Accessibility links

فەڕەنسا پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی ناکات


فەڕەنسا دەڵێت ئەوەی لەبەرچاوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی توندڕەوی دادوەری، سەرکەوتووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێران و جەخت لە نیگەرانییەکانیش دەکاتەوە لەسەر دۆسێی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

لە ڕاگەیاندنێکی ئاسایی کورتدا کە پیرۆزباییکردنی لە ڕەئیسی تیادا نەبووە بە بۆنەی سەرکەوتنەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکایەتی ئێراندا، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت "هێشتاش وابەستەی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015یە لەسەر بەرنامە ناکییەکەی ئێران."

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا نوسراوە "فەڕەنسا سەرکەوتنی بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرچاوە، ئێمە جارێکی تریش جەخت دەکەینەوە لەو نیگەرانییانەی بەردەوام ڕامانگەیاندوون لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا."

هەر لەو ڕاگەیەندراوەی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هاتووە پاریس بەردەوام دەبێت لەسەر بەدواداچوونی دۆسێکانی ئەو هاوڵاتییە فەڕەنساییانەی لە ئێران دەستبەسەرکراون، وەک ئاماژەیەک بە زیندانیکردنی بەنجامین برێیەر، ڕۆژنامەوانی گەشتیار و هەروەهاش فەریبا عادلخا، کەسایەتی ئەکادیمیایی کە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

چالاکوانان دەڵێن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ڕەوشێکدا کراوە کە هیچ ڕەواییەکی تیادا نەبووە پاش ئەوەی بەر لە هەڵبژاردن ڕێگە گیرا لە کاندیدە سەرەکییەکان لەوەی بەشداری بکەن.

هاوکات ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن، ڕەئیسی گوناهبار دەکەن بەوەی دەستی هەیە لە کوشتنی هەزاران زیندانیکراوی ئۆپزسیۆن لە ساڵی 1988دا.

ڕەئیسی، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "هەمیشە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ کردووە."

XS
SM
MD
LG