Accessibility links

دوو سەربازی تورک لە باکوری سوریا دەکوژرێن و دووانیش بریندارن


وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی 2 سەرباز و برینداربوونی 2 سەربازی تریش ڕادەگەیەنێت لە باکوری سوریا.
تورکیا لە هەوڵی دەرکردنی جیهادییەکان و هەروەهاش سەرهەڵداوانی کوردە لە ناوچەکانی باکوری سوریادا.

لە پۆستێکی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت "درەنگانێکی ڕۆژی شەممە، هاوکاتی چوونی سەربازەکان بۆ بنکەیەکی لەشکر لە باشوری سنوری تورکیا "تێرۆریستان" هێرشیان کردۆتە سەر ماشێنەکەیان." لەو ڕاگەیەندراوەدا تورکیا ئاماژە بەوە ناکات چ لایەنێک ئەو هێرشەیان کردووە.

تورکیا لە ساڵی 2016دا کردە لەشکرییەکانی "سپەری فورات"ی دەستپێکرد بە ئامانجی ئەوەی جیهادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەهاش هێزە چەکدارە کوردەکانیش کە ئانکەرە بە تێرۆریست ناودێریان دەکات لە ناوچە سنورییەکانی خۆی دوربخاتەوە.

جەرابلوس و ئەلباب، لە نزیک سنوری تورکیاوە ئەو دوو شارۆچکەیەن کە دەکەونە سنوری کردە لەشکرییەکانی سپەری فوراتەوە.

دوابەدوای ئەو هێرشە وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە "لە ژمارەیەک ئامانج و نیشانەی تێرۆریستان دراون، وەک تۆڵەکردنەوە."

ئانکەرە، یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بە باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنێت. پەکەکە یاخیبوونی چەکداریی دژی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG