Accessibility links

نەورۆز مانگر: حکومەت دەیەوێت خەڵک بکات بە سواڵکەر 


بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و بژێوی ژیانی خەڵک لەهەرێمی کوردستان تێکڕا پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بە کۆمەڵێک فاکتەری ئابوری و سیاسی و ستراتیژ و پلانی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە. بەپێی هەڵسانگاندنە ئابورییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی حکومەتی هەرێم پاش نزیکەی سی ساڵ لە نەبوونی پلانی ستراتیژی لەپێناو چارەسەرکردنی کارەباو کەمی ئاوی و نرخی سوتەمەنی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و زامنکردنی موچەی خەڵک چەند ساڵە گرفتەکانی کەڵەکەو سەخترکردووە بۆ هاوڵاتیان. بەڵام بەرپرسانی حکومەت دەڵێن حکومەت خاوەنی پلانی ئابوری و داراییە لەئێستاو داهاتوودا.

هەندێک لەشارەزایانی ئابوری هۆکارەکانی ئەو قەیرانە ئابوری و داراییە دەگەڕێننەوە بۆ گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی پلانی ستراتیژی درێژخایەن، هاوکات هەندێکی دیکەش پێیانوایە کەڵەکەبوونی سەرجەم قەیرانی ئابوری، دابەزینی نرزی نەوت و پشبەستن بە داهاتی نەوت و گرفتە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق تێکڕا هۆکارگەلێکی هاوبەشبوون بۆ سازکردنی ناڕوونی لەداهات و پلانەکاندا.

سەبارەت بە بارودۆخی ئابوری و بژێوی ژیانی خەڵک لەهەریمی کوردستاندا ئاسۆ جەبار وتوێژێکی سازکردووە لەگەڵ چالاکوان و بەرپرسی رێکخراوی فریادڕەس "نەورۆز مانگر" بۆ دەنگی ئەمریکا.

نەورۆز دەڵێت "بژێوی ژیانی خەڵک پەیوەندی بە موچەو لێبڕینی موچەوە هەیەو کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستکردووە." دەشڵێت "گەنجەکان دانامەزرین و بە ناچاری کۆچدەکەن بەرەو ئەوروپا."

سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی حکومەت بۆ نەخۆش و ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە یان خەڵکانی کەمدەرامەت، نەوروزی مانگر دەڵێت "خەریکە حکومەت دەمانکات بە سواڵکەر".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:21 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG