Accessibility links

نەتەوە یەکگرتوەکان: پیسبوونی خۆراک ساڵانە 600 ملێۆن کەس نەخۆش دەخات و هۆکاری گیان لەدەستدانی 420 هەزار کەسە


جنێف- بەر لە ڕۆژی سەلامەتی خۆراک، ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا دەکەن هەنگاو بنرێت بۆ دڵنیابوون لە نەمانی ژەهرەکانی لە خۆراکدا هەیە و سالانە دەبێتە هۆکاری مردنی سەدان هەزار کەس.

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دەڵێت لە ساڵی 2019دا بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 نزیکەی 690 ملێۆن کەس گرفتی پرسێتی سەختیان هەبوە، هێشتا کاریگەری پەتاکە لەسەر ئاسیشی خۆراک نەزانراوە. لەگەل ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە مەزەندەی دەکات بە 132 ملێۆن سەرباری ژمارەی پێشوو لە ساڵی 2020دا بەهۆی داخستنەکان لە دەرئەنجامی کۆڤید-19 گرفتی کەمخۆراکی‌یان هەبوە.

دۆمەنیک بورجێۆن بەریوەبەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە جنێف وتی "خاوێنی خۆراک کلیلی کردنەوەی دەرگای ئاسایشی خۆراکە."

بەهۆی پیسبوونی خۆراک بە بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر و ژەهر یاخود پێکهاتەی کیمیاوی، هەموو ساڵێک 600 ملێۆن کەس تووشی نەخۆشی دەبن و لەکۆی 10 تووشبوو کەسێک دەمرێت، ئەمەش دەگاتە نزیکەی 420 هەزار کەس، لەگەڵئەوەشدا ئەوەی دەردەکەویت وەک لووتکەی شاخێکی سەهۆڵە لە دەریادا، ئاماری چاودێری گشتگیر بۆ نەخۆشیەکانی لە ڕێگای خواردنەوە دگوازرێتەوە لەهەموو جێگایەک بەدەست نایەت.

سەرباری ئەمە ووتی خۆراکی ناخاوێن دەبێتە هۆکاری گرفتی دارایی گەورە بۆ ئەو وڵاتانەی دەرامەتیان کەمە یان مامناوەندە، زیانەکان دەگاتە 90 ملیار دۆلار ساڵانە.

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن ئاسایشی خۆراک بەرپرسیاریەتێکی هاوبەشە، تاکە کەس ڕۆلی هەیە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پاراستنی تەندروستی خەڵکی.

بۆرجێۆن ووتیشی "ئەمە ئەوانەی خواردن بەرهەمدێنن و پیشەسازی و حکومەتەکان وکڕیاریش دەگرێتەوە، شێوەی هەڵگرتنی خواردن و لینانی، بەدڵنیا‌ییەوە لە کێڵگەوە تا دەگاتە سەرمێزی خواردن، شێوەی دروستکردنی خۆراک و هەڵگرتنی، گواستنەوەی و ئەم بابەتانە."

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن ئاسایشی خۆراک بریتیە لە پەیڕەوێکی گشتگیر لەبارچاوگیراو، بەدانانی تەندروستی مرۆڤ و گیانداراون و ڕوەک و ژینگە بەهەند". دەشڵێن "هەموو لایەنەکانی زنجیرەی دروستکردن و گەیاندنی خۆراک و پاراستنی بەباشی، هەریکاردەبێت لە ژیانێکی تەندروست و هەسارەیەکی تەندروست."

دوا باری نێردراو بۆ واڵایی گیانداری زیندوو لەخۆ دەگرێت.

ئاژانسی واڵایی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند دوا ناردنی ئەو کەلوپەلانەی لە باری پێداویستیدا بوە بۆ بنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی گیاندای (سکود)ی تێدابوە کە جۆرێکە لە ئەختەبووت، بۆ توێژینەو و تاقیکردنەوە و تێگەیشتن لەکاریگەری گەشتەکانی واڵایی لەسەر ئەوگیاندارانە کاتێک تازە لەهێلکە دەرچوون.

ناسا ووتی کەشتیی سپەیس ئێکس دراگن، کە دوبار بۆ ناردنەوەی پێداویستی بەکاردێتەوە، لە ناوەندی واڵایی کەنەدی لەفلۆریدا ڕۆژی 5شەممە هەڵدراوە، زیاتر لە 3 تەن و 300 کیلگرام شمەک و پێداویستی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە لەخۆدەگرێت، لەوانە پلێتی سۆلار بۆ دابینکردنی وزە بۆ بنکەکە.

سکود لەجۆری گیاندارە نەرم و پەلدرێژەکانە تاقیکردنەوەی تێگەیشتن لەکاریگەری نەمانی راکێشانی زەوەی لەسەریان و ئاوێتەبوونی مایکرۆب و گیاندارن لەسەریان دەکرێت لەپرۆژەیەکدا بەناوی (UMAMI) کە تایبەتە بە کاریگەری گەشتە ئاسمانیەکان لەسەر ئاوێتەبوونی وردیلە کیمیاویەکان لەنێوان میکرۆبی بەسوود وهەڵگرکانی لە گیانداران.

کاریگەری ڕاکێشانی زەوی لەسەر ئەو ئاوێتانە بەتەواوەتی نەزانراوە، بوونی ڕاکێشانی کەم دەرفەتی تێگەیشتنی زیاتر بەوە دەدات.

لەهەوڵێکدا ناسا ووتی زانای زیندەوەرانی بچووک لە زانکۆی فلۆریدا جیمی فۆستەر بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندوە، مرۆڤ و گیانداران میکرۆبی بەسودیان هەیە، یارمەتی جەستەیان دەدات ئەرکە بنەماو بنەڕەتیەکانی بەئانجام بگات، وەک هەرسکردن و سیستەمی بەرگری کەچەند بۆ مرۆڤ پێویستن.

هەروەها ناسا ووتی ئاسمەنگەڕان ئەوانەی لەواڵاییدا کاردەکەن، زۆر جار لەوانەیە سیستەمی بەرگریان تووشی ناڕێکی بێت، کە دۆخێکە ئەگەری مەترسی هەیە ئەگەر دەستبەجێ پزیشک نەبینیت یاخود نەگەێنرێتە نەخۆشخانە دەبێتە مەترسی.

فۆستەر دەشڵێت سیستەمی بەرگری گیانداری سکود هاوشێوەی مرۆڤە، بەڵام گیاندارێکی سادەن و توێژینەوە لەسەریان ئاسانە. وتیشی لەوانەیە توێژینەوکە دەرفەتی ڕوانگەیەکی قووڵ بڕەخسێنیت دەربارەی چۆنێتی کاریگەری گەشتە مەودا دوورەکان لە واڵاییدا لەسەر جەستەی ئاسمانگەڕان و چۆنێتی کاردانەوە بەرامبەریان.

زوانێکی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەشتی دراگن گەشتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

لە فلۆریدا فستڤاڵی ساڵانەی ڕاوکردنی ماری بۆرمی بەڕێوە دەچێت

میامی، فلۆریدا – لە فێستڤاڵی ساڵانەی مار گرتندا ئەگەر هەیە ڕاوچیە شارەزاکان دەرفەتی بردنەوەی خەڵاتیان هەبێت، بەتایبەتی ڕاوکردنی ماری پایسۆنی بۆرمی کە زیانی بۆ گیاندارانی ژینگەی فلۆریدا هەیە.

فەرمانداری ولایەتی فلۆریدا ڕۆن دیسانتس ڕایگەیاند ڕۆژی 5 شەممەی داهاتوو فستڤاڵی ساڵانەی ولایەتەکە دەستپێدەکات لە ڕۆژی 9ی تا 18ی مانگی 6 ، خەڵاتی شارەزایان و سەرەتایی تێدا دەبەخشرێت. بۆ هەردوو بەشەکە خەڵات 2500 دۆلار دەبێت بۆ ڕاوکردنی زۆرترین ژمارەی مار و هەروەها 1500 دۆلار بۆ درێژترین مار.

ئەو جۆرە مارانە لە گەورەبوونیاندا دەگەنە 6.1 مەتر و کێشیان 90 کیلۆگرام دەبێت، جۆرێکی دەستەمۆن، بەر لە 50 ساڵ لە ناوچەکە بڵاوکرانەوە، بەڵام لەئێستادا لە ئێڤەرگلەید بوونەتە گرفت و شیردەرەکان و باڵندە ڕاودەکەن.

مێیەکی پێگەیشتوو ساڵانە لەنێوان 60 بۆ 100 هێلکە دادەنێت، بە 5 ساڵ دەگەنە تەمەنی زاوزێ، هیچ گیاندارێک بێچگە لە مرۆڤ و تیمساحی گەورە دوژمنیان نین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00


XS
SM
MD
LG