Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 17 وڵات وەک خراپترین شوێنی بارزگانیکردن بە مرۆڤ ناودێردەکات


وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە نێوی 17 وڵاتی هێنا بەهۆی ئەوەی کاریان نەکردووە لەبوارەکانی ڕاگرتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئەم ڕاگەیاندنەش لە میانەی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە درا. ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندن بۆ 88 وڵاتی جیهان دەکات کە هەر وڵاتەو بۆ چوار بەش پۆلێن کراوە لەسەر بنەمای هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ڕیزبەندی یەکەم باشترینە لە کاتێکدا سێهەم خراپترینە، وە دوو جۆر ڕیزبەندی دووهەم هەیە، یەکێكیان ڕێزبەندی مامناوەندە و ئەوی تریش ئەو وڵاتانەی دەخرێنە ژێر چاودێریەوە.

ئەو وڵاتانەی دەکرێنە ڕیزبەندی سێهەمەوە دەشێت سزای ئابووری بخرێتە سەریان و دەست ڕاگەیشتنیان بە هاوکارییەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی نێونەتەوەیی سنوردار بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن ڕایگەیاند "ئەمە قەیرانێکی جیهانییە سەرچاوەیەکی گەورەیە لە ئازارو مەینەتیەکانی خەڵکی " بلینکن هەروەها گوتیشی نزیکەی 25 میلیۆن قوربانی لە جیهاندا هەن کە منداڵیشی تێدایە، ئەم تاوانە دەستدرێژیە بۆ سەرمافەکانی مرۆڤ، دەستدرێژیەکە بۆ سەر شکۆمەندی مرۆڤ".

ئەفغانستان، جەزائیر، بورما( میانمار)، چین، کۆمۆرۆس، کوبا، ئێریترییا، ئێران، نیکاراگوا، کۆریایی باکور، روسیا، سودانی باشوور، سوریا، تورکمانستان، ڤەنزوێلاش لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا لە پلەی سێهەم ماونەتەوە، لە کاتێكدا گینیا بیساو وە مالیزیا لەم پلەیەدا بۆ ڕاپۆرتەکەی ئەمساڵ زیاد کراون.

ئەم وڵاتانە نەیانتوانیوە کەمترین کار بکەن بۆ ڕێگەگرتن لە بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە کە بلینکن "بە بازنەی نامرۆڤانەی جیاوازی کردن و نا دادپەروەی" ناوی برد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێوی شەش وڵاتی هاوپەیمانی ئەمەریکای لە پلەی یەکەوە بۆ پلە دوو داگرت، بەهۆی ئەوەی بەپێی ڕاپۆرتان هەوڵەکانیان نەگەیشتۆتە ئاستی نێونەتەوەیی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بازرگانیکردن، ئەو وڵاتانەش بریتین لە قوبرس، ئیسرائیل، نیوزلاند، نۆرویژ، پرتوگال و سویسرا.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئیسرائیل نەیتوانیوە هەوڵە ڕژدو بەردەوامەکانی بهێڵێتەوە بۆ ڕیشەکێشکردنی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەی لێکۆڵینەوەکان و دادگاییکردنی ئەوانەی بارزگانی بە مرۆڤەوە دەکەن کەم بۆتەوە.

پلەی نیوزلەنداش بەهۆی ئەوە کەمبۆتەوە کە سەرکەوتوو نەبووە لە دەستپێشخەری دادگاییکردنی بارزگانانیکردن بە کارەوە، هەروەها سزای کەمی سەپاندووە بەسەر ئەو بازرگانانەی کاری سێکسی بە مندڵان دەکەن.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەم شکستانە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگربووە لە هەوڵەکانی بەرپرسیارکردنی بارزگانەکان و وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ تاوانەکە نەکراوە.

نۆرویژ بەهەمان شێوە پلەکەی دابەزیوە و پورتگالیش وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت سەرکەوتوو نەبووە لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی قوربانیەکان، وە نەبوونی یاساکان بۆ پاراستنی قوربانیان، ڕاپۆرتەکە ڕەخنەش لە تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ دەگرێت لەبەرئەوەی کەرەستە و هاوکاری دارایی گروپە چەکدارەکانی نێو سوریا دەکات کە بەناوبانگن بۆ بە چەکدارکردنی منداڵان.

چوار وڵاتیش کە بریتین لە بیلاڕوسیا، برۆندی، لیسۆتۆ، پاپوا گینیایی نوێ، لە پلەی سێهەمەوە ئاستیان بەرزکراوەتەوە بۆ لیستی چاودرێری پلە دوو.

XS
SM
MD
LG