(ئەی پی) کیبکاناڤراڵ، فلۆریدا – دوای ئەرکی سەختی چاکردنی لە دورەوە، ئاژانسی ناسا ووتی دەبێت تلسکۆبی هابل بکەوێتەوە کار.
ئەم تلسکۆبەی لە خولگەیەکی جێگیردایە لە واڵایی لە ناوەراستی مانگی 6ی ڕابردوودا ناردنی وینەکانی تاریک بوو، چیدی نەتوانرا تاماشی واڵایی پێبکرێت.
سەرەتا ناسا بەگوومان بوو کۆمپیوتەرەکەی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان سەرچاوەی کیشەکە بێت. بەڵام دوای سەرنەکەوتنی کارکردن بە کۆمپیوتەری دووهەم لە ئەگەری وەستانی یەکەم، کۆنترۆڵی ناوەندی نێردراوەکانی واڵایی (گادارا) لە ماریلاند سەنگی خستە سەر یەکەی بەرێوەبردن و داتا کە کەورەترە و ئامێری زیاتری زانستی لە خۆدەگرێت، ئەوەی لە ساڵی 2009دا ئاسمانگەڕان لێیان بەست.
ڕۆژی 5 شەممە ئاندازیارەکان سەرکەووتوبون و توانیان بگەنە ئامێری یەدەکی داتا و کۆمپیوتەرە بنەڕەتیەکە و بیخەنەوە کار. ڕۆژی هەینی ناسا ڕایگەیاند ئەگەر کارەکان بەئاسانی بڕوات دەبێت کارە زانستیەکان بەزووترین کات دەست پێبکاتەوە.
لە ساڵی 2008دا گرفتێکی هاوشێوە ڕویدا دوای لە کارکەوتنی بەشێک لە سیستەمە کۆنەکە.
سەرۆکی زانستی نێردراوەکە لە ئاژانسی ناسا تۆماس زۆربۆشن لە جریوەیەکدا ووتی "پیرۆزبایی لە تیمی کۆنترۆڵ ئەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە"
هابڵ لە ساڵی 1990دا بۆ واڵایی نێردرا، زیاتر لە 1.5 ملێۆن سەرنج و تێبینی گرنگی لەسەر واڵایی تۆمار کردوە. بۆ گۆڕینی ئامێر و نوێکردنەوەی بە تەکنەلۆجیای نوێ لە ڕێگای بەرنامەی گەشتەکانی واڵایی 5 کەڕەت نێردراوی بۆ چوە، دوا نوێکردنەوە لە ساڵی 2009دا بوو .
ناسا پلانی هەیە بۆ چێکرتنەوەی هابڵ تلسکۆبی واڵایی جەیمس وێب لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ واڵایی بنێرێت.
ئامێرێک بەشەپۆلی مێشک کاردەکات
لە یەکەم تاقیکردنەوەدا، زاناکان توانیان شەپۆلی مێشکی کەسێکی ئفلیج ناتوانێت قسەبکات بگۆرن بۆ نووسین لەسەر سکریینی کمپیوتەر.
ئەم توێژینەوەیە چەند ساڵێکی زیاتری بۆ توێژینەوە دەوێت، بەڵام ئەوەی ئێستا دەکرێت هەنگاوێکە بەرەو بەدەستهینانی زیاتری دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانێکدا بەتەواوەتی بەهۆی بریندابوون یاخودا نەخۆشیەوە توانای قسەیان نیە.
دکتۆر ئێدوارد چانگ، نەشتەرگەری هەستەدەمار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "ئێمە قسەکردن و پەیوەندی زۆر بەئاسان دەزانین چوونگە ڕۆژانە بەکاری دەهێنین، بەڵام لە سەرەتای هەنگاوێکداین بوارێکی نوێیە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، بۆ کەمرکردنەوەی ئەوگرفتەی نەخۆشەکان هەیانە و ئەو توانایەیان لەدەستداوە".
لە ئەمرۆدا ئەو کەسانەی ناتوانن قسەو پەیوەندی بەکەن یاخود بنووسن بەهۆی ئیفلیجیەوە ڕێگای سنوورداریان بۆ پەیوەندی هەیە، بۆ نموونە ئەوکەسەی تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە، نەیویست ناوی ئاشکرا کات، هێما ئەوەی لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر دەردەکەوێت و لە ڕێگای ماوسەوە مرۆڤی ئاسایی بەکاریدێنێت، ئەو توانیویەتی بە کڵاوێکەوە بەستراوە بەجووڵەی سەر هاتووچۆی پێدەکات و لەسەر پیتەکان یان رستەکان داینێت. ئامێری دیکە هەیە دەتوانێت جوڵەی چاو بەکاربێنێت بەڵام تائێستا سەرکەوتنی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە.
