Accessibility links

خۆپیشاندانی ڕۆهینگیاییەکان لە بەنگلادیش


پۆلیس دەڵێت هەزاران کەسی ڕۆهینگیا خۆپیشاندانێکی گەورەیان کردووە بەهۆی ڕەوشی ژیانیانەوە لە دوڕگەیەکی بەرامبەر بەنگلادیش کە لەژێر مەترسی زریاندایە.

پۆلیس دەڵێت ئەوانەی لەو دوڕگەیە دانرابوون گواستراونەتەوە بۆ ناو بەنگلادیش.

لە مانگی 12ی ڕابردووەوە بەنگلادیش 18000 پەنابەری لەسەرجەم 100 هەزار پەنابەر گواستۆتەوە بۆ دوڕگەی باشان شار لە هەرێمی کۆکس بازاڕ. لەو دوڕگەیەدا نزیکەی 850 هەزار کەس دەژین لە ڕەوشێکی نەخوازراوی بێزراودا.

زۆربەی پەنابەرەکان خۆیان لە هێرشە لەشکرییەکانی ساڵی 2017ی میانمار دەرباز کردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشە لەشکریانە و کوشتارەکانیشی بە هەوڵێک داناوە بۆ ژینۆسایدی ڕۆهینگاییەکان.

نزیکەی 4 هەزار کەس بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەدا هاوکاتی سەردانێکی کاربەدەستانی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، یو ئێن ئێچ سی ئاڕ.

XS
SM
MD
LG