ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیهان بۆ ئاشتی کە بارەگاکەی لە وڵاتی یابانە 165 وڵاتی جیهان ئەندامیەیتی، سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەی وەک شارێکی خاوەن کارەسات بە ڕەسمی بە ئەندامی ڕێکخراوەکە وەرگرتووە، ساڵانە بانگهێشتی کۆنگرەی ڕێکخراوەکە دەکرێت لە ئێستادا بە ناونیشانی پێشبڕکێکی نێودەوڵەتی منداڵانکە پێشەنگایەتی پۆستەراتی بۆ منداڵانی شارەوانیە بەشداربووەکان ڕاگەیاندووە و بڕیارە منداڵانی هەڵەبجەش بە دوو گروپ و بە پۆستەراتەکانیان بەشداری بکەن و تێکستێکی کورت بە توانای میشکی خۆیان لەسەر ئاشتی بنوسن .
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "شارەوانی هەڵەبجە ئەندامی ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیهانە، لە پێشەنگای پۆستەرات بۆ منداڵان بۆ دوو گروپە لە تەمەنی 6 ساڵ بۆ 10 ساڵ و 11ساڵ بۆ15 ساڵ بە قیاسی (بی فۆڕ) دەتوانن وێنەکان بکێشن و بیگەیەنە بەشی ڕاگەیاندی شارەوانی هەڵەبجە".
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ووتیشی "لە هەردوو گروپی منداڵانە (10) منداڵ لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی هونەریەوە دەستنیشان دەکرێن و ووێنەکان دەگەیەنرێنە هێرۆ شیما لە وڵاتانی یابان و ئێمە داوامان کردووە لە ماوەی سێ مانگدا وێنەکانمان بەدەستبگەیەنن".
ڕێکخراوی شارەوانیەکان جیهان بۆ ئاشتیهەشت هەزار و 24 شارەوانی لە جیهاندا ئەندامیەتی،پارێزگای هەڵەبجە کە بە ڕەسمی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە پایتەختی ئاشتی هەرێمی کوردستانناسێنراوە،لە دوای بە پارێزگابونیەوە بوەتە ئەندامی ڕێکخراوەکە ساڵانە هەردوولا بەشداری ژمارەیەک بۆنەی جیاوازی یەکتری دەکەن ، ماوەی چەند ساڵیکیش لەبەر کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە ، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکە بەخشرابوو بە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە.