Accessibility links

عیسا حوسێن: پڕۆژە یاسایەکمان داوەتە پەرلەمان کە مامۆستاش وەکو پەرلەمانتار پارێزبەندی هەبێت


نزیکەی 135 هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستاندا هەن جگە لە مامۆستایانی وانەبێژ کە نزیکەی 18 هەزار مامۆستا دەبن بەپێی ئاماری ئەندامێکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و هەروەها باسی ئەوەش دەکات کەپڕۆژە یاسایەکیان داوە بە پەرلەمان تا مامۆستاش وەکو پەرلەمانتار پارێزبەندی هەبێت و پارێزراوبێت بەڵام بەپێی زانیاریەکان پڕۆژە یاسای پارێزبەندی مامۆستایان تا ئێستا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر نەکراوە.

عیسا حوسێن لە لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئێمە پڕۆژە یاسایەکمان داوەتە حکومەت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کە نزیکەی هەژدە هەزار وانەبێژ لە کوردستاندا هەن کە لایەکی باشی پرۆسەی پەروەردەیان پڕکردووەتەوە، خوێندنگا هەیە لە لادێ و شوێنە دوورەکان ئەگەر وانەبێژی نەبێت مامۆستای میلاکی نییە یەعنی لەوانەیە تەنها بەڕێوەبەرەکەی میلاک بێت ئەوانی تر هەمووی وانەبێژبن واتا ئەگەر وانەبێژ نەبێت لە زۆربەی شوێنە دوورەکان خوێندن پەکی دەکەوێت و پرۆسەی پەروەردە نامێنێت بۆیە ئەمانە زەرورن کە دابمەزرێن هەموویش گەنجن".

ناوبراو گووتیشی" وەکو یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێم فشارمان کردووە و دەنگمان هەڵبڕیوە کە ئەو 21% لێبڕینە لە موچەی مامۆستایان نەمێنێت، ئێمە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان شاری نیشتەجێبوونی مامۆستایانمان هەیە و بەرنامەشمان وایە کە بەردەوام بین لە نیشتەجێبوون و ئەوەی کە پێمان کراوە کردوومانە و پێشتریش لە سەردەمی دابەشکردنی زەوی توانیومانە لە حکومەت زەوی بۆ مامۆستا وەربگرین هەموو ئەو شتانەی کە یەکێتی مامۆستایان پێی کرابێت کردوویەتی، ڕاستە ئەو پڕۆژەیەی کە یەکێتی مامۆستایان کردوویەتی بۆ نیشتەجێبوون پڕۆژەیەکی زۆر کەمە لەچاو ئەو ژمارە زۆرە کە لەوانەیە 20-25% مامۆستایان کرێنشین بن بەتایبەتی ئەوانەی کە تازە دامەزراون".

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا عيسا حوسێن لە لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" نزیکەی دە ساڵە بەڕەسمی دامەزراندن لە کوردستاندا نییە هەموو ساڵێک موالیدێک لە مامۆستا خانەنشین دەبێت هەر مامۆستایەک کە خانەنشین دەبێت پاش سی و چل ساڵ لە تەمەن و خزمەتدوو مامۆستاو زیاتریشی پێ دادەمەزرێت لەو پارەیەی کە لە خانەنشینیەکەی وەردەگرێتەوە یان کەمدەکرێتەوە، ساڵانە چەند خانەنشین دەبن ئەوەندەمان بۆ دابمەزرێنن دڵنیام پڕۆسەی پەروەردە بە ئاقارێکی تردا دەڕوات، و ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە بە هەزاران دەرچووی کۆلێژی پەروەردەمان هەیە کە دانەمەزراون بۆ ئەوەی پەروەردە و پرۆسەی خوێند پەکنەکەوێت هانا بۆ مامۆستای وانەبێژ براوە وداوامان کردووە هەموو وانەبێژەکانیش دابمەزرێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00


XS
SM
MD
LG