Accessibility links

ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لە هەڵەبجە ژمارەیەک چالاکی هۆشیارکردنەوە بۆ گەنجان ئەنجام دەدات


ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سەر بە ڕێکخراوی گەشپێدانی مەدەنیەتلە پارێزگای هەڵەبجە کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کوڕ و کچیگەنجی هەڵەبجە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک چالاکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە ئەنجام داوە و ژمارەیەک کۆنفرانس وپانێڵیان لەسەر پێکەوە ژیانی ئاینی ڕێکخستووە.

بەهرە محمد سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەنجومەنەکەیان کارەکانی خۆی لە هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنەوی گەنجان چڕ کردووەتەوە و لە ڕێگەی چالاکیەکانیەوە ئامانجیەتی توانای گەنجان لە هەموو بوارەکاندا بخاتەڕوو، هاوکات توانیویانە 10 هەزار کتێب بۆ کتێبخانەکان دابین بکەن".

لەلایەکی دیکەوە پڕۆژەیئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە، دواین دەرئەنجامەکانی ڕاپرسیەکی ئەنجومەنەکەیان لە سەرە خوێندەوی کتێب ئاشکرا کرد، خەنسا جەبار سەرپەرشتیاری ڕاپرسیەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای " ڕاگەیاند 114 کەس بە‌شێوەی ئۆنلاین ئەنجام داوە و ژنان لە ڕاپرسیەکەدا ڕێژەی زۆرترین خوینەریان بەدەست هیناوە و بێکاریش هۆکارێکی دیاربووە لەسەرکەم بوونەوەی ڕێژەی خوێنەر".

ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لە هەڵەبجە ، پێکهاتووە لەژمارەیەک خوێندکار و گەنج و چالاکوانان، لە ڕێگەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکان، بەردەوام کونفراس و پانێڵی جیاواز بە ئاراستەی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و گەنجان دەدات، وەک خوشیان دەڵێن دەمانەوێت گەنجان بێن بیرۆکەکانیان بخەنە ڕوو ئێمەش پشتیوانیان دەکەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:05 0:00


XS
SM
MD
LG