لەگەڵ نزیکبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەدەستدانەکان بەکۆڤید-19 لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئاژانسی ئەسێوشێتید پرێس ئاماری ئاشکراکرد ڕوونیدەکاتەوە چۆن نەخۆشیەکە ڕەگەزپرستانە تووشی خەڵکی دەبێت.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەسێۆشیتید پرێس چیرۆکێکی بڵاوکردەوە دەڵێت گیان لەدەستدانی سپی پێستەکان بەکۆڤید-19 (61%) بوە ، دوای ئەوان لاتینەکانی بەزمانی ئیسپانی دەدوێن، ڕەشپێستیش بەڕێژەی 15% و ڕەگەزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەڕێژەی 4%، ئەمە بەگشتی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا تۆمار کراوە.
بەڵام ئاژانسەکە ووتی دوای بەهەند وەرگرتنی تەمەن وشیکردنەوەی ئامارەکانی ناوەندی ئەمریکا دژ بە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی، دەردەخات هیندیە سورپێستەکان و لاتین و ڕەش پێست 2-3 ئەوەندە زیاتر بەنەخۆشیەکە دەمرن.
هەروەها ئەسێۆشێیتید پرێس بۆی دەرکەوتوە لاتینەکان لە تەمەنی گەنجیدا زیاتر گیان لەدەست دەدەن بەراورد بە گروپەکانیدیکە، 37% گیان لەدەستدانی لاتینەکان لەژێر تەمەنی 65 ساڵیەوە بووە، بەڵام ڕەشپێشتەکان 30% و سپی پێستەکان %12 بووە.
لێکۆڵینەوەکەی ئاژانسەکە دەڵێت بەگەشتی ڕەشپێست و لاتینەکان کەمتر چاودێری تەندروستی وەردەگرن و لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان، ڕێژەی تووشبوون بەشەکرە و فشاری خوێن لە نێوانیاندا بەرزە، زیاتر کارە بنەڕەتیەکان دەکەن، کەمتر لە ماڵەوە کاردەکەن و لە خێزانی قەرەباڵغدا چەند نەوەیک پێکەوە دەژین، ئەگەر کەسێکیان لە دەرەوە کاربکات، ئەندامانی خێزانەکە ئەگەری تووشبوونیان بەڤایرۆسەکە زیاترە.
شیکەرەوەیەک لە دامەزراوەی Kaiser Family Foundation کە ڕێکخراوێکە توێژینەوەیە لەتەندروستی دەکات و بێلایەنە، بەئەسێوشەیتید پرێسی ووتوە ڕێژەی بەرزی مردن بە کۆڤید-19 لە نێوان ڕەشپێشتەکان و لاتیندا هاوتەریبە لەگەڵ ڕێژەی کووتان بەکەمی لەنێوان ئەو2 گروپەدا.
بەپێی ناوەندی ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا (جان هابکنز) تا زوانێکی ڕۆژی 4شەممەی رابردوو لە وڵاتەیەکگرتوەکان لە کۆی تووشبوونی 33.5 ملێۆن 599،945 کەس گیانیان لەدەستداوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە بریتانیا دەردەخات ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازینکا دژ بەکۆڤید-19 زۆر کاریگەرە دژ بە ڤایرۆسەکە جۆری دەڵتا.
توێژینەوەکەی لە گۆڤاری تەندروستی The Lancet بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ڤاکسینەکەی کۆمپانیای (فایزەر باێۆتێک) پەرەی پێداوە بەڕێژەی 79% کاریگەربوە دژ بە گۆڕانکاریەکانی دەڵتا کەخێراتر بڵاودەبێتەوە، لە کاتێکدا ئەوەی ئەسترازێنیکا و زانکۆی ئۆکسفۆرد پەرەی پێداوە کاریگەری 60%ی هەبوە. ئەم ئامارانە دەرئەنجامی توێژینەوە بوە لەسەر زیاتر لە 5 ملێۆن کەس لە سکوتلەندا، بەو ڤاکسینەی وەریانگرتوە 2 جار کووتراون.
جۆری دەڵتای کۆڤید-19 بۆ یەکەم کەڕەت لە هیندستان دۆزرایەوە، لەئێستادا بەلانی کەمەوە بە 74 وڵاتدا بڵاوبۆتەوە، بەتایبەتی بریتانیا، لە جۆری ئەلفای ناوخۆ زیاتر بڵاوە.
ڕۆژنامەی گاردیان دەڵێت نیشانەکانی دەڵتا زۆر تووندتر دیارە، لەوانە ئازاری گەدە، هێڵنج، ڕشانەوە، کەمبوونەوەی حەزی خواردن، گرفتی بیستن و ئازاری جوومگەکان.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جۆری دەڵتای لەئاستی نیگەراندا داناوە.
لەلایەکیکەوە ڕێکخەرانی یاری ئۆلۆمپی داهاتوی تۆکێۆ ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین ڕێنمایی دەکەن بەئامانجی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 لەنێوان وەرزشوانانی بەشداردا.
دەرکردنی ڕێنمایە نوێکان بەناوی (بنەمای یاریەکە) هاوکاتی رۆژی 3شەممەیە کاتی گەیشتنی جیگری سەرۆکی کۆمیتەی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی جان کۆتێس بۆ پایتەختی ژاپۆن.
مانگی ڕابردوو بەڵێنیدا بە بەرێوەرچوونی یاری ئۆلۆمپیدا لەتۆکێۆ سەرباری بوونی پەتاکە، ئەمەش کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.
