Accessibility links

وتەبێژی موقتەدا سەدر باس لە ڕێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات


وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئاماژەبەوەدەکات هەر هێزێک لەپشت هێرشەکانی هەولێرەوە بێت و تێوەگلانی ئەو هێزە سەلمێنرا، دەبێت پەنا ببرێتە بەر دادگا، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە زۆری هێزە بەشداربووەکان لەحکومەتدا، تێڕوانیەکانی بڵاوە پێکردووە و دەبێت چەند هێزێک ڕێکبکەون لەسەر سەقامگیری عێراق.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێخ سەڵاح عوبەیدی دەڵێت"عێراق لەبەردەم تەحەدیاتی گەورەدایە، لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە ململانێی ئێران و ئەمەریکا و سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، کاریگەریان لەسەر دۆخی عێراق هەیە، بەدڵنیاییەوە، گەر دانوستان بکرێت لەنێوان ئەو دوو وڵاتە، بەشێکی پەیوەندی بەعێراقەوە دەبێت."

جەختیشیکردەوە"هەڵبژاردنی داهاتووش بۆ عێراق تەحەدیاتێکی گەورەیە، بەو پێ یەی نەخشەی سیاسی دیاریدەکات، هەندێک دەوڵەت دەستوەردان دەکەن، بەڵام دەستوەردان ئیشی ئەوان نیە، لەڕووی ئەمنیشەوە، هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدرێت، لەنێو ئەم هەموو تەحەدیانەدا، قسەی عێراقیەکان ڕوونە و سەقامگیری وڵاتیان دەوێت."

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە هاوپەیمانێتی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و کوتلەی سەدری دەکەن بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر دەڵێت"ئێمە سورین لەسەر بوونی پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ هێزە کوردیەکان، یەکێک لەو هێزانە پارتی و بەڕێز بارزانی یە، عێراق سەقامگیر نابێت بەهۆی بوونی 20 هێزی ڕا جیاواز، باشترە چەند هێزێک پێکەوە ڕێکبکەون بۆ سەقامگیرکردنی عێراق بەزووترین کات، بەڵام گەر بووە 20 یان 30 هێز، هەریەک لەو هێزانە دەیانەوێت بەپێی بەرژەوەندی خۆیان عێراق بینا بکرێت، ئەمەش ناکۆکی دروست دەکات و وادەکات عێراق پێش نەکەوێت."

لەبەشێکی تری گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێخ سەڵاح عوبەیدی، هاتە سەر باسی هێرشەکانی سەر هەولێر و ئاماژەی بەوەکرد، موقتەدا سەدر لەڕێگەی بەیاننامەوە هەر هەوڵێکی ڕەتکردووەتەوە بۆ دروستکردنی ناکۆکی و تێکدانی سەقامگیری لەهەر ناوچەیەکی عێراق، لەنێویاندا هەرێمی کوردستان، وتی"سەقامگیری لەهەر ناوچەیەک هەبێت، دەبێت بپارێزرێت و بگوێزرێتەوە بۆ ناوچەکانی تر، هەر هەوڵێکیش بۆ تێکدانی سەقامگیری ڕەتدەکەینەوە."

شێخ سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی بەدەست هەبوون لە پشت هێرشەکانی هەولێر ڕەتکردەوە، وتی"ئێمە تۆمەت قەبوڵ ناکەین، ئامۆژگاری هێزە بەشداربووەکانی نێو پرۆسەی سیاسی دەکەین، بێ بەڵگە تۆمەت نەبەخشنەوە، تا تۆمەتەکان دەسەلمێن و خوێندنەوەی یاساییان بۆ دەکرێت، چونکە تۆمەت زیان بە عێراق دەگەیەنێت، گەر بەڵگەش هەبوو، بۆیان هەیە سکاڵای یاسایی تۆماربکەن و بیسەلمێنن، ئەوکات لایەنەکەی تر سزا دەدرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00


XS
SM
MD
LG