Accessibility links

ژمارەی زۆری مشک دەبێتە کێشەی گەورە بۆ ئوسترالیا


ئوسترالیا- لە شەودا مشک دێنە دەرەوە و تەویلەکان پڕدەکەن، لە بنمیچەکاندا دەنگی خشەیان دێت، خێزانێک دەڵێت مشک وایەری کارەبای خواردوە و ماڵەکەیان گری تێبەربوە.

پانتایی فراوانی زەوەیەکانی ولایەتی ساوس ویڵز لە ئوسترالیا هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی زۆری مشکی لەسەرە و حکومەت دەڵێت "پێشتر بەم شێوەیە نەبوە". ژمارەی مشکەکانی لە دەشتایە کشتوکاڵەیەکانی ولایەتەکەدا هەیە تەنها خەمڵاندنە.

وەزیری کشتوکاڵ ئادەم مارشاڵ وتی "ئێمە لە ساتەوەختێکی سەختداین، نەماتونیوە ژمارەیان کەم بکەینەوە، بە هاتنی وەرزی بەهار وەک نەخۆشی بڵاودەبنەوە، ئێمە لە هەرێمی باشوری وێڵز ڕوبەڕووی قەیرانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بووینەتەوە".

بروس بانز خاون زەوی کشتوکاڵە دەڵێت دڵنیایە بەروبوومە کشتوکالەیەکانی دەفەوتێن لە کێڵگەکەی لە ناوەڕاستی نیو ساوس ویڵز.

دەڵێت "ئێمە دەچێنین و دەڕوێنین و بەهیواین."

مەترسی مشکەکان لە وەدایە لە زستاندا ژمارەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە، لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا لە نیوەی باشوری زەوی هێرش دەکەنە سەر گەنم و جۆ و کانۆلا بەر لە دروێنەیان.

کۆمەڵەی جوتیارانی نیو ساوس ویڵز NSW Farmers پێشبینی دەکات زۆریی ژمارەی مشکەکان ببنە زیانی زیاتر لە 775 ملێۆن دۆلار لە بەروبوومی چێنراو لە زستاندا.

حکومەتی ولایەتەکە فەرمانی بۆ کڕینی 5 هەزار لیتر ژەهری جۆری Bromadiolone (پرۆمادیۆلۆن)ی قەدەغەکراو لە هیندستان دەرکرد. بەلام حکومەتی فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر ئەو داوایە دەستبەجێ‌یە نەداوە بۆ بەکارهێنانی ژەهر لە دوروبەری بەر و بووم. ڕەخنگران ترسیان هەیە تەنها مشک نەکوژێت، بەڵکوو گیاندارانی‌ دیکەش بکووژێت لەوانە ئەو داڵانەی بەکلک درێژ ناسراون مشک دەخۆن هەروەها جۆرەها گیانداری‌دیکە.

مارشاڵ وتی "ناچارین ئەو ڕێگایە هەڵبژێرین توانایەکی گەورەی هەبێت بۆ لەنوابردنیان"

بڵاوبوونەوەی زۆری مشک وەک گورزێکی کەمەر شکێنە بۆ جوتیارانی ولایەتە قەرەباڵغەکانی ئوسترالیا، لەچەند ساڵی ڕابردوودا گرفتی ئاگرکەوتنەوە و لافاو نەخۆشی و پەتایان هەبووە.

سەرلەنوێ ڕاوێژکارەکانی حکومەت داینابوون بۆ قەیرانی ئاگر و لافاو کەوتنەوە کار بۆ یارمەتی لەناوبردنی کێشەی مشک.

دوای خۆرئاوابوون و تاریکبوون بەملێۆنەها مشک دەردەکەون، لە ڕۆژدا خۆیان دەشارنەوە و مت دەبن.

