Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی ناموس


توندوتیژی جێندەری یەکێک لەو مەترسیانەیە لە جیهاندا کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژنان.

وڵاتی ئێرانیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ژمارەی کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی "کوشتنی خێزانی" یان "قەتڵی ناموسی" ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە خۆدەگرێت.

کوشتنی ژنان لەلایەن بەرپرس و دەزگا و ڕاگەیاندن و ڕای گشتیەوە بە هۆکاری جۆراوجۆر یان پشتگوێ دەخرێن یان بە شێوەیەک باس دەکرێن کە وەک پرسێکی توندوتیژی جێندەری چاویان لێنەکرێت.

هاوکاتیش مەسەلەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان وەک تاوان لە یاسای ئێراندا پێناسەی بۆنەکراوە و لە یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا، ئەو باوک و برا و مێردانەی کە ژنانی ناو ماڵیان لە ژێر ناوی ناموسدا دەکوژن، ڕووبەڕووی سزایەکی زۆر نابنەوە.

دوایین هەواڵ لەم بارەیەوە هەواڵی کوشتنی خانمێکی ترە لە لایەن باوکییەوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە 5ی ئەم مانگەدا لەشاری کرماشان خانمێکی تر لەلایەن باوکییەوە بە ناوی شەکیبا بەختیار بەبیانووی درەنگ هاتنەوەی بۆ ماڵەوە دەکوژرێت.

چیرۆکی شەکیباکان ڕووداوێکە کە ڕۆژانە لە ئاستی جیهاندا بە گشتی و لە کۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەکاندا بە تایبەتی دوبارە و دوبارە دەبێتەوە.

بە بیانووی کوشتنی ئەم خاتونەوە تیشک دەخەینە سەر ئامار و ژمارەی ئەو کەسانەی ساڵانە لە ئێران لە ژێر ناوی ناموسدا دەبنە قوربانی و هەروەها گفتوگۆش دەکەین لەسەر هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە لە ئێران و بەتایبەت لە شارە کوردنشینەکاندا.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو ئیستا چەند ژن لە شارە کوردنشینەکانی ئێراندا کوژراون و بوون بە قوربانی بە بیانووی ناموسەوە؟

ئامارەکانی کوشتنی ژنان چۆن کۆدەکرێتەوە و هەواڵەکان چۆن پشتڕاست دەکرێتەوە؟

ئایا ڕێژەی کوشتنی ژنان لە شارە کوردنشینەکاندا جیاوازیان هەیە؟

بە پێی ئامارەکان ڕێژەی کوشتنەکانی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە یان کەم؟

هەندێ کەس پێیان وایە ئاشکراکردنی ئامار و حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان کاریگەریی نەرینی دەبێت و زیان بە پێگەی کولتوری کوردی دەگەیەنێت، ئەمە تا چەند دەتوانێت دروست بێت؟

خاتون ئەوین موستەفازادە، چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی دەستەی کوردپا لەم بەرنامەیەدا وەڵامی ئەم پرسیارانەی سەرەوە دەخاتە ڕوو.

خانمێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی شەکیبا لە کرماشان بە دەستی باوکی لەم هەفتەیەدا بوو بە قوربانی و کوژرا. ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە ڕۆژانە لە دونیا بە ئاستی جیاواز ڕوودەدەن، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکی وەک ئێران ڕووداوی لەم چەشنە زۆر دەبینین و دەیبیستین، هۆکارەکەی چییە و تاوانباری سەرەکی ئەم کوشتنانە کێن؟ کۆمەڵگە یان حکومەت؟

لەهەموو کەیسەکانی کوشتنی ژنان لە ئێراندا یەک خاڵی هاوبەش هەیە، ئەویش نەبوونی دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیری کردن لەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. هۆکاری ئەوەی لە وڵاتێکی وەک ئێراندا دامەزراوەی لەو جۆرانە بۆ پشتگیری ژنان نییە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

ژنان لەو وڵاتانی ڕۆژئاواش دەبنە قوربانی و دەکوژرێن، جیاوازی کوشتنەکان و کەیسەکان و ڕێژەکان لەو ولاتێکی ڕۆژئاواییدا بە بەراورد بە وڵاتێکی وەک ئێران چییە؟

ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک، تەنانەت خوودی ژنانیش لە کۆمەڵگەی کوردیدا ڕوانگەیەکی ئەرینی و پۆزێتیڤیان هەیە بەرامبەر بە قەتڵ و کوشتنی ناموسی، ئەرکی ئێمە وەک تاکی کۆمەڵگە و وەک ژنێک چییە بۆ نەهێشتن و سڕینەوەی ئەو ڕوانگە ئەرینیە لەمەڕ کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموسەوە؟

خاتون توبا ئەلیاسی لە بەشی دوهەمی بەرنامەکەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:40 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG