تۆپبارانەکانی ڕژێمی سوریا دەبنە مایەی کوژرانی 7 کەسی سیڤیلکە سیانیان منداڵن لە ناوچەی ئیدلب، دوا پێگەی سەرەکی سەرهەڵداوانی سوریا.
"درەنگانێکی ڕۆژی شەممە تۆپخانەی ڕژێمی سوریا تۆپبارانی گوندی ئیهسم ی کردووە لە باشوری ناوچەی ئیدلب." وەک ڕوانگە، ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی پێکردووە.
گەواهدەرێک لە گوندەکەوە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "ژمارەیەک خزم و کەسوکار بۆ پیرۆزباییکردن لە زاوایەکی نوێ سەردانیان کردووە، کاتێک ماڵەکەیان بەر گوللە تۆپەکانی حکومەتی سوریا کەوتووە."
پێشتریش هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بە موشەک لە گوندی سەرجایان دابوو و لەوێش 6 کەسی سیڤیل کوژراون و هەروەهاش کارمەندێکی فریاگوزاری.
تۆپباران کردنی گوندی ئیهسم، چەند کاژمێرێک دوابەدوای سوێندخواردنە یاساییەکەی بەشار ئەلئەسەد بوو بۆ دەستبەکاربوونی لە چوارهەم گەڕی سەرۆکایەتییەکەیدا لە سوریا.
لەو مەراسیمەدا، بەشار ئەلئەسەد پەیانی وەک دەڵێت "ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتدان."
تۆپبارانکردنی ئەم گوندانە لە هەرێمی ئیدلب، دواترین پێشێلکارین لەو ئاگربەستەی تورکیا، پشتیوانی سەرهەڵداوان و ڕوسیا، پشتیوانی حکومەت، لە ساڵی 2020دا مۆریان کردووە.
لەوەتای قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011وە دەستیپێکردووە، نزیکەی 500 هەزار کەس کوژراون و بە ملیۆنان خەڵکیش ناچار بوون زێدی خۆیان جێبهێڵن.