لە ڕۆژدا ئەگەر دەرکەون تەنها ئەوانەی شەوانە بەژێر تایەی ئۆتۆمۆبێلە بوون، بەڵام باڵندەکان وەک قەلەڕەش خێرا دەیانخۆن، ئەگەر کای پێچراوە شەو دانربێت، بۆڕۆژی دواتر بەهەڵوەشاوی دەردەکەوێت، هەروەها بەجوڵاندنی کارتۆنێک یان پارچەی نایلۆنێک لەسەر زەوی کەوتبێ دەبێتە هۆی هەڵاتنی دەیان مشک لە ژێری، شۆستەکان پڕە لە مشکی مردابوو ئەوانەی خواردنی ژەهراویان خواردوە.

بەڵام ئەوەی نەگۆڕە بەڕۆژ و بەشەو، بۆنی ناخۆشی میزی مشک و جەستەی تۆپیویان، بۆنیان ناخۆشترینە بۆ مرۆڤ."

جەیسن کۆن جوتیارێکە لە نزیک ویڵنگتن لە ناوەڕاستی ولایەتی نیو ساوس وەیڵز دەڵێت "ڕۆژانە ئەم دەیمەنە دەبینین، هەوڵی زۆر دەدەین بۆ نەهێشتنیان، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ بۆنی مشکی تۆپیوی لێدێت."

کۆن ووتیشی "ئەگەر ماڵەکەت بەباشی نەگرتبێت لە هەموو کوون وکەلەبەرێکدان، لە بنمیچەکەد، لە ناوچێگای خەوتندان دەیانبینیت، خەڵکی لە کاتی خەودا مشک گازیان لێدەگرێت".

کۆڵن تینک دەڵێت لە کێڵگەکەی لە بەرمیلێکدا ئاوی تێکردوە و وەک تەڵە دایناوە، مەزەندی کردوە لەیەک شەودا زیاتر لە 7500 مشکی تێکەوتوە .

تینک دەڵێت "واتێگەیشتبووم سەدان دەکەونە بەرمیلەکەوە لەو باوەڕەدا نەبووم ئەو ژمارەیە بگاتە هەزارەها".

بارنز دەڵێت "دیمەنی مشکی مرداربوو و پیسایی‌یان لەسەر تانکی ئاوی خواردنەوەی جوتیاران زۆرە و خەڵکی زۆر بەوە نەخۆش دەکەون".

لە پووشی بە کۆمەڵ بارنز دایناون، مشکی زیندو مردارەوەبووی زۆری تێدایە، ئەو (زنک فۆسفید)یان بۆ دادەنێت، تەنها پێکهاتەی کیمیاوی یاسایی‌یە بەفراونای لە ئوسترالیا بۆ کوشتنی مشک بە کاردێت. ئەو بەهیوایە سەرمای زستان ژمارەی مشک کەم بکاتەوە.

زۆر جار ئەم ئافاتانە دەردەکەون و بەخێراییش نامێنن

بڕوایەک هەیە کە نەخۆشی و کەمی خۆراک هۆکاری نەمنیانە بە ژمارەی زۆر، مشک پەلاماری یەکتر دەدەن بۆ خواردن، بۆ مانەوەیان بەهێزەکان نەخۆش و لاواز و نوەکانی خۆیان دەخۆن.

تویژەرەوەی حکومەت ستیڤ هینری، ئاژانسەکەی کار لەسەر پەرەپێدانی ستراتیجیەتی ڕێگری لە کاریگەری مشك لەسەر کشتوکاڵ دەکات، دەڵێت "هێشتا زوە بۆ پێشبینی زیانەکان کە بە هاتنی بەهار ڕوودەدەن".

هینری بە ولایەتکاندا گەشت دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکدا و ڕۆژ هەیە 2 کۆبوونەوە بۆ تاوتوێی کێشەی مشک دەکات.

هینری دەڵێت "خەڵکی زۆر بێزاربوون".

