Accessibility links

ئەردۆغان: لەسەر پرسی کۆماری تورکیا لە قوبروس لەبەردانەواندن ناکەم


ئەردۆغان لە باکوری قوبروس
ئەردۆغان لە باکوری قوبروس

سەرۆکی تورکیا پەیمان دەدات هیچ لەبەردانەواندنێک نەکات هاوکاتی فشارەکانی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ دوڕگەی قوبرس.
ئەم لێدوانەی ئەمڕۆ دووشەممەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوکاتی سەردانەکەی بووە بۆ دوڕگەکە.

ئەردۆغان دەستیکردووە بە سەردانێکی دوو ڕۆژی بۆ ئەو بەشەی قوبرس کە ناوی لەخۆی ناوە "کۆماری تورکیای باکوری قوبرس" و سەربەخۆییەکەی تەنها لەلایەن ئانکەرەوە دانیپێدانراوە.

لە ساڵی 1974ەوە دوڕگەی قوبرس دابەشبووە پاش ئەوەی تورکیا دەستیگرت بەسەر باکوری ئەو وڵاتەدا، وەک ئانکەرە دەڵێت ئەو دەستبەسەرداگرتنە وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو کودەتایەی ئەنجومەنی لەشکریی کردبووی و یۆنان پستیوانی دەکرد تا دوڕگەی قوبرس بخرێتە سەر یۆنان.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان هاوکاتە لەگەڵ 47ەمین ساڵیادی هێرشەکەدا.

سەرۆکی تورکیا بە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی ئەو هەرێمە جوداوەبووەی قوبرسی ڕاگەیاندووە، زۆر بە توندی هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ یەکگرتنەوەی دوڕگەی قوبرس ڕەت دەکاتەوە.

لە لێدوانەکەیدا کە تەلەفزیۆنی تورکیا ڕاستەوخۆ پەخشی دەکرد، ئەردۆغان دەڵێت "لەم دوڕگەیەدا دوو وڵات و دوو گەل هەن و ئێمە ناتوانین لەبەردانەواندن بکەین و نایشیکەین." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بوو بە هەوڵەکانی ئیرسین تاتار لە بەشە تورکیاییەکەی قوبرسەوە لەگەڵ ناوبژی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دانبنێت بەو بەشەی قوبروسدا.

لە مانگی 4دا کۆبوونەوە لوتکەییەکەی یو ئێن شکستی هێنا لەوەی بگاتە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان کە لە ساڵی 2017وە لە بنبەستی داوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا تاتار وتوویەتی "تەنها دانوستاندن لەسەر چوارچێوەی چارەسەرکردنی دوو دەوڵەتی دەکات."

ئەو هەڵوێستەی تاتار، بەتەواوەتی لەلایەن زۆرینەی کۆماری قوبرسەوە کە بە زمانی یۆنانی دەدوێن و ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و دوو لەسەر سێی دوڕگەکەشی لەژێر دەستدایە، ڕەتکراوەتەوە.

ئورسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لەم مانگەدا لە برۆکسل وتی "هەرگیز بە چارەسەری دوو دەوڵەتی قایل نابێت."

سەرۆکی تورکیا دەڵێت "ئەزموونەکانی ڕابردوو بە ئاشکرایی دەڵێن یۆنانییە قوبروسییەکان، نایانەوێت دەوڵەتێکی هاوبەش لەسەر بنچینەی دوو نیوەی هاوبەش پێکبهێنرێت."

لە ساڵی 2004دا قوبروسی یۆنان پلانێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕەتکردەوە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی فێدراڵی لەسەر دوڕگەکە و ئاماژەیان بەوە دەکرد کە هیچ مافێکی گەڕانەوەی یۆنانییە قوبروسییەکانی تیادا نییە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی باکور.

زۆربەی تورکەکانی قوبروس دەنگیان بەو پلانە داوە.

وەهاش چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە، ئەردۆغان سەردانی هەزاران سەربازی تورکیا بکات لە هاوینەهەواری ڤاروشای سەر دەریا.

لە هێرشەکەی ساڵی 1974ی لەشکری تورکیاوە، دانیشتوانە یۆنانییەکانی قوبرس هاوینەهەواری ڤارشایان چۆڵ کردووە.



XS
SM
MD
LG