Accessibility links

خۆپیشاندانەکانی ئێران فراوانتر دەبن


خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕین بەهۆی بێئاوی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران وا پێدەچێت بۆ شارەکانی تر پەرەی سەندبێت، وە لە ئەنجامدا وەک کاربەدەستان دەڵێن سێهەمین کەس گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا حەوت ڕۆژە ئەو نائارامیانە بەدەوامن.

لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، وا دەردەکەون کە ڕۆژی چوارشەممە لە چەند بەشێکی پارێزگای خوزستان، ناڕەزایەتی شەقام پیشان بدەن، لەناویاندا لە شارەکانی سوسانگرد و مەسجد سولەیمان، ئەو خۆپیشاندەرانەی دەڵێن کە لە مەسجد سولەیمانن دروسشمی "پۆلیس پشتگیریمان بکەن" دەڵێنەوە وەک ئاماژەیەک بۆ نیگەرانیەکانی خەڵکی ناوچەکە لەسەرئەوەی هێزە ئاسایشیەکان لە گردبوونەوەکانی پێشووتردا بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکانی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا دەردەکەوێت، کە خەڵکی ئێران لە شاری یەزدنشەهر لە پارێزگای ئەسفەهان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی خوزستان گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، ئەم گردبوونەوەیەی ئەسفەهانیش یەکەم گربوونەوەی لەم شێوەیەیە لەو کاتەی خۆپیشاندانە ڕۆژانەکانی خوزستانلە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد.

ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتن لە نزیکەوە چاودێری ناڕەزاییەکانی خوزستان دەکات لەوانە ئەو ڕاپۆرتانەی کە هێزە ئاسایشیەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

XS
SM
MD
LG