لە ڤێتنام جۆرێکی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆڤید سەر هەڵدەدات

هانۆی، ڤێتنام – وەزیری تەندروستی ڤێتنام ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڤێتنام جۆرێکی گۆڕاوی نویی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەستنیشانکردوە، تێکەڵاوە لە جۆرەکانی پێشوو ئەوانەی لە هیندستان و بریتانیا دەرکەوتن.

وەزیر نگۆین سانە لۆنگ ووتی زاناکان پشکنینی جینی ڤایرۆسەکەیان کردو ئەوەی تووشی ژمارەیەک نەخۆش بوە و جۆرە نوێکەیان دەستنیشانکردوە، وتیشی تاقیکردنەوەکان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی بەئاسانی دەدات خێراتر لە جۆرەکانی پێشتر.

زۆر کەڕەت ڤایرۆسەکان لە کاتی زیادبونیاندا گۆڕانکاری بەسەریاندا دێت، لەوەتای یەکەم کەڕەت لە کۆتایی ساڵی 2019 لە چین سەری هەڵدا جۆری نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکرا، دوای ئەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 4 جۆری دەستنیشانکرد گۆڕانکاری مەتسیداریان بەسەردا هاتوە، 2 جۆر لە بریتانیا، لە باشوری ئەفریکا و لە بەرازیل.

لۆنگ ووتیشی لەوانەیە ئەم جۆرە نوێیە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوونبێت لە ڤێتنام، لەکۆی 63 شارەوانی و پارێزگادا لە 30دا بڵاوبۆتەوە.

لە سەرەتادا ڤێتنام سەرکەوتنی لە بەرچاوی لە ڕێگری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەدەستهێنا، بەڵام لە سەرەتای مانگی 5ی ڕابردودا زیاتر لە 3100 تووشبون تۆمار کرا و 35 گیانیان لەدەستدان.

بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردودا ڤێتنام ڕایگەیاند 3500 تووشبوونی نوێ هەبوە و 12 گیان لەدەستدان، بەمەش گیان لەدەستدان بۆ 47 بەرزبوویەوە.

ڤایرۆسەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە لە ناوچەکانی (باک نین و و بک گیانگ) بوە کە بەناوچەی پیشەسازی قەرەباڵغ دادەنرێت و هەزاران کەس لە کۆمپانیا گەورەکاندا کار دەکەن، لەوانە سامسۆنگ، کانوون و لەکشێر کە لە بەرهەمەکانی ئاپڵدا هاوبەشە.

هەرچەندە ڕێگای تووندی تەندروستی دانراوە، لە کۆمپانیای باک جیانگ دەرکەوت 5 کارمەند لەکۆی 4800 تووشی ڤایرۆس بوون.

وەزارەتی تەندروستی ووتی گەورەو شاری (شی مین) کە دانیشتوانی 9 ملێۆن کەسە، بەڵانی‌کەمەوە 85 کەس تووشبوون، لە گروپێکی کڵێسادابوون، لە تەنیشت یەکەوە دانیشتون بێ بەستنی ماسک.

لەو کاتەوە ڤێتنام هەموو کۆڕوکۆبوونەوەکانی لەسەر ئاستی وڵات قەدەغەکرد. لە شارە گەورەکان دەسەڵات کۆبوونەوە گەورەکانی ڕاگرت و باخچە و جێگا گشتیەکانی زۆر گرنگ نین داخست، هەروەها چێشتخانە و یانەکان و مۆڵەکان.

لە ڤێتنام تائێستا 1 ملێۆن کەس بەڤاکسینی جۆری (ئاسترازینکا) کووتران، لە هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای ڤایزەر گرێبەستی 30 ملێۆن کووتانی مۆرکردوە، بڕیارە لە پایز و سەرەتای زستاندا بگاتە ڤێتنام. هەروەها گفتۆۆگۆ لەگەڵ کۆمپانیای (مۆدێرنا) کراوە بۆ کوتانی 80%ی دانیشتوان کە زیاترن لە 96 ملێۆن کەس.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:46 0:00


XS
SM
MD
LG