لەکاتێکدا نارەزایی دوای دواخستنی بۆ ماوەی ساڵێک بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنای نوێوە هەبوو، بڕیارە بەفەرمی لە 23ی مانگی 7د ایاریەکانی ئۆلۆمپی دەستپێبکات، ژاپۆن بڕیارێکی ڕێگری دەرکرد بۆ ئامادەبوونی بینەرانی بیانی، پێشبینی دەکرێت ڕێکخەرانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیارێک دەردەکەن سەبارەت بە ئەگەری ڕێگەدان بە ئامادەبوونی بینەرانی خۆجەیی لە گۆڕەپانی یاری یان نا.
تۆکیۆی پایتەخت و چەند پارێزگایەکیدیکە تاڕۆژی 20 ئەم مانگە لەژێر بڕیاری دۆخی نائاساییدان بوون.
ئاسمانگەڕانی ناسا و ئاژانسی واڵایی ئەوروپا پلێتی سۆلار بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دادەنێن
بۆ دەسپێکردنی پرۆژەی نوێکردنەوەی سیستەمی بەرهەمهێنانی وزە بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ئاسمانگەڕانی ئاژانسی واڵایی ئەمریکا (ناسا) و ئاژانسی واڵای ئەوروپا ISS ڕۆژی 4شەممە چوونە دەرەوەی بنکەکە.
ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە ناسا شین کیمبەر و ئاسمانگەڕ لە ئاژانسی واڵایی ئەوروپا تۆماس بیسکیت بۆ چەند کاتژمێرێتک 2 پلێتیان لەکۆی 6 پلێتی وزەی خۆر دانا بۆ بنکە نێودەوڵەتیەکە کە دەبێت نوێ بکرێتەوە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 2 پلێتی نوێ دانران و بنکەکە 8 پلێتی سەرەکی هەیە.
ناسا دەڵێت پلێتەکانی وزەی خۆر تائێستا بۆ 21 ساڵە بەباشی کاردەکەن، بەڵام بۆ 15 ساڵ بەکارهێنان دروستکراون. پلێتی نوێ دادەنرێت بەمەش توانای بەرهەمهێنانی وزەی بنکەکە لە 160 کیلۆواتەوە بۆ 215 کیلۆوات بەرزدەبێتەوە.
بەهێزکردنی وزەی بنکەکە پێویستە بۆ پلانەکانی بۆکۆتای ئەمساڵ هەیە بۆ برەزکردنەوەی ژمارەی ئاسمانگەڕانی بۆ بنکەکە دەچن.
نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگاهی لە مەترسیەکانی ووشکەساڵی دەدات پەیوەندیدار بە کەش و هەواوە
جنێف – نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگاهیدا لە خێرابوونی گۆڕانکاری کەش و هەوا بەهۆی زۆربوونی گرفتەکانی وشکەساڵی لەجیهاندا، کە هەڕەشەیە بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی و سەرچاوی ئاوی خواردنەوە لەجیهاندا و بوارە بنەرەتیەکانی پەرەسەندنی مرۆڤایەتی. نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر مەترسی درەستبوونی کێشە لەساڵی 2021دا ڕاپۆرتێکی تایبەتی بڵاوکردەوە.
توێژەرەوانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن لە 40 ساڵی ڕابردوودا وشکەساڵی کاریگەری لەسەر ژمارەیەکی زۆری خەڵکی هەبوە لەجیهاندا زیاتر لە کێشەکانیدیکە.
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیدار بە ڕێگری لە گرفتەکان خاتوو مامی میزووتۆری دەڵێت "لەم سەدەیەدا وشکەساڵی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر 1.5 ملیار مرۆڤ هەبوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێشەی وشکەساڵی لەچەند ساڵی داهاتوودا زۆرینەی جیهانیش کرفتی ئاویان دەبێت".
خاتوو مامی دەشڵێت "ووشکبوون هۆکاری سەرەکیە بۆ نەمانی پیتی خاک و کەمبوونەوەی بەرهەمی سەرەکی کشتوکاڵ، گۆڕانکاری لە بارانباریندا بەشێوەیەکی مەترسیدار کاریگەری لەسەر 70%ی کشتوکاڵی جیهان هەبوە کە پشت بە بارانبارین دەبەستێت".
مامی ووتیشی "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی هەڕەشەی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانە دەکات ئاوی خاوێنیان دەستناکەوێت بۆ خاواردنەوە و پێداویستیدیکە، ئەمەش ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسیدار و کۆچبردن و کەوتنەوەی قەیران و ململانێ لەسەر سەرچاوەی ئاو زیاتر دەکات".
ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت زیانی دارایی بەهۆی وشکەساڵیەوە لە ساڵی1998 تا 2017 بەلانیکەمەوە 124 ملیار دۆلاربوە.
نەتەوەیەکگرتوەکان ووشکەساڵی لەهەموو جیهاندا بە مەترسیدارترین گرفت بۆ ئاژەڵ و بەروبوومی گشتوکاڵ دادەنێت، کەمبوونەوەی ئاو کاریگەری لەسەر 40%ی دانیشتوانی زەوی هەیە. ڕێکخراوکە پێشبینی دەکات بەهاتنی ساڵی 2030 بەهۆی وشکەساڵیەوە 700 ملێۆن کەس مەترسی کۆچبردنیان لەسەربێت.