سەرنجدان و قووڵبوونەوە لە تەزوەکانی مێشک بۆ سەرکەوتن بەسەر کارنەکردنی ئەندامێکی لەشدا بوارێکی فراوانە، لەچەند ساڵی ڕابردوودا، تاقیککردنەوەکان لەسەر پەلی دروستکراو، ئەوەی مێشکی کەسانی ئفیلج و کەمئەندام کۆنترۆڵی دەکەن بۆ تەوقەکردن و بەکارهێنانی پەلی ئامێر بۆ خواردن و خواردنەوە – وێنای دەکەن و ئەو پەلە دەجوڵێنن، بەمش تەزوەکانی مێشک دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپیوتەر و دواتر بۆ پەلە بۆ درەستکراوەکە و دەچووڵێت.
تیمی چانگ پشتی بەم شێوە کارکردنە بەستوە "بەکارهێنانی هەستەدەمار بۆ قسەکردن" و گۆڕنی شەپۆلەکانی مێشک بۆ تەزوی ئیلکتریک و کۆنترۆڵکردنی بەسروشتی و گۆڕینی بۆ دەنگ، لایەکیکەوە لە ڕێگای جوڵەی ماسولکە وردەکانی لێو و چەناگەوە زمان و قوڕگ دەتوانێت دەنگیک یان پیتێک دروستکات لە کۆمپیوتەردا.
کەسی خۆبەخش بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکە پێاوێکی تەمەن 30 ساڵە، لە تەمنی 15 ساڵیەوە تووشی جەڵتەی مێشک بوە و بەهۆیەوە تووشی ئیفلیجی و توانای جوڵەو قسەکردنی نەماوە، زاناکان توانیان جەمسەری ئەیلکترۆنی لەسەر مێشکی لە ناوچەی بەرپرسیار لەقسەکردن جێگیرکەن و لە کڵاوێکی تایبەتی بیبەستن.
کۆمپیوتەرەکە شیکاری هەندێک شەپۆل دەکات، بۆ نموونە کاتیک ویستویەتی ووشەی زۆر بەکارهاتوو بڵێت وەک "ئاو ، باش "، لە کۆتاییدا توانیویەوتی 50 ووشە جیکاتەوە کە لە هەزار ڕستەدا بەکاریەت. ئەمە یەکێک بوە لە تاقیکردنەوەکان.
تیمەکە لە گۆڤاری نیوئینگلاندی تەندروستیدا بڵاویکردەوە، ئەم پرسیارانە وەک "چۆنیت باشیت؟" یاخود "ئایا تینوتە" کە ئامێرەکە کردویەتی شەپۆلی مێشکی خۆبەخشەکەی تۆمارکاردوە و وەڵامی وەک "من باشم" یاخود "نا تینوم نیە"ی بۆ داناوە – بێئەوەی ووشەکان بڵێت وەریگێڕاوە بۆ نووسین، ئەمەش لە دەرئەنجامی چەندین تاقیکردنەوە گەشتۆتە ئەو ئاکامە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەیڤید مۆسێس، ئەندازیار لە تاقیگەی شانگ ووتی "کاتی وەلامدانەوە نزیکەی 3 بۆ 4 چرکەی پێدەچێت تا ووشەکە لەسەر سکرینی کۆمپیتەر دەرکەوێت، دوای ئەو کەسە هەوڵدەدات ئەو وشەیە بڵێت یان بیری لێبکاتەوە هەرچەندە بەخێرایی کەسێک نیە قسە دەکات.
بەڵام لە بڵاوکراوەیەکی هەردو شارەزای هەستەدەمار لە زانکۆی هارڤارد لی هۆشبیرگ و سیدنی کاش دەڵێن "ئەم کارە ڕوونکاریەکی بێشکەوتوی تێدایە".
پێشنیاریانکرد پەرەپێدانی تێدابێت، بەڵام دەشلێن ئەگەر تەکنەلۆجیاکە لە کۆتایدا بگاتە ئەو ئاستەی خوازراوە، لەوانیە یارمەتی کەسانێک بدات بەهۆی سەکتەی مێشک یان ئیفلیجی و نەخۆشیەکان و پەکەوتن لە دەرئەنجامی برینداربوون و تووشبون چارەسەرکات و ئەو بارگرانییان کەمکاتەوە.
تاقیگەی چانک بۆ چەندین ساڵە سەرقاڵی کارە لەسەر مێشک و دانانی نەخشەیەک لەکۆتایدا ببێتە ئاخافتن، یەکەم بەدانانی جەمسەرەکان لە مێشکی خۆبەخشەکاندا، کەئەمەش لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە دەبێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی (فێ)یان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن توێژینەوە لەسەر ئەو چالاکیەی مێشک بکەن.
بەڵام کاتیک تاقیکردنوەیان کردوە چۆن توانیویانە بزانن ئەو قسانە دروستە بۆ بیرکردنەوەی کەسەکە، لە وەڵامدا توێژەرەوان دەڵێن ڕستەیەکمان بۆ کەسەکە داناوە و داوامان لێکردوە بیڵێتەوە بۆ نموونە بڵێت "ئەرک نەبێت چاویلەکەکەم بۆ بێنە"، دوای سەدان تاقیکردنەوە و تۆمارکردنی شەپۆلەکانی مێشکی شەپۆلێک وەک وەڵام بۆ ئەو ڕستەیە دانراوە، بەم شێوەیە بۆ ڕستە و بۆ ووشەی تاک.
هەنگاوکانی بەنیازن لە داهاتوودا بینێن بۆ باشترکردنی ئەوم کارە، بریتیە لە خێراکردنی کاتی وەرگێڕان و ووردیی لە دانانی وشەوە و ڕستەی درێژ و تێکەڵاو بۆ بیرکردنەوە، زاناکان دەڵین لەوانەیە ڕۆژێک کۆمپیوتەر بتوانێت بیرکردنەوەی مرۆڤ بکاتە قسەی بیستراو بەخێرایییەک وەک خێرایی قسەکردنی مرۆڤ و لەوبوارەدا هانگاوی گەورە نرابێت ، بەلام لە ئێستادا لەسەرەتاداین.
گەنجێک هەڵدەبژێردرێت بۆ گەشتی واڵایی لەگەڵ بیزۆس
لە ڕاگەێندنێکدا ڕۆژی 5 شەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت ئۆلیڤەر دایمن تەمەن 18 ساڵ هەڵبژێردرا بۆ گەشتی تیمی بلوئۆریگن کە 20ی ئەم مانگە دەچێتەوە بۆ وڵایی.
دایمن کە لە وەزی پایزی داهاتودا دەست بەخویندن لە زانکۆی (ئۆتریخت)ـە دەکات لە هۆڵەندا، بچووکترین کەس دەبێت لە تەمەندا کاتێک لەسەر گەشتیی نیوشەپردی کۆمپانیای بلوگۆریگن دەچێتە واڵایی، لە ڕاگەیاندنێکی خێزانەکیدا لە ڕۆژنامە دەڵین "ئەمە خەونی ژیانی بوە".
کۆمپانیای بلوئۆریگن رۆژی 5 شەممە ڕایگەیاند ئەو کەسەی دەبوو لەگەڵ بیزۆس لە گەشەکەدا بێت بەهۆی نەگونجای کاتەوە ناتوانێت بەشداربێت، ئەو کەسە 28 ملێۆن دۆلاری بۆ ئەو کورسیەی تەنیشت بسۆز بەخشیوە. بڕیاریش بوو دایمن لە گەشتی دووهەمی بلۆئۆرگندا بەشداربێت بەڵام ئەم گۆڕانکاریە ڕویدا.
باوکی دایمن، جویس دایمن سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی وەبەرهینانە لە هۆڵەندا، بلوئۆریگن ڕەتیکردوە ئاشکرایکات جەند پارەی بەرامبەر بەو گەشتە بەخشیوە.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند 19 ملیۆن دۆلار لە داهاتی گەشتەکە دەبەخشێتە 19 ڕێکخراوی بێقازانج تایبەت بە توێژینەوەی والایی، هەر یەکەو 1 ملێۆن دۆلاریان دەبێت، لەوانە کۆمەڵەی Astra Femina (ئاسترا فیمنینا) کە کۆمەڵەی خانمانە بۆ زانست و تەکنەلۆجیای تایبەت بە کچانی تمەن بچووک و بەرنامەی ڕۆشنبیری بۆ خویندکاری قۆناغەکان لە کچ ئەوانەی مەبەستیان زانستی واڵایییە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایشکرد کە ماری واڵاس تەمەن 82 ساڵ دەچێتە مێژوەوە بەوەی بەتەمەنترین کەسە دەچێتە واڵایی، لەمبارەیەوە بیزۆس لە ئینستگرام بڵاوی کردوە کە دەبێتە "میوانی ڕێزدار"ی گەشتی یەکەمی کۆمپانیای بلوئۆریگن .
خاتوو ماری لەساڵی 1961دا بەشداربوە لە بەرنامەی (مێرکوری13) بەدارایی تایبەت کە بەرنامەکە مەشقی بە خانمان دەکرد بۆ چوون بۆ واڵایی، لەو کاتەدا 13 کچ ئامادەکران وەک ئاسمانگەر ، بەڵام بەهۆی ڕەگەزیانەوە نەیانتوانیوە دەستبەکاربن، ماری لەو ساڵەدا بجووکترین بەشدارابوە وبەخێراترین لە پیاوان کارەکانی تەواو کردوە.
هەروەها مارک برای بیزۆس بەشداری یەکەم گەشتی بلوئۆریگن دەبێت.