Accessibility links

جوتیار عادل : پێویستە بە شێوەیەکی ڕژدتر هێز و لایەنە سیاسیەكان هاوكار و پاڵپشتی حكومەت بن


دکتۆر جوتیار عادل. بە کامێرای ئەحمەد زێباری
دکتۆر جوتیار عادل. بە کامێرای ئەحمەد زێباری

ڕێكکەوتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داهاتی خاڵە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان بابەتی مشتومڕ لەسەری بەردەوامن و بابەتی ڕۆژی ناوچەكەن و بەشێك لە پەرلەمانتاران و خەڵك بەگشتی ڕەخنە و قسەو باسی لەبارەوە دەكەن و داواكارن چارەسەری ئەو پرسانە بكرێن و چیدی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوانەكەوێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت" دوای ئەو سەردانە يەك لە دوا یەكەكانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئەم هەفتەیە دوو مەلەفی گرنگ دەنێردرێت بۆ بەغدا یەكێكیان پەیوەستە بە بابەتی خەرجیەكانی نەوت كە لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت و دەگوازرێتەوە و بەشێكی تریش پەیوەستە بە داهاتەكانی نا نەوتی فیدراڵی بۆیە لەو بڕوایەدام لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم بابەتە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هیوا خوازین لە ئایندەیەكی نزیك ئەو شایستە داراییانەی كە لە قانوونی موازنەی عێراقیدا هاتووە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێردرێت".

سەبارەت بە چۆنیەتی دڵنیایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوانەكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت" لەسەر ئەساسی ئەو بەرنامەیەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە بە تایبەت مەسەلەی داهات پەیوەستە بە بابەتی چاكسازیەوە و بڕیارمانداوە كە 30 ڕۆژ جارێك مووچە بدرێت، بێگومان گرفتی لەو شێوەیەش كەلەم مانگەدا ڕوویداوە حاڵەتێكی چاوەڕوانكراوە و هیواخوازین ئەم حاڵەتە دووبارە نەبێتەوە و ئەو داهاتەی كە لەدەستی حكومەتدا هەیە هەمووی بۆ موچە تەرخان دەكرێت، ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر 25ی مانگ مووچەمان دابەشكردووە و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە نەگەڕانەوەی داهاتی هەندێك لە خاڵە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان كە وەك بەشێك لە پەرلەمانتاران باسیان لێوە دەكرد

لەمیانەی ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا، دكتۆر جوتیار عادل دەڵێت "ئامانجی حكومەت جێبەجێكردنی یاسایە لەم خاڵە سنوریانە بەبێ جیاوازی، هەندێك پێشێلكاری یاسایی لە هەندێك لەم خاڵە سنوریانە هەیە بۆیە پێویستە یاسا وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو پێشێلكاری و كارە نایاساییانە بكرێت و دەبێت جدیتر هێز و لایەنە سیاسیەكان هاوكار و پاڵپشتی حكومەت بن."

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00


XS
SM
MD
LG