Accessibility links

دانیشتوانی قامشلۆ یادی پێنج ساڵەی تەقینەوە گەورەکەی داعش لە شارەکەیان دەکەنەوە


ڕۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە، سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری قامشلۆ یادی قوربانیانی تەقینەوەکەی ساڵی 2016یان کرەوە.

پێنج ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی چوارشەممە 27ی مانگی حەوتی 2016، لە دەوروبەری کاتژمێر 9:20 خولەکی بەیانیگەورەترین هێرشی خۆکوژی داعش لە شاری قامشلۆ ئەنجامدرا، لەو تەقینەوەیەدا زیاتر لە 60 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 180 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون. دانیشتوانی قامشلۆ دەڵێن، ئەم ڕۆژە لەبیر ناچێتەوە و لە مێژووی ئەو شارەدا وەک ڕۆژێکی ڕەش دەمێنێتەوە.

کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکە باس لە ڕووژی ڕووداوەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەکەن.

کەسوکاری قوربانیان وێنەی ئەو خۆشەویستانەیان هەڵگرتووە کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، قامشلۆ 27ی حەوت
کەسوکاری قوربانیان وێنەی ئەو خۆشەویستانەیان هەڵگرتووە کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، قامشلۆ 27ی حەوت

ساڵح عەلی کە لەو ڕووداوەدا دایکی لەدەستداوە دەڵێت پاش گەڕانێکی زۆر توانراوە تەمەکەی دایکی لە نەخۆشخانە بدۆزێتەوە.

لەو ڕووداوەدا دەیان ژن و منداڵ کەسانی بەساڵاچوو ژیانیان لەدەستدا.

ماردیە ئەحمەد دایکی حەوت منداڵ لە تەقینەوەکەدا هاوسەرەکەی لە دەستداوە و دەڵێت لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بە تایبەتی لەم دۆخە خراپەدا ژیانێکی سەخت بەسەردەبەم.

بۆ هەندێک کەسیش چیتر ناتوانن لەو شوێنە بژین، هەرچەندە پێنج ساڵ بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕبووە بەڵام لەبەر ئەوەی کەسە نزیکەکانیان لەو تەقینەوەیەدا لەدەستداوە بۆیان سەختە بتوانن لەو ناوچەیە بژین.

کەسوکاری قوربانیان وێنەی خۆشەویستەکانیان هەڵگرتووە کە لە تەقینەوەکەدا کوژراون، قامشلۆ 27ی حەوت
کەسوکاری قوربانیان وێنەی خۆشەویستەکانیان هەڵگرتووە کە لە تەقینەوەکەدا کوژراون، قامشلۆ 27ی حەوت

باوکی ئایاز کە کوڕە تاقانەکەی لەو ڕووداوەدا لەدەستدا، دەڵێت یادەوەرییەکی ڕەشە کە هەرگیز لە یادی ناچێت، هیوادارە ئەوەی بەسەری ئەو هاتووە بەسەری کەسدا نەیات.

جگە لە زیانی گیانی دەیان ماڵ و دوکان و بازاڕ لەو تەقینەوەیەدا وێران بوون.

هەرچەندە هێزەکانی داعش تێکشکێنراون، بەڵام هێشتا لە بواری ئایدیۆلۆژییەوە شکستیان نەهێناوە و ڕۆژانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی دەکەن و هێرش و تەقینەوە ئەنجام دەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00


XS
SM
MD
LG