئەم مێروانە دەگەریت دەڵێت " زیانیان بۆ مرۆڤ نیە و بەهێمنی هەموو 17 ساڵ جارێک دێنە دەرەوە، گەڵای وەریوی کەڵەکەبووی ساڵانە دەخۆن".

شۆکلی بەریوەربەری گروپەکانی مۆزەخانەی (سمسۆنیان)ی نیشتمانی بۆمێژوی سروشتی لەواشنتن، مێروەکان بۆ توێژینەوە کۆدەکاتەوە و دەڵێت "ئەمە دەرکەوتەیەکی سەرسورهێنەرە".

لەجیهاندا 3 هەزار جۆری زیکزیکە هەیە، ساڵانە چەند جۆرێکی دەردەکەون، بەڵام ئەوجۆرەی لە ئەمریکا هەیە هەموو 13 یان 17 ساڵ لەژیرخاکەوە دێنە دەرەوە، ئەوجۆرەی لەناوچەی واشنتنی پایتەخت بڵاوە بەBrood X (10) ناسراوە.

ڕەنگە جیاوازەکانی باڵ و چاوی لای هەندی کەس جوانە و بە دۆستی ژینگەیان دەزانن، بەڵام کەسانی کە هەن وەک جێرمی بوکان لە هێرندن ڤیرجینیا دەڵێت نیگەرانم کاتێک وەرزشی ڕاکردن لەباخەکاندا دەکەم، دەکەون بەسەرما و یان بێ مەبەست پێیان لێدەنێم".

جین کریتسکی شارەزای زیکزیکە لە زانکۆی ماونت سانت جۆزێف لە سینسیناتی لە ولایەتی ئۆهاێۆ ڕوونی دەکاتەوە دەڵێت "هیچ هۆکارێک نیە خەڵکی لێی بترسن، مێرویەکن گاز ناگرن و پێوە ناندەن و نەخۆشی بۆ مرۆڤ و کشتوکاڵ بڵاوناکەنەوە".

کریتسکی بیرۆکەی ئاپسێکی داناوە لەسەر تەلەفوون بەناویCicada Safari خەڵکی دەتوانن لەناوچەی خۆیان لەڕێگای ئەو ئاپسەوە وێنەی زیکزیکە بگرن و ناوچەکە دەستنیشان کەن.

زیکزیکەی Brood X پێشتر لەساڵی 2004دا دەرکەوت، دوای 17 ساڵ لەژێرخاکدا، لەگەڵ گۆڕانکاری و گەرمبوونی کەش و هەوا بۆ 18 پلەی سەدی دەرکەوتنەوە، نێرەکانی قاوەیی کاڵن وەک قۆزاخە زووتر دەردەچن، دواتر لێ دێنە دەرەوە و باڵ دەکەنەوە و بەسەر نزیکترین درەختدا هەڵدەکشێن، دوای هەفتەیەک مێکان بەهەمان شێوە.

ستیوارت مکامی شارەزی زیکزیکە لە تاقیگەی سیستەمی زانستی مێروەکان لەوەزارەتی کشتوکاڵی وڵاتەیەکگرتوەکان دەڵێت "تەنها بۆ یەک مەبەست دێنە دەرەوە بۆ زاوزێ و مانەوەی جۆرەکەیان".

کریتسکی ووتی "نهێنی هاتنەوەیان بەژمارەی زۆر بۆ ئەوەی زیاتر بن لە گیاندارانەی ڕاویان دەکەن و دەیانخۆن تا جۆرەکەیان بمێنێتەوە، باڵندە و شیردەرەکان و خشۆکەکان دەیانخۆن، ئەگەر بەملێۆنەهیان بخورێن زۆر لەوەزیاتر دەمێننەوە".

جەستەی زیکزیکە لەپرۆتینی بەسود پێکدێت، مرۆڤ ئەگەر حەزی لێیبێت دەتوانێت بیخوات، برایان شواتکین لە ئارلنگتن لەولایەتی ڤیرجینیا هەندێک قۆزاخەی بە ڕۆنی کەرە و سیر و پیازەوە سورکردۆتەوە و دەڵێت "تەڕوبڕەو جیاوازە و بەڕاستی بەتامە".

شۆکلی دەڵێت "نێری زیکزیکە بەدەنگی بەرز و جۆری خوێندی جیاوازی سەرنجی مێکان بۆ زاوزێ ڕادەکێشن"

دوای زاوزێ نێرەکان دەمرن، مێیەکان هێلکە لەسەر داری درەختەکان دادەنێن، دوای 6 هەفتە دەتروکێن و قۆزاخەی بچووک دەکەونە خوارەوە سەر زەوی، خۆیان دەکەنە ژێر گەڵای کەڵەکەبوودا، بۆ 17 ساڵ لەوێ بەبێ باڵ دەمێننەوە و دواتر لەناوەڕاستی بەهاردا دێنەوە دەرەوە، بازنەی ژیانیان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.

کریتسکی دەڵێت "ئەوی نەزانراوە چۆن زیکزیکە دوای هەموو 17 سال جارێک دەردەکەون بۆ زاوزێ، گەڵا دەخۆن و دواتر لە زستاندا خۆیان دەشارنەوە و لەباهاردا دەکونەوە خواردن".

شۆکلی دەڵێت "لەوانەیە ئەو جۆرە مێروانە هەست بە گۆڕانکاریەکانی بەسەر درەختەکاندا دێت بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00


XS
SM
MD
LG